عەبدوڵڵا جەودەت لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا (١٨٦٩-١٩٣٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشه‌كی

ژیانی دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت  به‌سێ قۆناخ تێپه‌ریووه‌، له‌سه‌ره‌تادا  ڕۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌گێڕێت له‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادو ته‌ره‌قی (١٨٨٩-١٩٠٨)، له‌گه‌ڵ سێ له‌ هاوكارانی شه‌و ڕۆژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ریه‌كتری بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و له‌كارخستنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووه‌م[1]، به‌ڵام   دواتر  له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیتیحادیه‌كان بێ ئومێد ده‌بێت و  كه‌ڵكه‌ڵه‌ی كوردایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر و  ده‌بێته‌  چالاکێکی سیاسی کورد ، بەشداری ده‌كات لە دامه‌زراندنی زۆربەی ئەو کۆمەڵە و رێكخراوه‌ کوردیانەی کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا  به‌دیاریكراویش له‌نێوان ساڵانی  ١٩٠٩ تا ١٩١٧ دامەزراون، قۆناخی سێیه‌می ژیانی عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت ‌بریتیه‌ لە دوا ڕۆژەکانی به‌وە  گۆشەگیر ده‌بێت خه‌ون به‌ بەڕۆژئاواییکردنی  كۆمه‌ڵگای عوسمانی ده‌بینێ!. تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵێكی خراپ له‌ ئاڕاسته‌كردنی ته‌وژمی دژ به‌ نه‌ریته‌‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گێرێت، تا ئه‌وه‌ی دواجار  جه‌وده‌ت له‌لایه‌ن مستەفا کەمال و سیاسەتە ناسیۆنالیستیەکانی ده‌قۆزێته‌وه‌ ، كه‌ توركیای هاوچه‌رخی مۆدێرنی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت.


کورتەیه‌ك له‌  ژیانی عه‌بدوڵا جه‌ودەت :

کوڕی عومەر وەسفی بەگ بووە کە سەر بە بنەماڵەی کوردی ئه‌میر ئۆلاری بووە. جه‌وده‌ت لە ٩ی ئه‌یلولی ١٨٦٩ لە ئامەد لەدایک بووە و لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢ لە ئیستەنبۆڵ کۆچی دوایی کردووە، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و بیرمەندێکی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لەگەڵ تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی لە حەزات (ئۆزات) و ئاراپاگیر، لە ماوەی ساڵانی ١٨٨٢-١٨٨٥دا لە قوتابخانەی ناوەندی سەربازی لە شاری موعەمەر ئەلعەزیز (ئێلازیکی ئەمڕۆ) خوێندوویەتی ودوای ته‌واوكردنی  قوتابخانەی ناوەندی كۆلیژی سەربازی بووە لە ساڵی ١٨٨٥-١٨٨٨ هەروەها لە کۆلێژی پزیشکی سەربازی شاهان لە ساڵی ١٨٨٨-١٨٩٤ خوێندوویەتی، كه‌ هەردووکیان لە ئەستەنبۆڵن. لە لایەن مامیەوە پەروەردەکراوە کە ئیمام بووە لە مزگەوتێکی ناوچەکە، و      باوکی عومەر وەسفی ئەفەندی له‌ بیرۆکراتیه‌كانی مەدەنی چینی مامناوەند بووە و لە سوپادا خزمەتی كردووه‌. عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت لە خێزانێكی ئایینیدا گەورە بووە و لە ماڵەوە خوێندنی بابه‌تی ئایینی لەگه‌ڵ ئەندامانی خێزانەکەی خوێندووه‌ .[3]

عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت بەهۆی گرنگی و پێگەی زانستی، وەرگیراوەکانی ژیانی لە زۆرێک لە فەرهەنگ و ئینسكلۆپیدیا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت فەرهەنگی زانستە کۆمەڵایەتییە ئەمریکییەکان، فەرهەنگی شارستانیەتی ئیسلامی (ئینسیکلۆپیدیای ئیسلام)، فەرهەنگی بەڕیتانی، فەرهەنگی شارستانیەتی ڕووسی، فەرهەنگی مستەفا کەمال لە تورکیا، و فەرهەنگی ئێرانی بۆ زانستە مرۆییەکان (ئێرانیکا) ذيان وضالاَكية سياسى ورِؤشةنبيرييةكانى خراوةتةرِوو.

عەبدوڵڵا جەودەت توانا و بەهرەی زۆری هەبووە، هەروەک چۆن نزیک بووە لە بواری زانستی، بەو پێیەی پزیشکی (چاو)بوو شاره‌زای زۆری لەم بوارەدا هه‌بووه‌، هەروەها مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بوارەکانی فیکر، فەلسەفە، ئیلاهیات (ئایینی) و دواتریش خۆی وەرگێڕێکی باش بوو بۆ سه‌ر چەند زمانێک.

