فۆکسترۆت (تۆڕی تاوانکاری)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆکسترۆت تۆڕێکی تاوانکارییە لە سوێد.

دەربارە[دەستکاری]

سەرۆکی تۆڕەکە ڕەوا مەجیدە (کە بە ڕێوییە کوردەکە ناسراوە)، تاوانبارێکی سوێدی-عێراقی خەڵکی شاری ئۆپسالایە و لە ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە، لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ەوە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بە تاوانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەکان و ئامادەکاری بۆ کوشتن کەسێکی داواکراوە، تۆڕەکە بە پلەی یەکەم لە کەسانێک پێکھاتووە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ ساڵیدایە و چەندین کەس لە کەسوکاری مەجید لەخۆدەگرێت. تۆڕی فۆکسترۆت پەیوەندی بە چەندین ڕووداوی توندوتیژیەوە ھەیە، لەوانە تەقەکردن و دەستدرێژیکردن. ھەروەھا فۆکسترۆت و ڕەوا مەجید پەیوەندییان بە ئەڵقەیەکی گەورەی ماددە ھۆشبەرەکانەوە ھەیە لە ئۆستەرسوند.[١][٢]

تۆڕی فۆکسترۆت بە ڕێکخراوێکی باش ڕێکخراو دادەنرێت، و نیگەرانییەکی گەورەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە سوێد بووە. ھەروەھا فۆکسترۆت پەیوەندی بە تاوانی چەک و توندوتیژییەوە لە سوێد. نۆ پیاو کە پەیوەندییان بە مەجیدەوە ھەبووە لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی ماددە ھۆشبەرەکان و چەک تۆمەتبار کران.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]