فرانسیسکۆ فاریۆلی
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٠ی نیسانی ١٩٨٩ (٣٥ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | بارگا ئیتاڵیا | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | یانەی ئەیاکس |
فرانسیسکۆ فاریۆلی[١] لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٨٩، ڕاهێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمێستردامە لەخولی هۆڵەندی
پیشە
[دەستکاری]فاریۆلی لە زانکۆ فەلسەفە و دواتر زانستی وەرزشی خوێندووە. سەرەتای یاریکردنی لە تۆپی پێدا وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزان لەگەڵ یانەی مارجین کۆپەرتا لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١١ بوو. دواتر ڕاهێنەری گۆڵپارێزان بووە لە یانەی فۆرتیس یۆڤانتۆس ، وە یانەی لوچێزی ، پێش ئەوەی بچێتە قەتەر لەگەڵ ئەکادیمیای ئاسپایر ، یانەی قەتەری خوار 16 ساڵ . ڕاهێنەر ڕۆبێرتۆ دی زێربی پەیوەندی پێوەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا، لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ لەگەڵ یانەی بینێڤێنتۆ ڕاهێنەری گۆڵپارێزان بوو . لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠ بەدوای دی زێربیدا ڕۆیشت بۆ ساسۆلۆ .
فاریۆلی یەکەم یاری خۆی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی ئالانیاسپۆری خولی سوپەری تورکیا بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجامدا، تیپەکە سەرەتایەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو و نزیک بوو لە لوتکەی خولەکە. لە ٢١ی ئازاری 2021، وەک ڕاهێنەری یانەی فاتیح کاراگومروک ، یانەیەکی دیکەی خولی سوپەری تورکیا دەستنیشانکرا . لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا، گەنجترین بەڕێوەبەری تۆپی پێ بوو لە خولێکی پڕۆ لە ئەوروپا لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ فاتیح یانەی قەرەگومروکی بەجێهێشتووە .
لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی پێشووی ئالانیاسپۆرەوە کرد ، بەڵام ئەمجارەیان وەک ڕاهێنەر
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەی نیسەوە کرد و گرێبەستێکی دوو ساڵەی واژۆ کرد.
ئاماری ڕاهێنەریەتی
[دەستکاری]یانەکان | وڵات | لە بەرواری | کۆتا بەروار | ڕیکۆرد | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
G | W | D | L | GF | GA | GD | Win % | ||||
Fatih Karagümrük | 22 March 2021 | 16 December 2021 | ٢٧ | ١١ | ٨ | ٨ | ٤٣ | ٣٩ | +4 | ٤٠٫٧٤ | |
Alanyaspor | 31 December 2021 | 27 February 2023 | ٤٨ | ٢٠ | ١٢ | ١٦ | ٨٢ | ٧٦ | +6 | ٤١٫٦٧ | |
Nice | 30 June 2023 | present | ٣٧ | ١٩ | ٩ | ٩ | ٤٥ | ٣١ | +14 | ٥١٫٣٥ | |
Total
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:WDL لە ڕیزی 70:bad argument #3 to 'format' (number expected, got string). |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Francesco Farioli - Manager profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.