بەهۆی ئەم چالاکییە جۆراوجۆرانە گرنگییەکی زۆری بەبواری پزیشکی چاو نەدەدا، هه‌رچه‌نده‌  پسپۆڕی خۆشی بوو، به‌گوێره‌ی بۆچوونی  رۆهات ئالاكۆم بێت عەبدوڵڵا جه‌ودەت سێ ژنی هێناوه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی به‌ناوی فاتمه‌ نافیزه‌ قارڵیداغ له‌ ساڵی ١٩٧١ كۆچی دوایی كردووه‌ و هه‌ر له‌ ته‌ك عەبدوڵلا جه‌وده‌ت نێژراوه‌ .دوو منداڵی له‌و خێزانه‌ی هه‌بووه، كچێكی به‌ناوی گوڵ كه‌ مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه‌  تا ساڵانی كۆتایش له‌ ژیاندا مابوو، كوڕێكیشی به‌ناوی موحەمه‌د عه‌دلی كه‌ مامۆستای زمانی فه‌ڕه‌نسی بووه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٦ز مردووه‌.‌ چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی عەبدوڵڵا جه‌ودەت ئێستاش له‌ ماڵه‌ كۆنه‌كه‌ی خۆی لە ئیجتیهاد ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.[4]

سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە، کە کچی جولەکەکانی یۆنانی به‌ دیاریكراوی خەڵکی کریت بوو.کە چه‌ند ساڵێک پێشتر گرێبه‌ستی هاوسەرگیریان به‌ستابوو، ژنەکە ڕەفتارەکانی عەبدوڵڵا جه‌وده‌تی بە “دڕندانە” وەسف کردووە و له‌به‌رامبه‌ردا جه‌وده‌ت دەڵێت (هاوسەرەکەی بێ پەروەردەیە. ژنەکە به‌بیانوی هه‌بوونی نه‌خۆشی ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵیدا بخه‌وێت و بە هاوسەرەکەی دەڵێت کە نەخۆشه‌ و” قێزەونه‌). هەرچەندە عەبدوڵڵا جەودەت ئامادە نەبووە ده‌سبه‌رداری ئه‌م هاوسه‌ره‌ی بێ.

لەم نێوەندەدا عەبدوڵڵا جەودەت دەستی کرد بە پەیوەندی لەگەڵ هەندێک ژنی فەرەنسی و نەمسایی بەدوای هاوسه‌رێكی تردا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا لە سوسهايمى  هاوڕێی ده‌كا كه‌ یارمەتی بدات. دواتر  لە ئەستەنبوڵ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ کچێکی به‌ڕه‌گه‌ز تورک ده‌به‌ستێت .[5]

جه‌وده‌ت له‌ ساڵی ١٨٨٩ بوو بە یەکێک لە چوار دامەزرێنەرانی سەرەکی و ئەندامانی چالاکی ئەو گرووپە سیاسیەی کە  سەرەتا بە کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی )[6] ناسرا. و دواتر بوو بە سکرتێری مەجلیس. لە ساڵی ١٨٩٢دا عەبدوڵڵا جەودەت و هاوکارەکانی لە کۆلێژەکەدا بەفه‌رمانی سوڵتان عەبدولحەمید دەستگیر دەکرێن، بەڵام دوای مانگێک لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد دەکرێن و ڕێگەیان پێده‌درێت. درێژە بە خوێندن بدەن. وە لە ساڵی ١٨٩٤ دکتۆرای له‌ پزيشك تەواو کردووە. هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ هاوپۆلەکەی ئیسحاق سکۆتی قوتابخانەیەکیان ، لە شاری مەعموورە ئەلعەزیز کردەوە ، لەوێدا هەوڵیاندا بنەماکانی قوتابخانە له‌ بەرپرسیارێتی بەشێوه‌ی گروپ  لەنێو خوێندکاراندا جێبەجێ بکەن.[7]

لە ساڵی ١٨٩٦ بە هۆکاری سیاسی دوورخراوەتەوە بۆ تەڕابلوس لەوێ، پێداگری لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمیتەی ئيتيحادوتةرةقى  لە ڕێگەی ئۆفیسی ناوخۆیی ڕێکخراوەکەوە، و بە ناردنی بابەت بۆ ڕۆژنامەی  ئۆپۆزسیۆن  لە پاریس. حکومەتی عوسمانی بڕیاریدا دیپۆرتی بکاتەوە بۆ  بیابانی ناوخۆیی بەربەر- ڤیزان کە دوورترین زەوییەكاني ئیمپراتۆریەتەکە بوو. بە زانینی بڕیارەکە لەو بارەیەوە، سەرەتا {ادةكات بۆ تونس دواتر پاریس. دوای پاریس لە ساڵی ١٨٩٧ گەیشتە جنێڤ و لەوێ لەگەڵ ئیسحاق سکۆتی دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری “عوسمانلی” بە زمانەکانی فەرەنسی و تورکی عوسمانی ده‌رده‌چوو. لە ساڵی ١٨٩٧دا شیعرە دژە دەسەڵاتخوازییەکانی بە ناوی “قه‌هیریات” بڵاوکردەوە کە دژی سیستەمی سیاسی عوسمانی بوون. لە ساڵی ١٨٩٩ و لە درێژەی چالاکییە سیاسییەکانیدا، پۆستی پزیشکی لە باڵیۆزخانەی عوسمانی لە ڤیەننا قبوڵ دەکات.[8] دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٠٣ لە نەمسا دەرکرا، گەڕایەوە بۆ جنێڤ و لە ساڵی ١٩٠٤ گۆڤاری ئیجتیهادی دامەزراند. دوای ماوەیەک لە سویسرا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٠٥ لە قاهیرە نیشتەجێ بوو و دواتر لە ساڵی ١٩١٠ گەڕایەوە ئەستەنبوڵ و لەوێ دەرکردنی ئیجتیهادی نوێکردەوە.[9] هەرچەندە ئەم گۆڤارە  چەندین جار قەدەغە کرا، بەڵام لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا بەردەوام بوو لە چوون. دوای جەنگی جیهانی یەکەم بۆ ماوەیەکی کورت دەبێتە بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی. بابەتێکی نووسیوە و ستایشی ئیمانی بەهایی دەکات (بڕوانە ئیمانی بەهایی) وەک ئایینێکی   ئایدیاڵ. لە ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٢٢ بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بانگهێشتی دادگا کرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٦دا دۆسیەکە داده‌خرێت، دوای ئەوەی مستەفا کەمال یاسای شەریعەت و یاسای تانەدان لە پیرۆزییە ئیسلامییەکانی هەڵوەشاندەوە. بەڵام هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا هیچ پۆستێکی فه‌رمی هەبێت، چونکە دوای جەنگی جیهانی یەکەم لایەنی ئینگلیزەکانی گرت و هەروەها لەبەر ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کورت تەعلی جەمییەتی (کۆمەڵگەی پێشکەوتنی کورد) هەبوو. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢ لە ئەستەنبوڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

