بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:یوسف عەبدوڵڵا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

-یوسف عەبدوڵڵا - شاعیر و رۆژنامەوان ١٩٨٢ لەدایکبووە لەساڵی ١٩٩٩ بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی هەیە.. لەساڵی ٢٠٠٥ لەبواری رۆژنامەوانیدا کاردەکات (رۆژنامە ، رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ماڵبەڕ) دەرچووی بەشی راگەیاندن(تەلەڤزیۆن)پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان سکرتێری تیپی شانۆی نالی ................ کارەکانی لەبوارەکانی (فۆتۆگرافی و رۆژنامەوانی و هونەر) لەساڵی ٢٠٠٥ کتێبی (تەنیایم پڕکە لەخۆت) بەرهەمی ئەدەبی، بەبەرهەمە ئەدەبییەکانی بەشداری زۆرێک لەڤێستیڤاڵەکانی کردوو. چەندین کۆڕو پێسانگەی فۆتۆگرافی کردووەتەوە، فۆتۆکانی لەزۆرێک لەگۆڤارو رۆژنامەکاندا بڵاوبووەتەوە. ................ چەند پەرەگرافێک لە تێکستە ئەدەبییەکان


لەم کەشتی نقوم بوونەدا بەماچەکانی دەریا دڵخۆش مەبە ئەی بێخەبەر لەخنکان

بەرلەوەی بمسپێری شوێن هەنگاوەکانی ئاوابوون مەکە ئەی بێ ئاگا لەئێوارە

تۆ کاتێ ستایشدەکرێی ئیدی پاڕانەوەکانت لەسەر بەرماڵی زەلیل بوون هەڵبگرە ئەی بێخەبەر لەخودا

گەر تۆ سوڵتانی ئاسمانی منی بەم هەموو ئەستێرەیەوە بۆ پڕیت لەتاریکی ئەی بێ ئاگا لەدرێژی شەودەقی تۆخ ..................

عیشق پڕە لە ئارامی و لێوان لێوە لەعەزاب.--یوسف عەبدوڵڵا (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)--یوسف عەبدوڵڵا (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

yousif abdulla
yousif abdulla

لەم ئاسمانە ڕوسیادا بۆت ناگەڕێم.. دەچمەوە بەردەركی ئەو مزگەوتانەی، پرسەگێڕانی لەنوێژخوێنانی زیاترن! دەبمەوە عابیدی

ئەو مەرقەدانەی عاشقەكانی لەسۆفیەكانی زیاترن!

(یوسف عەبدوڵڵا)

كوانوەكە تێكچووە ئاگری تیا ناكرێتەوە، ناو لەپم بكە بە ئاگردان!

(یوسف عەبدوڵڵا)

پەچەی حەیوانەكان كەوتووە دۆڵەكەكە بەتاڵە وەرە بمكەرە شوانی مەڕەكان! (یوسف عەبدوڵڵا)

ماڵەكە قوڕاوییە هێلەساوەكەی دەستت دانێ‌، وەرە دڵم سواق بدە!

(یوسف عەبدوڵڵا)

دەرگاكە شكاوە رەشەبا دەیدات بەیەكدا، كێڵونەكەی بدە لەسنگی من!

(یوسف عەبدوڵڵا)

ئەی ئەوەی لەئەزەلەوە خۆمت لێ‌ ڕفاندوم.. نابینی بەتەمەنێكی خوار‌وخێچەوە دڵخۆشی بێمروەتیەكانی( با)دەدەمەوە.