لێدوانی بەکارھێنەر:Arsalan.ardalany
مه‌دام بۆڤاری
به درێژایی پێنج ساڵ گۆستاف فلۆبێر خه‌ریکی کێشانی وێنه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی بو، تا دواجار له 30 ئه‌پریلی 1856دا ته‌واوبو له نوسینی شاکاری "مه‌دام بۆڤاری". بیرۆکه‌ی نوسینی "مه‌دام بۆڤاری" له‌لای فلۆبێر له ساڵی 1849دا سه‌ری هه‌ڵدا پاش ئه‌وه‌ی که کۆتایی به کتێبی "ئه‌زمونی سانت ئه‌نتوان" هێنا، کتێبه‌که‌ی دا به هه‌ردو نوسه‌ری هاوڕێی "لویس بوێ" و "ماکسیم دۆکان" تاکو بیخوێننه‌وه‌و ڕای خۆیانی له باره‌وه بڵێن. لویسیش له‌مباره‌وه وتی: "له ئێستا به‌دواوه پێویسته بابه‌تی رۆمانه‌کانت له واقیعه‌وه وه‌ربگریت، با هه‌ڵقوڵاوی سه‌ر زه‌مین بن"... ئه‌وه‌بو سه‌ره‌نجام پێشنیاری بۆکرد رۆمانێک له باره‌ی چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌وه بنوسێت که له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ڕویدابو و هه‌مو کۆمه‌ڵگای هه‌ژاندبو، ئه‌و چیرۆکه‌ش چیرۆکی کچه‌که‌ی "روان"بو که ناوی "دلڤین کوتورێ"بو. ئه‌و کچه شۆخ شه‌نگه ده‌یویست وه‌ک ئه‌و چیرۆکه رۆمانسیانه‌ی که خوێندبونیه‌وه له نێو ئه‌ویندا بژی، ئه‌وه‌بو له‌م دڵدار بۆ ئه‌و دڵدار خه‌ونه‌کانی ونبون و تێکشکانه سه‌ر زه‌مین، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا خۆی بکوژێت.
))توانای وه‌سفکردنی که‌سایه‌تییه‌کان((
پاڵه‌وانی رۆمانه‌که که ئافره‌ته، تا راده‌یه‌ک که‌سێکی خۆبه‌زلزانه، ئه‌ده‌بی رۆمانتیکی ده‌خوێنێته‌وه، رونتر بڵێین رۆمانی "پۆل و فرجینی" ده‌خوێنێته‌وه که رۆمانێکی نوسه‌ری رۆمانتیکی "برناردین دوسان برنارد"ه، له‌گه‌ڵ هۆنراوه سۆزدارییه‌کانی "ئه‌لۆفیس دو لامارتین"و حیکایه‌ته مێژوییه‌کانی نوسه‌ری ئینگلیزی "واڵته‌ر سکۆت". ئه‌م کتێبانه وایان لێکردوه هۆگری ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به بێت و حه‌ز له بڵندی بکات، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێکردوه ئومێدی به ئاینده بێت و بێز له هه‌نوکه بکاته‌وه، شوکردنیشی به پزیشکی باوپه‌رست "چارل بۆڤاری" ببوه هۆی ئه‌وه‌ی هێنده‌یتر هه‌ست به بۆشایی بکات و حه‌زبکات ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییانه تێکشکێنێ که ئه‌ویان به‌ستوه‌ته‌وه. چارل بۆڤاری له گشت ئاسته هزری و هه‌ستییه‌کاندا تا راده‌یه‌کی زۆر سنورداربو، له‌وه‌ش به ئاگابو که ژنه‌که‌ی له خۆی به تواناتره، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێکردوه به ویژدانه‌وه وابه‌سته‌ی بێت. چارل بۆڤاری له کۆتایی رۆمانه‌که‌دا دیوه راسته‌قینه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که ئیما بۆڤاری به کۆتاییه تراژیدیه‌که‌ی ده‌گات و بڕیار ئه‌دات خۆی کوژێت، پاش ئه‌وه‌ی که شکست دێنێت له دوزینه‌وه‌ی ئه‌و دڵداره‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت، تاکو به‌و چه‌شنه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا به‌سێت که رۆحی داوای ده‌کات، ئه‌و رۆحه‌ی که تینوی خۆشه‌ویستییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چارل بۆڤاری مێردی به خه‌م و په‌ژاره‌وه بمرێت بۆ ژنه کۆچکردوه‌که‌ی، ئه‌گه‌رچی ده‌یشیزانی که ژنه‌که‌ی چه‌ندان جار خیانه‌تی لێکردوه.