عەبدوڵڵا جەودەت ٤٦ کتێبی نووسیوە و نزیکەی ٣٠ کتێبی لەسەر سیاسەت، فەلسەفە، ئەدەب، مێژوو، دەروونناسی و پزیشکی وەرگێڕاوە.

عەبدوڵڵا جەودەت ٤٦ کتێبی نووسیوە و نزیکەی ٣٠ کتێبی لەسەر سیاسەت، فەلسەفە، ئەدەب، مێژوو، دەروونناسی و پزیشکی وەرگێڕاوە. لە گۆڤارەکانی و لە ڕۆژنامەکاندا بە ناوی خوازراو جۆراوجۆرەوە نووسیویەتی.

نازناوه‌كانی عەبدوڵڵا جەودەت

  1. كوردی
  2. توركی -كوردی
  3. مامۆستا ل.له‌تیفی
  4. توركی خه‌ربووتی
  5. ابن عومه‌ر جه‌وده‌ت
  6. موسڵمانێكی ئازاد له‌ بیر كردنه‌وه‌[10]

بە گوتەی دکتۆر شوکری هانلیئۆغڵو، ژمارەی بەرهەمە مافی چاپکراوەکانی عەبدوڵڵا جەودەت کە چەندین کتێبی وەرگێڕدراو و مافی چاپکراوی چاپ کردووە، گەیشتووەتە چل و شەش نووسەر و ژمارەی وەرگێڕانەکانیش دەگاتە سی په‌رتووك ، هەندێک لە بەرهەمە گرنگەکانی، جگە لەوانەی تایبەتن بە پزیشکی


مۆدێرنیتە و ڕۆژئاواییبوون له‌ بیرو ئه‌ندێشه‌ی عەبدوڵڵا جەودەت:

گرنگترین قۆناغی گەشەسەندن لە بیرکردنەوەی عەبدوڵڵادا ئەو کاتە بوو کە خوێندکار بوو لە کۆلێژی پزیشکی سەربازی شاهان (کۆلیالی) لە ئەستەنبوڵ، لە ماوەی خوێندنەکەیدا ، عەبدوڵڵا جەودەت ئاشنای بیرۆکە کۆمەڵایەتی و فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا بوو. سەرنج بدەن ئەم کۆلێژە و کۆلێژی شارستانی شاهان پێگه‌ی ده‌سته‌بژێری  بوون وکۆمەڵێک مامۆستای ئەوروپی کە بانگەشەیان بۆ مۆدێرنیتە وفەلسەفەی ئەرێنی ڕۆژئاوایی دەکرد لەوێ وانەیان دەگوتەوە. زۆربەی ستافی وانەبێژان، بێگانە و موسڵمان، لایەنگری پۆزەتیڤیزم و سۆسیال داروینیزم (پێشكه‌وتن بە پێی بیردۆزی داروینیزم) بوون.[12]

عەبدوڵڵا جەودەت، کە دەیەوێت بۆ ئەم گۆڕانکارییە دەروونییە کە لە ساڵانی خوێندنی پزیشکیدا دەستی پێکردووە، دامەزرێنێت و بۆچوونەکانی بڵاوبکاتەوە، سەرقاڵی چالاکییەکانی وەرگێڕانە. کتێبی (کرافت ئوند ستۆف)ی لودویگ بوشنەر کە باس لە تێڕوانینە ماتریالیستییە بایۆلۆژییەکان دەکات لە ئاستێکدا کە بینەر دەتوانێت لێی تێبگات، بە ناو وەرگێڕدراوە. “ئەم کتێبە کە ئاسانە بۆ تێگەیشتن، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو و لەسەر ماتریالیستەکانی ئەو سەردەمە هەبووە”[13] . لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەم کۆلێژە لەسەر ژیانی عەبدوڵڵا جەودەت، مستەفا تورگوت، كه‌ توێژەرێکی تورک دەنووسێت؛

