فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ (بە ئینگلیزی: The Moscow Kurdish Film Festival (MKFF)) فێستیڤاڵێکە بۆ فیلمە کوردییەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە دەستی پێ کردووە و لە شاری مۆسکۆی پێتەختی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە ڕێوە دەچێت. خولی یەکەمی ئەم فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوەندی سینەمایی تشرینی یەکەمی شاری مۆسکۆ بەڕێوەچوو.[١][٢]

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٩ی حوزەیران تا ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە شارەکانی مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگی ڕووسیا بەڕێوەبچێت.[٣]

خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ[دەستکاری]

  • یەکەم (٢٠٢١): ٢١ تا ٢٥ی تەممووز
  • دوویەم (٢٠٢٢): ٢٩ی حوزەیران تا ١٣ی تەممووز

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]