لێدوانی بەکارھێنەر:Ashna007
ک.د.ئازاد[دەستکاری]
ك.د.ئازاد (که‌ریم دافعی) له ساڵی 1339هه‌تاوی 1955 زاینی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دایک بووه و ئێستا نیشته‌جێی شاری بانه‌یه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له سه‌رده‌شت و خوێندنی (راهنومایی) له بانه ته‌واو کردووه. بۆ خوێندنی ناوه‌ندی (دبیرستان) چوار ساڵ له شاری میانداو خوێندوویه‌تی. دیپلۆمی له میاندواو له ساڵی 1357هه‌تاوی وه‌رگرتووه. كارناسی ڕاوێژكاری (لیسانس مشاوره)ی له زانستگای ته‌ورێز وه‌رگرتووه وبڕوانامه‌ی لیسانسی خۆی له سه‌ر (كوردی سۆران) نووسیوه به ناوی:(معرفی ویژگیهای فرهنگی كردان سوران )كه ئه‌و ساڵه یه‌كێك له باشیرین بڕوانامه‌كان بووه و پله‌ی یه‌كه‌می دراوه‌تێ. ساڵی 1354 بۆته‌هۆگری شێعر و ئه‌ده‌ب و هه‌ر له‌وساوه شێعری وتووه و چیرۆکی نووسیوه. ساڵی 1364 هه‌وه‌ڵ شێعری له گۆڤاری «سروه » دا بڵاو بۆته‌وه .پاشان له زۆربه‌ی کتێب و گۆڤاره فارسی وكوردیه‌كان دا (له ناو ئێران ،ئورووپا و گۆڤاره‌كانی كوردی دونیا) شێعر و به‌رهه‌می چاپ كراوه . پتر له 500 به‌رهه‌می (شێعر و چیڕۆك وبه‌رهه‌می ده‌روون ناسی وبابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی) له‌گۆڤاره‌كان وكتێبه‌كانی ئێران وجیهان دا چاپ كراوه! 31به‌رهه‌می( به شێوه‌ی كتێب ) هه‌یه که به هۆی گیروگرفت و نه‌بوونی که‌ره‌سه‌ی پێویست بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه ! به‌رهه‌می زیاتر له 30 ساڵ نووسینی ئه‌ده‌بی‌كه زۆربه‌یان شێعرن و ئاماده‌ی چاپن بریتین له :
1ـ چبكه‌م تا تۆ قه‌ت به‌هارت لێ نه‌تۆرێ (چاپی سوێد)
2ـ نیشتمانی تازه‌ی شێعرم
3ـ وه‌رزی قینێكی بێ واده
4 ـ شه‌یدایی
5ـ یاخی
6ـ شه‌وگارنامێنێ تاکوو سه‌ر
7 ـ پایزه خه‌م
8ـ غه‌ریبانه
9ـ لێره دڵداری تاوانه !
10ـ بۆ خه‌مێكی بێ كۆتایی
11ـ یاسای هه‌رمان
12ـ كوا یه‌ك ڕه‌نگی ده‌ورانی زوو؟
13ـ من هۆگری ئه‌م كوێستانه‌م
14ـ خۆشه‌ویستێكم هه‌بوو
15ـ وه‌رزی به‌رزی خۆشه‌ویستی
16ـ قه‌ڵه‌مێكی فره‌وێژ و فڕ هاوێژ
17ـ یاد و یادگار، بۆنه و به‌هانه
18ـ تا ئاربابای خۆشه‌ویستی
19ـ سه‌ردێڕی خوێن
20ـ تائه‌وپه‌ڕی فه‌رامۆشی
21ـ كووچه‌ڕازه‌كانی لاوه تی
22ـ بێشكه‌كانمان پێناكه‌نن!
23ـ ئاواته‌كانمان هه‌ڵنافڕن
24ـ دواین وێستگه !
25ـ ئاوێنه‌كانی ده‌روون ( كورته چیڕۆك )
26ـ كوردانی سۆران (لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به زمان وفه‌رهه‌نگی كوردی سۆران )
27ـ خه‌ونووچكه‌كانی بێداری !( كورته چیڕۆك)
28ـ تا باسی ئازادی ده‌که‌م !
29 ـ ڕاپه‌ڕین !
30ـ بابه‌ت و وتاری ئه‌ده‌بی
31ـ روان‌شناسی و مشاوره(مجموعه مقالات)
ساڵی 1368 وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی له شاری بانه تێكۆشانی خۆیپه‌ره پێ داوه . ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه هه‌وه‌ڵین ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له ناو شاره کورد نشینه‌کانی ئێران دا بووه که له‌وێدا بێجگه له کاری ئه‌ده‌بی ،بۆ هه‌وه‌ڵ جار به شیوه‌ی ڕه‌سمی و به هه‌ر دوو شێوه‌ی سۆرانی و لاتین وانه‌ی کوردی تێدا وتۆته‌وه.
بێجگه له دامه‌زراندی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه،وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌ن کاریکردوه و زیاتر له پێنج ساڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بانه بووه.
ـ27 ساڵه مامۆستای قوتابخانه‌یه !
ئێستا بێجگه له كاری ئه‌ده‌بی ،له ده‌بیرستانه‌كانی شاری بانه وله ناوه‌ندی ڕاوێژکاری بنه‌ماڵه «مركز مشاوره خانواده» دا وه‌ك ڕاوێژكار خه‌ریكی كاره!
خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌رده‌نگانی له فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی پیرانشار 1388 وه‌رگرتووه!
خۆرنشین
«ماڵه‌که‌مان، ڕووی له خۆره»!
ئه‌مه‌م وت و
هاوڕێکانم،
وتیان: نابێ !
نانا درۆیه!
ماڵی ئێوه باکووریه !
به‌ر سێبه‌ره !
ئاخر ئه‌وان نه‌یان زانی ؛
ماڵی ئێمه و ماڵی ئێوه به‌رانبه‌ره!
....