” دوای چاکسازیی سەربازی عوسمانی لەو کاتەدا قوتابخانەکان وه‌ك هێڵی دووەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە بۆ گەیشتن بە ڕۆژئاوا، ، لەلایەن مەحمودی دووەمەوە لە ساڵی ١٨٢٧ دامەزرا، پرۆگرامەکانی خوێندن بە تەواوی لە بنەچەی ڕۆژئاوایی بوون و خولەکان بە زمانی فەرەنسی لە قوتابخانەکەدا دەوترانەوە”. .خوێنەوارترین بیرمەندانی ڕۆژئاوا قوتابیانی قوتابخانەی فەلسەفەی ماتریالیست بوون وەک لودویگ بوچنەر، جاکۆب مۆڵچۆت، کارل ڤۆگت، گوستاڤ لۆبۆن، چارڵز داروین و هێربێرت سپێنسەر. بیرۆکەی ئەم بیرمەندانە تێڕوانینەکانیا زەمینی و ئاسمانی قوتابییان پێکهێنا ، بەڵام توانیان بزانن کە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان عوسمانییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوادا هەیە. جگە لەوەش، تووشی په‌شیمانی بوون له‌به‌رامبه‌ر شکستەکانی عوسمانیه‌كان شەڕەکانی دژی ڕۆژئاوا و دواکەوتوویی کۆمەڵگەی عوسمانی، لێرەوە خەریکی خوێندنەوە بوون،  بیرکردنەوە لە ئەگەرەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵگا و باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئاستی سەرکەوتوون له‌  شەڕەکان، جگە لە ماتریالیزمی ئەم بیرمەندانە پێشەنگ بوون لە دژی ستەمکاری و کەنیسە و ئایین، بەم شێوەیە ئەکادیمیا پزیشکییەکان کە لەناو سوپادا دامەزرابوون وەک بناغە بۆ دەسەڵاتی عەبدولحەمیدی دووەم، لایەنگرانی دەسەڵاتی پاشایەتی دەستوری(مەشروتییە)[14]

جەودەت لەژێر کاریگەری فەلسەفەی ئه‌رێنی (ئۆگستۆس کۆنت)دا بوو. بێگومان خوێندنەوەی جەودەت پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم گەشەسەندنە بوو. کاتێک ئەمە لە ئەنجامی کاریگەرییەکەی لەسەر هاوڕێ ماسۆنییەکەی ئیبراهیم موراد (بە ئیبراهیم تەمۆش ناودەبرێت) ڕوویدا. پێش ئەوە جه‌وده‌ت بە دینداریی ئەوپەڕی خۆی ناسرابوو، بە شێوەیەکی نائاسایی خواپەرست بوو، لە ساڵی ١٨٨٨ یان ١٨٨٩ شیعرێکی بۆ ستایشکردنی پێغەمبەر نووسی کە لە ئاستێکی بەرزدا بووه‌.

دوای ماوەیەکی کەم، لەسەر پێشنیاری ئیبراهیم تیمۆ، کتێبی (Spiritualisme et Materialisme)ی فێلیکس ئیسناردی خوێندەوە و پێش ئەوەی خوێندنی پزیشکی تەواو بکات. پاشان ژیانی  نووسەرانی دیکەی وەک لۆرد بایرۆن، شکسپیر، لامارتین، ڤیکتۆر هوگۆ و هەندێک لە شاعیرانی فەرەنسی خوێندۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خوێندنەوە سەرەتاییەکانی جەودەت لە ئەدەبیاتی ئەوروپیدا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئەو هەبووە و دەبێت ئەوە زیاد بکەین کە پێشتر لەسەر مێشک و هزری مرۆڤ بۆ نووسەرانی هاوچەرخی ئەوروپی ئاشکرای کردبوو و ئەمەش ڕوانگەی بایۆلۆژییەکەی بۆ تێگەیشتن لە گەردوون بەهێزتر کرد. فەلسەفە و عەقیدەی تەقلیدی ئەوروپی لە کۆمەڵناسیدا تا ڕادەیەکی بەرچاو بەشدارییان کردووە لە داڕشتنی بیرۆکەی ئەو و تێڕوانینی ئەو بۆ ژیان. زۆربەی سەرکردەکانی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی  لەژێر کاریگەری فەلسەفەی رۆژئاوا دا  بوون، بەتایبەتی ئەحمەد ڕێدا، سەرۆکی باڵی تورانیه‌ت و دوژمنایەتی هێڵی جەودەت و هاوکارەکانی، محمد ڕەشید شاهین، ئیسحاق سکوتی و حیکمەت ئەمین.

عەبدوڵڵا جەودەت لە ساڵانی خوێندندا کەسێکی دیندار و هه‌ڵسوكه‌وت  ڕەق و شەڕانگێز بوو. ، لە ساڵانی خوێندکاریدا ،  لە قۆناغی یەکەمی ژیانی زانستیدا به‌ ناوی خوازراوی “عومەر جەودەت”ی واژۆ کردووە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش جەودەت یەکێک بوو لە شاعیرە باشەکان، لە سەردەمی خوێندنیدا دەستی بە هۆنینه‌وه‌ی  لە شیعردا کردووە، عەبدوڵڵا جەودەت شاعیرێكی وه‌ك  عەبدولحەق حەمەدی بە یەکێک لەو کەسە گرنگانە داده‌نرێت  کە کاریگەری قووڵی لەسەر بەجێهێشتووە، هەروەها بە هاندانی عەبدولحەق ،  شیعرەکانی کۆکردەوە و یەکەمین به‌رهه‌می کتێبی شیعریی خۆی بەناوی “هیچ” (١٨٩٠) بڵاوکردەوە. ئەو “تولوات” (ئەوەی مەبەست لێی ڕەنگە خوێندنەوە بێت) (١٨٩١)، و کۆمەڵێک “گۆڕی بێتاوانی”ی هەیە. دوای ئەوەی عەبدوڵڵا جەودەت کتێبی “Matiere et Force”ی لویس بویشنەری وەرگێڕا، چووەتە قۆناغێکی فیکریی سەرەکی لە ژیانیدا.

