لێدوانی بەکارھێنەر:خدرزوحاك

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئازادی وماڤه ئازادیه کان تاك له کۆمه ڵگه دا[دەستکاری]

==== ئازادی ئه و چه مکه یه که له به رامبه رچه وسانه وه ونابه رابه ریدا دێته کایه وه وده بێته درووشم وله پێناوی به دیهێنانی ئازادی دا ئازادیخوازان ئایدیای تایبه ت به خۆیان به رهه م دێنن که دیاره ئه م ئایدیایانه به رهه می هه وڵ وتێکۆشانی مرۆڤه بۆ گه یشتن به ئامانجێك که ئه ویش به بدیهێنانی ئازادیه واتا به دیهێنانی ماڤه کانی تاك و پێناسه کردنیان و دیاری کردنی ئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵگایه کدا بۆ له ناوبردنی چه وسانه وه ونایه کسانی تاکه کانی کۆمه ڵگایه ك . به ده ست هێنانی ئه وماڤانه ئه گه رپه یوه ندیان به نه ته وه یه کی دیاری کراو هه بێت له کاتێکدا ئه و نه ته وه یه له ماڤی نه ته وه بوونیان بێ به ش ده کرێن که تایبه ته به نه ته وه که وه ك فه رمان ڕه وای وسه ربه خۆی خاك وزمان ومێژوو وکلتوورو هتد. به هه مان شێوه ش ماڤه ئازادیه کانی که مینه کان له رووی ئاینی وکلتوری ومه زهه بی وهتد وه یان ماڤه کانی چینێك وتوێژێکی کۆمه ڵایه تی له به رامبه ر چینێکی تردا به وه ی ماڤی تاکه کانی ئه وچینه وتوێژه ی کۆمه ڵگا له لایه ن چینێکی سه رده ست وخاوه ن ده سه ڵات پێ شێل ده کرێت . پێشێل کردن وقۆرغ کردنی ده سه ڵات به هه ربیانوویه که وه بێت که ئامانجه که ی پێشێل کاری ماڤی تاکه کانی نه ته وه یه ك یان کۆمه ڵێك یان توێژێکی کۆمه ڵگا بکرێت وتاکه کانی بێ ماڤ بکرێن ئه وا ئه و ده سه ڵاته سیاسیه به خۆسه پێنه روپێشێلکه ری ماڤه کانی تاکی ئه و نه ته وه یه یان ئه وکۆمه ڵگایه پێناسه ده کرێت که دیاره ره فتاره کانی ده سه ڵات له وکاته دا ره فتاری نادیموکراتیانه ودژبه ماڤه کانی مرۆڤ ده بێت به وه ی هاووڵاتیانی نیشتمانێك ناچار ده کات که مل که چی بڕیاره کان بن وله به رامبه ر ماڤه کانی خۆیاندا بێده نگ ببن . ئه گه ر قسه له سه رپێناساندنی ئازادی و ماڤه کانی تاك بێت ئه بوو کورد له هه موو نه ته وه کانی جیهان باشتر له و چه مکه تێبگه یشتایه وپێناساندنی تایبه تی هه بوایه بۆ ئازادی و ماڤه کانی تاکی کورد له کۆمه ڵگای کوردوله سه رخاکی نیشتمانه که ی که کوردستانه چونکه پێم وایه نه ته وه یه ك نیه له م جیهانه دا ئه وه نده ی کورد قوربانی به خشی بێت بۆ به دیهێنانی ماڤی نه ته وه ی وبڕیاردان له چاره نووسی نه ته وه له لایه ن تاکه کانی ئه ونه ته وه یه وه ،به ڵام ئه وه ی جێگه ی داخ وسه رنجه پێناسه کردنی ئازادی وماڤه کانی تاك خه ریکه قۆرغ ده کرێت وله پێناوی به رژه وه ندی که سانێك به کاردێت که دوورو نزیك باوه ڕیان نه به ماڤه