عەلی ناجی عەتار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەلی ناجی عەتار :(١٩١٠-١٩٩٨) نووسەر و شاعیر ، شارەزای بواری توتن

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

عەلی ناجی عەتار

عەلی ناجی کوڕی کاکەحەمە کوڕی ئەمین عەتار و لە نەوەی مەحموود ئاغای شیوەکەڵە، ساڵی ١٩١٠ لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی و ئامادەییی لە (ئامادەییی مەرکەزی)ی بەغدا تەواوکردووە. کە ساڵی ١٩٣٠ لە ھاتنی بریکاری کۆمیسێری بەرزی ئینگلیزدا بۆ سلێمانی، وتاری بە ئینگلیزی لە بەردەمیدا خوێندووەتەوە.[١][٢]

وەزیفەكانی[دەستکاری]

پاشان لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کەوتووەتە کار. کە ژنی ھێناوە، گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لە دائیرەی تەسوییەی سلێمانی دامەزراوە. پاشان گواستوویەتیەوە بۆ دائیرەی ئینحیساری تووتنی سلێمانی. ساڵی ١٩٦٧ لەم وەزیفەیەدا خانەنشین بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٩٨یش لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی (ئەبووغرێب) بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

نووسین و بەرهەمەكانی[دەستکاری]

عەلی ناجی، عەرەبی و ئینگلیزی وکەمێک فارسیی زانیون و نووسینی لە (گەلاوێژ، ژین، ھاوکاری)دا بڵاوکردووەتەوە. بە حوکمی کارکردنی لە بواری تووتندا، شارەزایییەکی زۆری ھەبووە و بە کوردی و عەرەبی لەسەری نووسیوە.[١][٢]

بەرھەمەکانی:[١][٢]

  1. گیروگرفتی تووتن، چاپخانەی کامەران- سلێمانی، ١٩٥٩،
  2. دیوانی شیعری (ھۆنراوەکانم)، ١٩٨٦،
  3. فەرھەنگی گشتگری دەریا (گفتوگۆ- زمان)، ٣ بەرگ، چاپخانەی ڕۆشنبیری- ھەولێر، ٢٠١٠،
  4. کتێبێکی عەرەبی بە ناوی (التبغ)ەوە (دەستنووسە) .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8145
  2. ^ ئ ا ب پ ت   وێنە و لاپەڕەیەکی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێزان ئەمیر و بەسامی کوڕانی.