))ئیماو چارل.. هاوسه‌رگیرییه‌کی ناهاوتا((
رۆمانه‌که باسی لاویه‌تی چارل بۆڤاری ده‌کات که چۆن له ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌دا ده‌چێته قوتابخانه، به چه‌شنێک له هاوپۆله‌کانی خۆی گه‌وره‌تره. به هۆی ئه‌و دیمه‌نه لادێیه‌و ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌ی که هه‌یه‌تی مامۆستا‌و قوتابییه‌کان گاڵته‌ی پێده‌که‌ن. دواجار زانستی پزیشکی ده‌خوێنێت و پاش چه‌ندین هه‌ڵنوتان خوێندن ته‌واو ده‌کات، ئه‌وجا له "تۆست" دیده‌نگه‌یه‌کی پزیشکی ده‌کاته‌وه‌و دایکی بێوه‌ژنێکی دۆڵه‌مه‌ندی به‌ته‌مه‌نداچوی نه‌خۆشی بۆ دێنێت که له ته‌مه‌نی چل و پێنج ساڵیدایه. چارل پێی وابو ژن هێنان ره‌وشی باش ده‌کات و له کاروباره تایبه‌ت و پاره‌دارییه‌کانیدا ئازادی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد ژنه‌که‌ی بوه خاوه‌ن بڕیار، ته‌نانه‌ت ناچاربو به خواستی ژنه‌که‌ی قسه بۆ خه‌ڵکی بکات!.. به فه‌رمانی ژنه‌که‌ی ده‌بوایه هه‌مو رۆژانێکی هه‌ینی به‌رۆژو بوایه، هه‌رچییه‌کیش ژنه‌که‌ی به‌دڵی بوایه ده‌بوایه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر بکردایه.. ناچاری کردبو سوربێ له‌سه‌ر داواکردنی کرێ له‌و که‌سانه‌ی که کرێیان نه‌ده‌دا!.. ته‌نانه‌ت پۆست و نامه‌کانیشی ده‌خوێنده‌وه، چاودێری گشت جموجۆڵه‌کانی ده‌کردو ئه‌گه‌ر ژن بهاتنایه بۆ دیده‌نگه پزدشکییه‌که له کونی ده‌رگاکه‌وه گوێی ده‌گرت!. چارل بانگ ده‌کرێت بۆ تیمارکردنی قه‌شه‌یه‌ک له برۆتۆ، ئه‌م قه‌شه‌یه کابرایه‌کی دۆڵه‌مه‌ندبو قاچی شکابو، له‌وێش چاوی به "ئیما" ده‌که‌وێت که کچی قه‌شه‌که‌یه، هه‌ر ئه‌و کچه‌یشه که دواجار به چاره‌نوسی باوکی‌دا ده‌بات که ئه‌ویش گۆرستانه. ئه‌م کچه رقی له ژیانی لادێ بو، پێشتر له ژێر چاودێری که‌شیشه‌کانی "ئۆرسه‌لین"دا وانه‌ی سه‌ماو وێنه‌کێشان و ژه‌نینی پیانۆو جوگرافیای خوێندبو. ژنی یه‌که‌می چارل ده‌مرێت، بۆیه چارل ده‌چێته لای باوکی ئیماو خوازبێنی ئیما ده‌کات، باوکی حه‌زی ده‌کرد زاواکه‌ی له چارل دۆڵه‌مه‌نتر بێت، وه‌لێ پاش ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا ده‌کات و کچه‌که‌ی رازی ده‌بێت، ئه‌ویش رازی ده‌بێت. چارل و ئیما له زه‌ماوه‌ندێکی فیزندا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌گێڕن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆست، هه‌ر له‌وێوه گرێکوێره ده‌رونییه‌که‌ی ئیما وه‌ده‌رده‌که‌وێت، که ره‌نگه له‌وه‌وه دروستبوبێت به‌ر له‌وه‌ی شوی پێ‌بکات پێی وابوبێت که‌وتوه‌ته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه به‌ڵام ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی تیا به‌دی نه‌کرد، ته‌نانه‌ت وای لێهات باوه‌ڕبێنێت به‌وه‌ی له‌باه‌ری خۆشه‌ویستییه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چوه، بۆیه ده‌یپرسی: داخۆ مه‌به‌ست چی بێ له وشه‌ی شه‌یدایی و دێوانه‌یی، داخۆ مه‌به‌ست چی بێ له سۆز‌و سه‌رگه‌رمی؟ ئه‌و وشانه‌ی که ئه‌و له کتێبه‌کاندا بیستبونی! شته‌کان له‌نێوان ئه‌م دو هاوسه‌ره‌دا به پێچه‌وانه‌وه ڕێده‌که‌ن، چونکه تاچه‌ند په‌یوه‌ندی نێوانیان خۆشببێ هێنده هه‌ست به داخرانی رۆحی و گه‌وره‌بونی بۆشایی نێوانیان ده‌که‌ن. ئینجا ئیما پێی وایه قسه‌کانی چارل ڕواڵه‌تین و هیچ له‌باره‌ی شانۆ و مۆسیقاوه نازانێت و خواستی به هیچ شتێک نییه. ئیما وایده‌زانی ئه‌م دونیایه کێڵگه‌ی تیایه به‌خته‌وه‌ری تیا ده‌ڕوێت، وه‌کو وابێت به‌خته‌وه‌ری دره‌ختێکه‌و ته‌نها له خاکێکی دیاریکراودا ده‌ڕوێت و له هیچ شوێنێکی تر نه‌شونما ناکات! زۆرجار له خۆیی ده‌پرسی: بۆچی له چاره‌ی نه‌نوسراوه به‌سه‌ر چیاکانی سویسراوه له به‌له‌کۆنی خانویه‌کی داردا شان دادات، یان بۆ له کوخێکدا نییه له سکوتله‌ندا، له‌وێ مێردێکی له‌گه‌ڵدا بێت قاتێکی قه‌یفه‌یی له‌به‌ردا بێت و جوتێ پێڵاوی نه‌رمی له پێدا بێت و کڵاوێکی پانی له‌سه‌ردا بێت؟!.. زۆر به ئاواته‌وه‌بو لای که‌سێک ئه‌م خه‌یاڵانه‌ی باس بکات.. به‌ڵام چۆن بتوانرێت باس له‌و مه‌ینه‌تییه بکرێت که ناتوانرێت گوزارشتی لێ بکرێت، که وه‌ک هه‌ور شێوه‌ی ده‌گۆڕێت و وه‌ک گه‌رده‌لول خۆی ده‌هاوێت؟.. به‌م چه‌شنه پێویستی به ده‌ربڕین بو، هه‌روه‌ک چۆن پێویستی به چانس و بوێری بو! دواجار مه‌دام بۆڤاری بڕیار ئه‌دات خۆی کوژێت، به‌ڵام به‌رله‌وه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ چارل ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌ویش دوجار به خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌وه‌وه ده‌مرێت.
))دادگایی کردنی فلۆبێر((
فلۆبێر به هۆی رۆمانی مادام بۆڤارییه‌وه دادگایی کرا، به تاوانی ئه‌وه تۆمه‌تبار کرابو خراپه‌ی به‌رامبه‌ر به ره‌وشتی گشتی کردوه‌و شه‌رم و حه‌یای خه‌ڵکی روشاندوه‌و هێرشی کردوه‌ته سه‌ر به‌هاکانی بۆرژوازیه‌ت. ماری سینار که پارێزه‌ری فلۆبێر بو له کاتی دادگاییه‌که‌ی فلۆبێردا ده‌ڵێت: "به‌ڕێز گۆستاف فلۆبێر له‌به‌رده‌م به‌ڕێزتان به‌وه تاوانباره کتێبێکی خراپی نوسییوه، گوایه له‌م کتێبه‌دا خراپه‌ی به‌رامبه‌ر به ره‌وشت و ئایین کردوه، ئێستا به‌ڕێز فلۆبێر له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتوه، ئه‌و دڵنیاتان ده‌کاته‌وه که کتێبێکی پایه‌به‌رزو به‌ئابڕوی نوسیوه‌ته‌وه، دڵنیاتان ده‌کاته‌وه که له یه‌که‌مین رسته‌یه‌وه تا دواین رسته‌ی سه‌رڕێژن له بیرۆکه‌ی ره‌وشتی و ئایینی، ده‌توانین به‌م وشانه گوزارشت له‌و کتێبه بکه‌ین: "بانگه‌شه‌کردنه بۆ چاکه‌کاری و ناشرینکردنی خراپه‌کاری"!!. دواجار وتاره‌که‌ی به‌م قسانه کۆتایی پێ دێنێ: "ئایا خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی له‌م جۆره ئاماژه به خۆشه‌ویستی خراپه‌کاری ئه‌دات یان به ناشرینی خراپه‌کاری؟ وه ئایا بیرکردنه‌وه‌ی خراپ سه‌باره‌ت گوناه پاڵمان نانێت به‌ره‌و چاکه‌کاری؟" دواجار دادگا گله‌یی له نوسه‌ر ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌رکی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه ناخ خاوێنکاته‌وه‌و ره‌وشت پاکژبکاته‌وه نه‌ک بێز له خراپه‌کاری بکاته‌وه، دواجار دادگا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌م رۆمانه له ڕوی پرنسیپه‌وه ئامانجێکی ره‌وشتی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بوایه له ورده‌کاریه‌کاندا هێنده توند نه‌بوایه‌و به ده‌ستپارێزییه‌وه گوزارشتی له شته‌کان بکردایه. وه‌ک رێزدانانێک بۆ رۆڵی پارێزه‌ر سینار، فلۆبێر له دوتوێی کتێبه‌که‌یدا پێشکه‌شییه‌کی بۆ نوسیوه تیایدا ده‌ڵێت: "... به تێروانینی خۆم به هۆی به‌رگرییه شکۆداره‌کانی تۆوه ئه‌م کتێبه‌م بایه‌خ و گرنگی زیاتری وه‌رگرت، زیاد له‌وه‌ی که من چاوه‌ڕوانم ده‌کرد". کاتێ لامارتین رۆمانه‌که‌ی خوێنده‌وه، له‌باره‌یه‌وه وتی: "له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردومدا هه‌تا ئێستا ئه‌مه باشترین کتێب بوه خوێندبێتمه‌وه"، مارسیل برۆستیش له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "فلۆبێر باوکی رۆمانی نوێیه، ئێمه‌ش هه‌مومان قه‌رزارباری ئه‌وین. چونکه له فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و میسر‌و به‌ره‌و فه‌له‌ستین و به‌ره‌و تورکیا‌و به‌ره‌و تونس ده‌ڕۆیشت و هه‌رده‌م پێنوسه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بو تاکو خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌کانی بنوسێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ببێته هه‌ڵم و بڕه‌وێت، پاشان هه‌مو ئه‌مانه‌ی له رۆمانه‌کانیدا به‌کارده‌هێنایه‌وه".
))فلۆبێر کێیه؟((
"من واده‌بینم ڕابردو تێکشکاوه‌و ئاینده‌ش گۆپکه‌یه‌که هێشتا نه‌کراوه‌ته‌وه. منیش له نێوانیاندا ده‌ژیم. هه‌مو شتێک لیخن و په‌نهانه. چونکه نه کۆن به ته‌واوی مردوه‌و نه نوێ به ته‌واوی له‌دایکبوه". گۆستاف فلۆبێر له 12ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1821دا له شاری روانی فه‌ره‌نسی له‌دایکبوه، باوکی پزیشک بوه. خۆیشی له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا چوه‌ته قوتابخانه، چونکه شه‌رمی ده‌کرد. خزمه‌تکاری خانه‌واده‌که‌یان مێشکی پڕکردبو له چیرۆک و حیکایه‌ت، بۆیه کاتێ په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌وه کرد مه‌یلی زۆری به‌لای مێژودا ده‌چو، زۆریش هۆگری چیرۆکه‌کانی بوبو. چه‌ند شانۆنامه‌یه‌کی نوسییه‌وه‌و خۆی و خوشکه‌که‌ی له‌ماڵ خۆیان رۆڵیان تیابینی، به‌ڵام ئه‌م شانۆنامانه‌ی به‌دڵ نه‌بو، بۆیه ده‌ستی دایه نوسینی چیرۆک و بابه‌تی دور له نواندن، له‌وانه: "ئاره‌زو و چاکه‌کاری" و "سه‌مای مه‌رگ" و "سه‌رگوزه‌شته‌ی دێوانه‌یه‌ک"، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و بابه‌تیشی نوسی له‌وانه: "رۆماو