کانی تاك ونه به ئازادی هه بووه و ده بێت به پێچه وانه وه وبه درێژای مێژوو هه وڵی چه واشه کردنی تاکی کوردیان داوه چ له ڕووی به کارهێنانی درووشمه کانی ئازادی وماڤه کانه وه تاده گاته ئایدیای سیاسی . ئه وچه واشه کاریه ی له تێگه یشتن وبه هه ڵه بردنی تاکی کورد له ناساندنی ماڤه ئازادیه کان وئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵدا وه ك پێکێ ژه هروایه ده کرێته گه رووی نه وه کانی دواڕۆژ وپاشه ڕۆژی ئه م کۆمه ڵگایه ونه ته وه که ش ده خاته ژێرپرسیاره وه هه ربۆیه ئه بێت تاکی کورد باشتر ووریا بکرێته وه له ماڤه ئازادیه کان و ئه رکه کانی له کۆمه ڵگادا چونکه یه کێك له هۆکاره کانی پێشکه وتنی کۆمه ڵگای کوردی ئه وه یه که تاکه کانی ووریاوچاوکراوه بن وماڤ وئه رکه کانی خۆیان بزانن تا سنوری ماڤی که سانی تر پێشێل نه که ن ،کاتێ تاك باس له ماڤه ئازادیه کانی ده کات ده بێت ئه وه بزانێت که ماڤه ئازادیه کانی تاکێك سنوورداره وهیچ کاتێك ماڤی ئه وه ی نیه تاك ماڤی ئازادی تاکێکی تر پێشێل بکات ،چونکه پێشێل کردنی ماڤی که سانی تر پێشێل کاری ماڤی ئازادی وهه ست نه کردن به به رپرسیارێتیه به رامبه ر به ئازادی وماڤی هه موان ،هه ربۆیه ئه بێت ئامانجی تاك له کۆمه ڵگادا ڕێزگرتنی ماڤ وئازادیه کانی هه موان بێت تا کۆمه ڵگا کۆمه ڵگایه کی یه کسان وبێ چه وسانه وه بێت .

لێره دا به ئه رکی سه رشانی خۆمی ده زانم که هه وڵ بده م بۆ ووریاکردنه وه ی تاکی کورد له ناسینی ماڤه ئازادی وئه رکه کانی چونکه وه ك پێده چێت زۆرێك له تاکی کورد وبه تایبه ت نه وه ی نوێ وا تێگه یشتوون که ماڤه ئازادیه کانی تاکێك له کۆمه ڵگادا بێ سنووره وهه قی خۆیانه ئه گه ر ئازادی تاکه کانی تریش پێشێل بکه ن ،له هه مان کاتدا چۆن ئازادی ماڤه به هه مان شێوه ش ئه رکه وئه بێت به دی بهێنرێت ،به پێچه وانه ی ئه مه وه سه رلێشێوان وله ڕێگه لادانی تاکه به رامبه ر به ماڤه ئازادی و ئه رکه کانی .

تێگه یشتنی چه واشه کارانه به رامبه ر به په یره وکردن وبێ سنوور کردنی ئازادی وماڤه کانی تاك به دیهێنانی ناله باریه که له ناوکۆمه ڵگاداوهۆکارێکه بۆ دواکه وتنی تاك ،به داخه وه زۆرێك له ڕۆشنبیران وڕۆژنامه نووسه کانی ئه مڕۆی کوردستان کاتێ باس له دیموکراتی وسیستمی دیموکراتی ده که ن به پێچه وانه ی بنه ماکانی دیموکراتی وه ك چه مکێکی سیاسی ده که ونه هه ڵه ی زه به لاحه وه وسه ر له خۆشیان وله ده وروبه ره که شیان ده شێوێنن که دیاره ئه وکۆلکه ڕۆشنبیرانه ئه گه ربه رده وام بن له م کاره یاندا له بری سوود گه یاندن زیانی گه وره به رهه م دێنن به تایبه ت به هه ڵه تێگه یشتن له ماڤه ئازادیه کان وپێناساندنی به جیهانێکی به ره ڵاو بێ سه