هەر لەو ساڵەدا کتێبێکی “دێماگ”ی لەسەر کارەکانی مێشک بڵاوکردەوە. ساڵی دواتر یەکەم ڕەشنووسی بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی “فون و فەلسەفە” ئامادە کرد کە هەوڵی ئاشتکردنەوەی بیرۆکەی زانایانی ئیسلامی و فەیلەسوفە ماتریالیستەکانی بایۆلۆجی دا. هەروەها عەبدوڵڵا جەودەت لە کۆتا ساڵی خوێندنیدا دوو کتێبی دیکەی لەسەر ماتریالیزمی بایۆلۆجی و کارکردی مێشک بەناونیشانی “”Fizyolociya ve Hıfz-ı Sıhhat-i Dimâğ” و “Melekât-ı Akliyye” ،  و بابەتی زانستی لەسەر هەمان بابەتەکان لە گۆڤارەکانی تورکیادا بڵاوکردەوە وەکو معاريف ومسافر جيهان ورسيملي كتاب.[15]

میتۆدۆلۆژیای ماتریالیستی لە تێگەیشتن لە ڕەوتی کۆمەڵگاکان و مێژوو و زانست لەلایەن دامەزرێنەری ماتریالیزمی عوسمانی بە ناوی بەشیر فوادەوە بنیات نراوە، بۆیە لێکۆڵینەوەکەی عەبدوڵڵا جەودەت قۆناغێکی درەنگانی ماتریالیزمی عوسمانییە، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عەبدوڵڵا جەودەت پەرەی پێدا و زیادی کرد بۆ ماتریالیزمی مێژوویی  ناوی لێنا “ ماتریالیزمی بایۆلۆجی.” سەرنج بدەن کە ئەم قوتابخانەیە لە سەدەی هەژدە و نۆزدەهەمدا لە ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە و به‌ڵام جەودەت ئەدەبیاتی ئئه‌م نوسه‌رانه‌ی پێشتر كه ئاماژه‌مان به‌ناوه‌كانیان كرد  لە گۆڤاری ئیجتیهاد وەرگێڕاوە. پێدەچێت جەودەتیش لە ژێر کاریگەری نووسینە ڕۆژئاواییەکانی بەها تۆفیق بەگ بووبێت، و نووسەری ئاماژەپێکراو باوەڕی هەبووە کە گێژاوی ئەخلاقی تاکەکەسی لەسەر بنەمای بەها ئیسلامییەکان بەربەستێک بووە لەبەردەم پێشکەوتنی عوسمانییەکان و وه‌ باوه‌ڕیشی وایه‌  کە گۆڕانکاری فیزیۆلۆژی گەورە لە عەقڵیەتی ڕۆژئاوادا هەیە، کە دەبێت لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا وه‌ربگیرێت، لەبری ئەوەی ڕەت بکرێتەوە.

هه‌وڵه‌كانی عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت له‌ گۆڕینی ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی بۆ لاتینی :

بە بڕوای هه‌ندێ له‌  ڕۆشنبیران باسەکانی ئەلفوبێ بە ئیلهام وەرگرتن لە بیرۆکەی فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی بیرمه‌ندێكی وه‌ك (ڤۆڵن)ی دەست پێدەکات و بە بڕوای هەندێک کاریگەری لەسەر ئەم بابەتە مێژووەکەی بۆ سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م دەگەڕێتەوە.  هه‌ندێ له‌ مێژوونووسان ڕایان وایه‌ کە یەکەم کەس جەختی لەسەر ناتەواوی  پیتی عەرەبی لە نووسینی تورکیدا کردووەتەوە، کاتب چەلەبی بووە کە لە سەدەی ١٦دا ژیاوە. [55]بەڵام ئه وانەی بەدوای هۆکارەکانی دواکەوتوویی نەزانیدا و هۆکارەکانی نەزانی له ئەلفوبێدا دەگەڕان دیسانەوه ڕۆشنبیرانی ماوةى تةنزيمات بوون و یەکەم بیرۆکه لەسەڕ ئەم بابه‌ته لەلایه‌ن ئه‌حمه‌د جەوده‌ت پاشا خراوه‌ته‌ڕوو. به‌هاوبه‌شی له‌گەڵ فوئاد پاشا  ئامادەیان کردبوو، ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت نووسیویەتی چارەسەرێک پێویستە بۆ ئاماژەدان بەو دەنگانەی کە بە زمانی تورکین بەڵام بە پیتی عەرەبی نیشان نادرێن،  ناوبراو کە لە ماوه‌ی تەنزیمەتدا خزمەتێکی گەورەی كردووة ، به‌ڵام خوێندەواری ئەلفوبێی عەرەبی تا ڕادەیەکی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی مونیف پاشا دا هاتۆته‌ كایه‌وه‌ کە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە چاکسازی لە نووسیندا بکرێت لە پێناو باشترکردنی پەروەردە. هاوكات بانگێشه‌ی  ئەوەی دەکرد كه‌ ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی ڕێگره‌ و بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەزانی.

