عەبدولسەمەد محەمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولسەمەد محەمەد :(١٩١٣-١٩٦٨) چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

عەبدولسەمەد محەمەد

بە سەمەد حاجی محەمەد بەننا بەناوبانگە، ١٩١٣ لە کۆیە لەدایک بووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بڕیوە و لەبەر نەداری نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدا. ١٩٣٤ بووە بە فەرمانبەر لە وەزارەتی داد و ئەمجا گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی زەعفەرانییە دانراوە، دواجاریش کراوە بە موفەتیش لە وەزارەتی کاروباری ژووروو لە بەغدا.[١][٢]

چالاكی سیاسی[دەستکاری]

عەبدولسەمەد ، لە پۆلی سێیەمی ناوەندییەوە تێکەڵی کاری سیاسی بووە. ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد) بووە لە بەغدا، کە قوتابیانی کورد پێکیان ھێناوە. پاش شکستی ڕاپەڕینی ١٩٤١ی ڕەشید عالی گەیلانی، لە وەزیفە لابراوە. ١٩٤٤ بە ئەندامێکی سەرکردایەتیی (حیزبی شۆڕش) ھەڵبژێردراوە. کە حیزبی ڕزگاری) لە ھاوینی ١٩٤٦دا ھەڵوەشاوەتەوە، چووەتە ناو (پارتی دیموکراتی کورد) و لە ١٦/٨/١٩٤٦دا بە ئەندامی یەدەکی یەکەم کۆمیتەیی ناوەندیی ھەڵبژێردراوە. چالاکێکی ھەڵسووڕاوی سیاسی بووە و نەخشی بەرچاوی لە مەیدانی سیاسیدا ھەبووە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی[دەستکاری]

عەبدولسەمەد لەگەڵ زەھوەی فەقێ تەھای کۆیی خێزانی پێک ھێناوە و سێ کوڕ و سێ کچی لێ بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١١/٢/١٩٦٨ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی کۆیە نێژراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8136
  2. ^ ئ ا ب پ عەبدولخالق عەلائەدین، ناودارانی کۆیە، ل١٩٥-٢٠٠؛ کەریم شارەزا، سەمەد بەننا ١٩١٣-١٩٦٨، ئینسکلۆپیدیای ھەولێر، ب١٠، ل٤٤٦٩.