رپه رشت . ئه وه ی ئه وان باسی لێوه ده که ن ته نهاو ته نها لای ئه وانه والێك دراوه ته وه که به بزووتنه وه ی ئه نه رکیکی ناسراون وباوه ڕیان به هیچ جۆره ده سه ڵاتێك نیه وهه وڵ ده ده ن بۆ پێك هێنانی جیهانێکی به ره ڵاو بێ یاسا ولێپرسینه وه ،ئه وبزووتنه وه یه ی له ماوه ی شه وڕۆژێکدا شاری ئه ثیناو ثیسالۆنیکی یۆنانیان سوتماك کردو زیانێکی زۆریان به سه روماڵی هاوڵاتیان وداموده زگاکانی ده وڵه ت گه یاندووه. هه ربۆیه ئه بێ تاکی کورد له وه وشیارتر بێت که کۆمه ڵێکی سه رلێشیواو لێکدانه وه له سه ر ماڤه ئازادیه کانیان بکه ن چونکه ئه و جۆره ئازادیه و ڕژانه سه ر شه قام وشکاندن وتاڵان کردنی ده زگاخزمه ت گوزاریه کان وخۆنیشاندانی بێ به رنامه وپرنسیپ له سیستمی دیموکراتیدا جێگه ی نیه و هیچ یه کێ له ووڵاتانی پێسه نگی دیموکراتی ڕێگه به وجۆره خۆنیشاندانه ناده ن وڕێك خه رانی له به رامبه ر یاسادا به رپرسیارێتی ئه خرێته ئه ستۆیان ،وتوشی سزای قورس ئه بنه وه له به رامبه ر ئه ویاسایه ی که ئازادی تاکه کان له کۆمه ڵگا دیموکراته کان ڕێك ده خات وپارێزه ری ماڤه کانیان ده کات به بێ جیاوازی زمان وفه رهه نگ وئاین وڕه گه ز ،هه ر ئه وه ش وای کردووه که سنوور به زاندن نه بێت بۆ سه ر ماڤی تاك وڕێگه نه درێت به بیانووه کانی ئه م سنوور به زاندنه . ئازادی تاك و ماڤه کانی ئه گه ر به شێوه یاسای ڕێك نه خرێت وتاکه کانی کۆمه ڵگای کوردی لێ ئاگادار نه کرێته وه له ڕێگه ی میدیاکانی ڕاگه یاندن وخوێندنگاکان ئه وا جۆرێك له سه رلێشێواوی به رهه م دێت وتاك به وه گۆش ده کرێت که ماڤه ئازادیه کانی خۆی نه زانێت وسنوور ببه زێنێت بۆ ماڤی تاکه کانی تر له هه مان کاتدا ئه بێ تاکی کورد ڤێر بکرێت به وه ی چه نده ئازادی ماڤه ئه وه نده ش ئه رکه به تایبه ت له کاتێك دا ماڤی که سانی تر ده ست پێده کات وئه وانیش بۆیان هه یه په یڕه وی ماڤه کانی خۆیان بکه ن . به شێوه یه کی گشتی ئازادی قۆرغ نه کرێت بۆ به دیهێنانی به رژه وه ندی که سانێك که له ناوه ڕۆکدا بڕوایان به م چه مکه نیه وبۆ به دیهێنانی ئامانجه کانی خۆیان هه وڵی ئه وه ئه ده ن ئازادی وماڤه کانی تاك بکه نه هۆکارێك بۆ باڵاده ست بونیان ووه رگرتنی کورسی ده سه ڵات . لێره دا هه قه ڕووی ده ممان بکه ینه وه زاره تی په روه رده تۆ بڵێت ئێوه ش وه که لایه نه سیاسیه کانی کوردستان خه ڵکتان خستبێته په راوێزه وه بۆ ئه بێت وه زاره تی په روه رده بیر له وه نه کاته وه که بابه تێك هه بێت سه باره ت به ئازادی وماڤ وئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵگادا به رامبه ر به یه کتری وبه رامبه ر به نیشتمانیش وه ك چۆن له ڕابردوودا په روه رده ی نیشتمانی بابه