سه‌ره‌تاكانی گۆڕینی ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی بۆ لاتینی مێژوویه‌كی دوور درێژی نیه‌، به‌ڵكو بۆ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سێ كه‌سایه‌تی ڕۆڵیان گێرا له‌م گۆڕانكاریه‌، عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، حوسێن جاهیت و جەلال نوری .

لە کۆتاییدا، بە پشتبەستن بەم بیرۆکەی بە ڕۆژئاوابوون، عەبدوڵڵا جەودەت یەکێکە لەو پێشەنگانەی داوای گۆڕینی پیتە عەرەبییەکان دەکات بە پیتی لاتینی و ئەمەش بەشێک بوو لە پلانێک بۆ شێواندن یان دابڕینی ڕابردووی ئیسلامی و ژیاری عوسمانیه‌كان. کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و ڕۆژهەڵاتناسان و زمانزانان ئەم هەوڵەیان بۆ جێبەجێکردنی بەکارهێنا. جەودەت تا دوا ڕۆژانی ژیانی بەردەوام بوو لە نووسین بە پیتە عەرەبیە عوسمانییەکان .

جەودەت پێی وابوو کە مۆدێرنیزم بە چوارچێوە ڕۆژئاوایییەکەیەوە، بەبێ گۆڕانکاری لە ئەلفوبێی تورکیدا سەرکەوتوو نابێت . وازهێنان لە ئەلفوبێی عەرەبی و هێنانەکایەی ئەلفوبێی لاتینی بۆ جەودەت یەکێکە لە پێداویستییەکانی گەشەپێدان و پەروەردەی زمان، کە تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی ئەلفوبێی لاتینیەوە بەدەست دێت . لەم قۆناغەدا ئەوانەی پێشنیاری وەرگرتنی ئەلفوبێی لاتینییان کردووە لە پێشەنگ بوون .

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌  نووسینەکانی عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت بده‌ی له‌ هه‌ندێ قۆناخ به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌و‌خۆ ئاماژه‌ی به‌ گۆڕینی ڕێنوو‌سی عه‌ره‌بی كردووه‌ بۆ لاتینی. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌م بیرۆكه‌ی خۆی له‌ ژماره‌ ١١ ساڵی ١٩٠٦  گۆڤاری  ئیجتیهاد ده‌ربڕیووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چۆن ژاپۆنیه‌كان ئه‌لفوبێی ستوونی خۆیان ده‌گۆڕن.

عەبدوڵڵا جه‌وده‌ت دوای ئه‌و‌ له‌ گۆڤاری ڕۆژی كورد له‌ ژماره‌ی یه‌كه‌می ساڵی ١٩١٣ له‌ نوسنێكی تر لە وتارەکەیدا بەناونیشانی “ناونیشانێک”، کە بڵاوکرایەوە، باسی لەوە کرد کە وازهێنان لە ئەلفوبێی عەرەبی پێویستە بۆ گەشەپێدانی کولتووری. ئۆباڵی دواكه‌تووی كورد به‌ ناڕاسته‌وخۆ بۆ به‌كارهێنانی ڕێنووسی ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی ده‌گێڕێته‌وه‌، هاوكات پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو منداڵه‌كانمان ئاسۆیان ڕوونتر بێت له‌ پاڵ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ناو كورد بۆ سه‌دا چل، هاوكات پێشنیاری گۆڕینی پیته‌كانی عه‌ره‌بی ده‌خاته‌ به‌رباس و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ جێگره‌وه‌كه‌ی بكات، كه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌وه‌ كاری له‌ هه‌ره‌ پێشنەیه‌تی

عەبدوڵڵا جەودەت نووسەرێکی ئینسایکلۆپیدی و وەرگێڕ و شاعیر و چالاکوانی سیاسییە کە ژیانی ئەدەبی بە نووسینی شیعر بۆ ستایشی پێغەمبەر محمد (د.خ) دەستی پێکردووە، لە ڕووی فیکرییەوە هەوڵی دۆزینەوەی ماهوه‌یه‌كی به‌كگه‌یشتنی لە نێوان ئیسلام و زانستە ڕۆژئاواییەکانی داوه‌، پاشان جووڵەی کردووە بۆ ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە و دوژمنایەتی لەگەڵ هەموو بەها ئاینییەکان و بوو بە یەکێک لەوانەی کە قبوڵکردنی ڕەهای بەها شارستانییەکانی ڕۆژئاوایان هەبووه‌. دواتر گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی ڕۆحانیەت، بەڵام باوەڕی بەهایی بە باشترین بەرجەستەکردنی بەها مرۆییە مۆدێرنەکان دەزانی کە بەها هاوچەرخ و ڕۆحییەکان تێکەڵ بكرێت. لە ڕووی سیاسییەوە سەرەتا بیرۆکەی دەوڵەتی عوسمانیی عەلمانی وەرگرت، دواتر وازی لە عوسمانیزم هێنا و بە بیرۆکەیەکی ئیمپریالیزمی زانی و بیرۆکەی دەوڵەتی نەتەوەی تورکی وەرگرت، بە مەرجێک دەستوری بێت و فرەیی نەتەوەیی قبوڵ بکات .