قه‌یسه‌ره‌کان" و "وێژه‌ی رابلیه" و "ماته‌مینی پزیشک ماتۆران" و "وێژه‌ی کۆرنیی شاعیر". فلۆبێر به‌بێ به‌ئاگابونی باوکی شتی ده‌نوسی، چونکه باوکی که پزیشک بو هه‌وڵی ئه‌دا کوڕه‌که‌یشی وه‌ک خۆی پزیشکێکی لێهاتوی لێ ده‌رچێ، به‌ڵام فلۆبێر له‌پاش به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی لای باوکی ئاشکرای کرد که نایه‌وێت زانستی پزیشکی بخوێنێت، ئه‌م کتێبه‌ش بو به سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و، هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌م کتێبه‌شدا ژماره‌یه‌ک شانۆنامه‌و رۆمانی نوسی که ئه‌وانیش له باره‌ی لایه‌نه تاریکه‌کانی ژیانه‌وه ده‌دوان. له ساڵی 1845دا‌و له پاش مردنی باوکی و کارۆلینی خوشکی که خوشکێکی تاقانه‌ی بو و زۆری خۆشده‌ویست، باریکرد بۆ کێڵگه‌یه‌ک که باوکی له که‌نار روباری "سین" نوسیبوی، ئیدی هه‌تا کۆتایی ته‌مه‌نی له‌وێ مایه‌وه. خۆیی پابه‌ندکردبو به سیسته‌مێکی رۆژانه‌ی تونده‌وه، ئه‌وه‌بو به‌یانیان کاتژمێر ده له‌خه‌و هه‌ڵده‌سا‌و ده‌ستی ده‌کرد به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و نامه‌و پۆسته هاتوه‌کان، پاشان کاتژمێر یازده نانێکی سوکه‌ڵه‌ی ده‌خوارد، دو کاتژمێریش به ته‌مبه‌ڵی له به‌له‌کۆنه‌که‌یدا کتێبی ده‌خوێنده‌وه، ئه‌وجا له کاتژمێر یه‌که‌وه هه‌تا حه‌وتی ئێواره شتی ده‌نوسی، پاشان نانی ئێواره‌ی ده‌خواردو پیاسه‌یه‌کی به‌نێو باخچه‌که‌دا ده‌کردو ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ نوسین و هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بو. له کاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی مایۆی ساڵی 1880دا خزمه‌تکاره‌که‌ی هاته ژوری کتێبخانه‌که‌یه‌وه تاکو خواردنی پێشکه‌شکات، ته‌ماشاده‌کات له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌ی راکشاوه‌و له‌ژێر لێوه‌وه قسه‌ی هه‌ڵیتوپه‌ڵیت ده‌کات، بۆیه خزمه‌تکاره‌که‌ی به‌په‌له پزیشکی هێنا، به‌ڵام پزیشکه‌که نه‌یتوانی هیچ بکات و پاش یه‌ک کاتژمێر دوایین هه‌ناسه‌ی دا.
))خۆشه‌ویستی له ژیانی فلۆبێردا((
فلۆبێر نۆره‌یه‌ک په‌رکه‌می په‌نهانی له‌گه‌ڵدابو که به درێژایی ژیانی به‌کۆڵیه‌وه‌بو هه‌رئه‌مه‌ش وای لێکردبو خۆی به‌دور بگرێ له هاوسه‌رگیری، به‌ڵام چه‌ندین جار عاشق بو، یه‌که‌م خۆشه‌ویستیشی کچێکی ئینگلیزی بو به ناوی "هێنرییت کۆلێ". پاشان حه‌زی له خاتو "ئه‌لیزا شیلی سنجه‌ر" کرد که نۆ ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تربو، دواتریش حه‌زی له خاتونی شاعیر "لویز کوێل" کرد، کاتێک که فلۆبێر ئاشکرای کرد که ناتوانێ بیخوازێت ئه‌ویش به‌جێیهێشت. دواجاریش حه‌زی له "جۆلێت دۆرێ" کرد که ئه‌مه‌یان به درێژایی ژیانی خۆشی‌ویست، خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌م کچه‌ی له که‌سایه‌تی "ئیما"ی نێو رۆمانی "مادام بۆڤاری"دا ره‌نگی دابوه‌وه.