تێك بوو له خوێندنگاکانی عیراق وکوردستاندا ئه خوێندرا ئه کرا به هه مان شێوه ش وبه شێوه یه کی ڕاست گۆیانه تر ئه و په روه رده ی نیشتمانیه بوونی هه بوایه تا نه وه ی داهاتووی کوردستان به هه ڵه و شێوه یه کی چه واشه کارانه له ماڤه کانی خۆی تێنه گات . له هه مان کاتدا ئه کرا لایه نه سیاسیه کانی کوردستان پڕۆژه یه کی له و جۆره یان هه بوایه تا بتوانن تاکی کورد له هه مووبواره کان وچین وتوێژه کانی کۆمه ڵگای کوردی ئاگادار بکه نه وه که چۆن بتوانن پارێزگاری له ماڤه ئازادیه کانی خۆیان بکه ن وداواکاریه کانیان چۆن به ده ست بهێنن. ====

بزووتنه وه ی گۆڕان وستڕاتیژی نه ته وه ی کورد[دەستکاری]

==== له زانستی سیاسه تدا بزووتنه وه یه ك بوونی نیه که خاوه نی فه لسه فه ی سیاسی خۆی نه بێت یان باشتر وایه بڵێم بێ بوونی ئایدیا(فکر)بزووتنه وه یه کی سیاسی پێك بێت، چونکه ناکرێت ئایدیای سیاسی بوونی نه بێت وستراتیژ وبه رنامه ی کاری سیاسی وستراتیژی درێژخایه نی ئه م بزووتنه وه یه سه رچاوه بگرێت به تایبه ت له ووڵاتێکدا که مێژوویه کی دوورو درێژی هه یه له گه ڵ داگیرکردندا وله پێناوی ماڤه نه ته وایه تیه کانی خۆیدا ڕووبارێك خوێنی ڕشتبێت ، کورد له نیشتمانی دێرینی خۆیدا که کوردستانه له پێناوی به دیهێنانی ماڤی نه ته وه بوونی خۆی خه باتێکی پڕ سه روه ری کردووه وچه ندان جۆری ئایدیا کردۆته ئامانج وستراتیژی نه ته وه ی خۆی له سه رداڕشتووه وله وڕێگه یه شه وه هه وڵی داوه بۆ به دیهێنانی ئامانجه کانی نه ته وه ،که دیاره ئه وفه لسه فه سیاسیانه ی کورد به پێ ی قۆناغه کان گۆڕاون . دیاره ئه وه ش ڕه نگ دانه وه ی هۆشیاری تاکه کانی کۆمه ڵگاو چینه ڕۆشنبیره که ی کۆمه ڵگای کورد بووه که به پێ ئه قلیه تی خۆی ئایدیای سیاسی داڕشتووه وکاری بۆ به رنامه ی کاری سیاسی خۆی کردووه له ڕێگه ی ئه وئایدیایه وه تاکه کانی کۆمه ڵگا دابه ش بوون وه ك هه رکۆمه ڵگایه کی تری ئه م جیهانه . هه رئه وئایدیا سیاسیانه یه که ئه مڕۆکه له کوردستانی ووڵاتی کوردا چه ندان پارتی سیاسی بوونی هه یه له واقیعی کۆمه ڵگای کوردیدا وخه باتی سیاسیانه ی خۆیان ده که ن وهه ریه کێك له وحیزب ولایه نه سیاسیانه خاوه نی به رنامه ی کاری سیاسی خۆیان وستڕاتیژی درێژخایه نن سه باره ت به ماڤی نه ته وه ی کورد له کوردستاندا . به تایبه ت له هه رێمی کوردستاندا که هه رێمێکی فیدڕاڵه له چوارچێوه ی کۆماری عێراقی فیدڕاڵدا ،که دیاره عیراق پێکهاته یه کی ئاڵۆزی نه ته وه ی ومه زهه بی وکلتووری هه یه ..