هزری عەبدوڵڵا جەودەت تەنیا لە چوارچێوەی ئەو  شارستانییەدا نه‌مایه‌وه‌ كه‌ تێدەگەین  كه‌له‌  نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا  كه‌ سه‌ریدا زاڵ بوو، و بە تایبەتیش قۆناغی سەرهەڵدانی کۆمەڵەی پەروەردە و بەرەوپێش بردن. كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی  لەسەر بنەمای ماتریالیستی و زانستی و داروینی دامەزرابوو، تیۆریستێکی گرنگی دیکەی ناو یەکێتییەکان، زیا کوك ئه‌لب، لایەنگری لاساییکردنەوەی فەیلەسوفی جوولەکە دۆر کیهیم بوو لە کۆمەڵناسیدا. توێژەران، موسڵمان و غەیرە موسڵمان، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دروشمەکانی (برایەتی و یەکسانی و ئازادی )کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی  بەرزکراونەتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە دروشمەکانی بزووتنەوەی شۆڕشی فه‌ره‌نسی  بوون، کە پەیوەندییان بە ئۆرگانییە نزیکەکانەوە هەبووە , و كه‌ عەبدوڵڵا جەودەت کاریگەرترین تیۆریستی ئەم کۆمەڵەیە بوو .

سەرچاوەکان

[1] سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سوڵتانی سی و چوارەمینی دەوڵەتی عوسمانییە، لە تەمەنی سی و چوار ساڵی چووە سەر عەرشی دەوڵەت، لە١٨٤٢ ( لەدایک بووە.

لە ١٨ شەعبانی ١٢٩٣ک- ٧ی سێپتێمبەری ١٨٧٦ز سوڵتان عەبدولحەمید فەرمانڕەوایی گرتە دەست. لە ساڵی ١٩٠٩ز دوورخرایەوە و لابرا لە پایەکەی، محەمەد ڕەشادی برای خرایە جێگەی. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە مەنفا کۆچی دوایی کرد لە ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ز.

د.محمد حرب :السطان عبدالحميد الثاني اخر السلاطين العثمانيين الكبار( بدون سنة ) ص٢٥-٢٨

[3] Hanioğlu، 1981: 5

[4] رۆهات ئالاکۆم، كورده‌كانی ئیسته‌مبۆڵی كۆن، و ئه‌حمه‌د تاقانه‌، ٢٠٠٥، هه‌ولێر، ل ١٠٤

[5] Süssheim, ‘Djewdet’, p. 57

[6] ئەم ڕێکخراوە ڕۆڵێکی سەرەکی لە مێژووی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیدا هەبوو لە ماوەی ١٨٨٩ تا ١٩١٨. هةر يةكة لە ئیبراهیم تەمۆ ئەلبانی، ئیسحاق سکۆتی، عەبدوڵڵا جەودەت، محمد ڕەشید ئەلچەرکەسی( لة دامةزريَنةرى رِيَكخراوةكةن). سەبارەت بە ئیبراهیم تەمۆ (١٨٦٥-١٩٣٩) ئەو بنیاتەری سەرەکییە و لە هەندێک سەرچاوەدا بەنازناوی  ئادەم كاری كردووه‌، به‌ڕای هه‌ندێ توێژه‌ر ته‌مۆ عەقڵی ڕێکخستن و ئاراسته‌كردنی کۆمەڵەکە بوو. کاتێک کارە نهێنییەکەی ئاشکرا بوو، ڕای كرد بۆ  ڕۆمانیا و یەکێک بوو لە زۆرترین ئه‌وكه‌سانه‌ی  هه‌وڵی داوه‌ بۆ کردنەوەی لقەکانی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی.  ئيبراهيم ته‌مۆ لەگەڵ شازادە سەباغ الدین سەرۆکایەتی هێڵی لیبڕاڵی ناو پارته‌كه‌ ‌ده‌كه‌ن کە داوای لامەرکەزی و داننان بە مافەکانی گەلانی چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی دەکرد. ساڵی ١٩١١ بوو بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی عوسمانی. کۆمەڵەی کاربۆناری ماسۆنی کە من پەیوەندیم پێوە کردبوو، ئەو قەناعەتەیان لە ناویدا دروست کردبوو کە کارێکی هاوشێوە لەناو ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیدا ئەنجام بدان. سەبارەت بە ئیسحاق سکۆتی (١٨٦٨-١٩٠٢)، لە ساڵی ١٨٦٨ لە بنەماڵەیەکی کوردی ئامەد لەدایک بووە و دوای تەواوکردنی خوێندن لە شاری ڕۆدس کار دەکات و لەوێ دوورخراوەتەوە و دواتر وەک پزیشک لە باڵیۆزخانەی عوسمانی لە ڕۆما خزمەتی کردووە، لە ساڵی ١٨٩٥چووە بۆ پاریس، لەوێ پەیوەندی لەگەڵ گەنجە کۆچبەرە تورکەکان کرد. لە ساڵی ١٨٩٧ لەگەڵ کەسانی دیکە ڕۆژنامەی دژە حکوومەتی عوسمانلی(ot̲h̲mānli)یان دامەزراند، کە لە جنێڤ دەردەچوو. لە ساڵی ١٨٩٩، لە ژێر کۆکردنەوەدا

.(https://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-of-islam-2/ishak-sukuti-SIM_3620?lang=en

محەممەد محمد ڕەشید ئەلشەرکەسی، ڕەشید لە 8ی شوباتی ساڵی 1873 لە بنەماڵەیەکی چەرکەسی لەدایک بووە. بەهۆی زیادبوونی گۆشەگیریی ڕووسیا، لە ساڵی ١٨٧٤ لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەڕێکەوت.

