لینوکسی سڵاکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سڵاکس
پەڕگە:Slax linux logo.svg
Screenshot of Slax Standard Edition 6.0.7
سڵاکس وسانی ستاندارد ٦٫١. ٢
گەشەپێدەرTomáš Matějíček
بنەماڵەھاوشێوە لینوکس
باری کارکردنچالاک
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوەکراوە
وەشانی کۆتایی٩٫٥. ٠[١] / ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠٧-٢٣)
جۆری ناوکMonolithic
مۆڵەتنامەجۆرواجۆر
ماڵپەڕی فەرمیwww.slax.org

لینوکسی سلاکس (بە ئینگلیزی: Slax Linux) سیستەمێکی کارپێکردنی خێرا، پێشکەوتوو، بەھێز، ھەڵگر(portable) و چکۆلە کە بەرنامەی زۆر پاڵپشتی دەکات. تەواوی ئەم بەرنامانە توانایی داگرتنیان لە ماڵپەڕی دیزاینێری ئەم سیستەمە ھەیە. slax لە لایەن بەرێز Tomas Matejiiccek لە کۆماری چەک پەرەپێدراوە. ئەم بەرنامە بە فۆرماتی sb لە بەردەستە کە تایبەت بەم دابەشکراوەیە. ھەر چەندە قەبارەی ئەم سیستەمە زۆر کەمە(٢١٦ مێگابایت) بەڵام بەرنامەی زۆری لە سەرە کە بەکارھێنەر کاری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات. روخسارێکی گرافیکی ھەیە کە زۆر بە ئاسانی ھاوئاھەنگ بووە و بەرنامەی بۆ بەرێوەبەرانی سیستەم ھەیە. پاش داگرتنی ئەم سیستەمی کارپێکردنە ئێوە دەتوانن بەرنامەکانتان لە نێو slax ڕوونوس (Copy)بکەن واتە ھیچ دامەزراندنێک نییەو کانفیگێکئەنجام نادەن، ئینجا دەتوانن سوودی لێبگرن. بۆ ئەو بەکارھێنەرانە کە خێرایی ئینتەرنێتیان زۆر باش نییە دەتوانن زۆر بە باشی کەڵکی لێوەرگرن. کاتیک ئێوە بەرنامەیێک دادەگرن دەتوانن لە نێو ھاردەکەتان پاشکەوتی بکەن ئینجا پاش دامەراندنی slax بەرنامەکان لە نێو سیستەمی کارپێکردنی slax روونوس بکەن و سوودی لێبگرن ئیتر دووبارەبەرنامەکان دانەگرن. ڕوومێزی ئەم سیستەمی کارپێکردنە KDE4ـە و لە جۆرەکانی ئەندازیاری ٣٢ و ٦٤ بیتی پاڵپشتی دەکات. تەنھا بە ٢٥٦ مێگا بایت ڕام دێتە سەر ھەر چەندە بە مۆدی دەق (text mode)بە ٤٨ مێگابایتیش ئیشدەکات. راستی دەتوانن بە جێگای ڕاژەش سوودی لێبگرن. ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە سەر ھارد دادەمەزرێت و لە سەر فلاش مێمۆری(Flash Drive) و سی-دیـش ئیش دەکات. ھەر بەم بۆنەیەوە slax بە عینوانی live Disk دەناسن. تەواو فایل سیستەمە گرنگەکان دەناسێت بۆ وێنە EXT (ext2,ext3,ext4), btrfs, و FAT وە NTFS. رەقەکالای پێداویستی بۆ دوو جۆری ٦٤ و ٣٢ بیت بەم شێوازەیە:

ئەم دابەشکراوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانە کە بە تازەیی لەگەڵ لینوکس ئاشنا بوون زۆر بەسوودەو دەتوانین بڵێن زۆربەی بەرنامەکان کە لە نەرمەکالاکای سەرچاوەکراوە و سەرچاوە داخراوە لە بەردەستە لە خۆی گرتووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]