به وواتایه ی که له عیراق دا ئه وه نده سانا نیه بردنه وه ی گره وی سیاسی ئه گه ر ستڕاتیژێکی به هێزوو درێژخایه ن نه بێت به تایبه ت بۆ کورد وه ك نه ته وه . هه موو که سێکی خاوه ن هۆش و به ئاگا ده زانێت که له مه یدانی سیاسی عیراق دا چ جۆره ده ست تێوه ردانێکی ده ره کی بوونی هه یه چ له لایه ن ووڵاتانی ده رودراوسێ وووڵاته عه ره بیه کان وزل هێزه کانی دنیاش ،که پاشه ڕۆژی عێراق بۆ هه موو لایه ك گرنگه چونکه عیراق به پێ ی سنوری جوگرافیای سیاسی خۆی ڕۆڵێکی گرنگ ده گێڕێت چ له ڕووی ئاسایشی نه ته وه یه وه وه چ له ڕووی ئابووریه وه ،واتا پێك هێنانی حکومه تی عیراقی گره وی زۆری سیاسی له سه ر ئه کرێت و ناکرێت سه رکردایه تی سیاسی نه ته وه یه کی وه کو کورد که دووه مین نه ته وه ی عیراقه وکێشه ی زۆری سیاسی هه یه له عیراقدا هه روا به سه رپێی بچێته به غدا ئه بێت سه رکردایه تی کورد ستڕاتیژێکی به هێزی درێژخایه نی هه بێت تا بتوانێت کێشه کانی خۆی له به غدا چاره سه ربکات به تایبه ت کێشه هه لواسراوه کانی نێوان هه رێم و حکومه تی مه رکه زی له وانه ماده ی ١٤٠ ویاسای نه وت وگازو مه سه له ی هێزی پێشمه رگه ی کوردستان وهتد. لێره دا ماڤی خۆ مه وه ك تاکێکی کورد پرسیار له سه رکردایه تی سیاسی بزووتنه وه ی گۆڕان بکه م و بڵێم ئایه بزووتنه وه ی گٶڕان ئایدیای سیاسی وستراتیژی سیاسی خۆی بۆ بۆ خه ڵکی کوردستان ئاشکرا ناکات ؟ به تایبه ت وه ك خۆیان ده ڵێن ئێمه ده نگی نیووملیۆن کوردین ونوێنه رایه تی ئه وان ده که ین ،ئایه پێش وه خت جیابوونه وه یان له لیستی کوردستانی چی بوو ؟ئه و جیابوونه وه یه له سه ر کێشه هه ڵواسراوه کانی کورد بوو له به غدا ؟ ئه گه ر وایه بۆ ستڕاتیژی لیسته کوردستانیه کان ئاشکرا ناکه ن ؟وه ك خۆیان ووته نی پارتی ویه كێتی به رپرسی ئه م هه ڵوێسته ی بزووتنه وه ی گۆڕانن؟ بزووتنه وه ی گۆڕان بۆ هه ڵبژاردنی په ڕله مانی عیراقی ڕه خنه ی تووندیان له پارتی دیموکراتی کوردستان و یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئه گرت به وه ی ئه ودووزل هێزه ی کوردستان سازش ده که ن له سه ر مه سه له چاره نوس سازه کاندا به تایبه ت ماده ی ١٤٠ وجێ به جێ کردنی له لایه ن حکومه تی عیراقیه وه . ئه ی باشه خێره بزووتنه وه ی گۆڕان به جیا هه وڵی ژێر به ژێر ده دات له گه ڵ مالکی ؟ ئه م ژێربه ژێرانه ی لیستی گۆڕان تاچه ند خزمه ت به دۆسیه ی کورد ده کات له به غدا ؟ یان ئه وه هۆکاری نه بوونی ئایدیایه کی سیاسیه که بزووتنه وه ی گۆڕان نیه تی وناتوانێت ببێته خاوه نی ستڕاتیژێکی نه ته وه ی هه ربۆیه ده بوو سه رکردایه تی سیاسی بزووتنه وه ی گۆڕان داوای لێبووردن له ده نگ ده رانی خۆی بکات ودواتریش هه موو گه لی کورد وچیتریش ده سته چه وره کانی خۆی به که س نه سڕێت وهه وڵی خۆ ڕزگارکردن بدات له و ته نگژه سیاسیه ی که سه رکردایه تیه که ی توشی هاتووه ====