لە قوتابخانەی پزیشکی سەربازی ئیمپریالی لە دەرساداتی پایتەخت خوێندوویەتی و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (CUP). لە ساڵی ١٨٩٤دا ڕێشید وەک یاریدەدەری پرۆفیسۆری ئەڵمانی دورینگ پاشا لە نەخۆشخانەی حەیدەر پاشا دامەزرا. کاتێک پۆلیس پەیوەندییەکانی لەگەڵ CUP لە ساڵی ١٨٩٧ دۆزیەوە، دوورخرایەوە بۆ لیبیا. لەوێ وەک پزیشک لە تەرابلوس تا ساڵی ١٩٠٨ کاری کردووە، کاتێک گەڕایەوە بۆ قوستەنتینیە (ئەستەنبوڵی ئەمڕۆ) و بەرزبووەوە بۆ پلەی مەیجر، بۆ ماوەی چەند مانگێک وەک پزیشکی سەربازی کاری کردووە بەڵام ساڵی دواتر لە مانگی ئابدا دەستی لە پۆستەکەی لە سوپای عوسمانی کێشاوەتەوە 1920، 1909. پاشان لە 9ی ئیدارەی دەوڵەتدا کارێکی کردووە، تشرینی یەکەمی 1909 وەک قایمەقام گواسترایەوە بۆ کوسا و لە شوباتی 1910 پلەی بەرزکرایەوە بۆ پارێزگاری حەمزە لە تەرابلوس، لەوێ تا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1911 لە کارەکەی دوورخرایەوە .کاریگەرییەکەی لە تەرابلوسەوە وەک موتەسەریف بردییە کۆزان و لازستان و کاریزی پێش ئەوەی لە 13ی ئابی 1914 ناوی لێ بنرێت ڤالی دیاربەکر.

Yüksel Çelik, “İshak Sükûtî”, Yaşamları ve Yapıtlarıyla Osmanlılar Ansiklopedisi, İstanbul 1999, I, 658-659. Yüksel Çelik, “İshak Sükûtî”, Yaşamları ve Yapıtlarıyla Osmanlılar Ansiklopedisi, İstanbul 1999, I, 658-659; Abdullah Cevdet to Ishak Sukuti, March 24, 1899,) Arkivi Qendror Shteteror—Tirana ( AQSh,  ) 19/106/

[7] Hanioglu , Young Turk in opposition , p.207

نامیلکەی دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت ” سنووری دیسپلین” کە لە کتێبخانەی زانکۆی تۆرینتۆ – کەنەدا بینیومانە وێستگە گرنگەکانی ژیانی نیشانمان دەدات و زانراوه‌ نامیلکەی ناوبراو لە ساڵی 1903 لە پاریس چاپکراوە[8]

[9]نازم پۆلات

لە نێوان ئەیلوولی ١٩٠٤ و کانوونی دووەمی ١٩٣٢، بە گشتی ٣٥٨ ژمارە بڵاوکراونەتەوە (ژمارە ١-٩، جنێڤ ١٩٠٤-١٩٠٥ فەرەنسی-تورکی؛ ژمارە ١٠-٢٣، قاهیرە ١٩٠٦-١٩٠٨؛ ژمارە ٢٤-٣٥٨، ئەستەنبوڵ ١٩١١-١٩٣٢ ). گۆڤارەکە کە سەرەتا مانگانە دەردەچوو، لە ژمارەی بیست و چوارەوە پانزە ڕۆژ و دوای ژمارەی پەنجا هەفتانە دەردەچوو. 101-139. لە نێوان ژمارەکانی ١٤٠-١٧٥، بەزۆری هەفتەی جارێک. لە مانگێکدا لە نێوان ژمارەکان، 176-265. دوو هەفتە جارێک لە نێوان ژمارەکاندا بڵاو دەکرایەوە، پاشان هەفتانە و پانزە ڕۆژ بە ماوەی جیاواز بڵاو دەکرایەوە. https://islamansiklopedisi.org.tr/ictihad–dergi

[10]  مالمیسانژ ، القومیه‌ الكردیه‌ ، ترجمه‌ شكور مصگفی ، اراس  اربیل 2000 ، ل 14

[11]

[11] ABDULLAH CEVDET  “Son devir fikir ve siyaset adamı, Jön Türk hareketini başlatanlardan biri. “- TDV İslâm Ansiklopedisi .  retrieved 2022-07-02 . https://islamansiklopedisi.org.tr/abdullah-cevdet

[12] Sinan Meydan , Atatürk ile Allah Arasında , İnkılap Kitabevi – Atatürk Kitaplığı Dizisi

İlk Baskı Yılı 2009. S. 145-47

[13] (Hanioğlu، 1981، p. 15 dn: 47)

[14] Mustafa Turğut “ABDULLAH CEVDET: HIS NAUSEA AND VOYAGE …”https://www.academia.edu › en › 4546182  › ABDULLAH_CEVDET_HIS_ …

[15]   G. lewis , Abdullah Cevdet,

[16] Yunus Emre Tansu ,Osmanlı İmparatorluğu’nda Batıcı Düşünce  Çerçevesinde Dr. Abdullah Cevdet Ve İctihad Dergisi , Tarih ve Gelecek Dergisi, Nisan 2018, Cilt 4, Sayı 1


کوێستان محمد