مەسخ (کورتە ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شێوە گۆڕانەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسخ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).
مەسخ
بەرگی چاپی یەکەمی کتێبەکە
نووسەرفرانتس کافکا
سەردێڕی سەرەکیDie Verwandlung
وەرگێڕپێشەوا فەتاح
وڵاتنەمسا-هەنگاریا (ئێستا بە کۆماری چیک ناسراوە)
زمانئەڵمانی
بڵاوکەرەوەKurt Wilff Verlag، Leipzig
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩١٥
Original text
Die Verwandlung at Wikisource

مەسخ (بە ئەڵمانی: Die Verwandlug) کورتە ڕۆمانێکە لە نووسینی فرانتس کافکا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاوکرایەوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی کافکایە، کە چیرۆکی گرێگۆر سامزای فرۆشیار کە بەیانییەک هەڵدەستێت و گۆڕاوە بۆ مێروویەکی زەبەلاح (ئەڵمانی: ungeheures Ungeziefer، بە کوردی: "ڕمووزن")، و هەوڵدەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیەیدا. کورتە ڕۆمانەکە لە ناو ڕەخنەگرانی ئەدەبیدا باسێکی زۆری لێکراوە.

چاپەکان[دەستکاری]

بە کوردی[دەستکاری]

  • ٢٠١١: پێشەوا فەتاح
    • ٢٠١١ (چاپی یەکەم). رموزنبوون و پاڤانا، فرانس کافکا و ژۆن ماغی گوستاڤ لوکلێزیۆ. زنجیرەی کتێبی گۆڤاری هەنار، ژمارە ٣٧. بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی. چاپخانەی کارۆ. ١٥٤ لاپەڕە. [N ١]
    • ٢٠١٤ (چاپی دووەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ٤١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران.
    • ٢٠١٧ (چاپی سێیەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ١٧١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران. ١٢٤ لاپەڕە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی: ئەیلوولی ٢٠١٤



ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "N", but no corresponding <references group="N"/> tag was found