شێخ ئەحمەد شێخ غەنی
شێخ ئەحمەد شێخ غەنی: ( ١٨٩٠ - ١٩٥٨ ) شاعیر و ناسناوی شیعری "فەوزی" بوو .
سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]
شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ غەنی کوڕی شێخ عەبدولقادر کوڕی سەید حسێن کوڕی سەیید عەلی لە ساداتی بەرزنجەیە، ناسناوی شیعری "فەوزی" بووە. ١٨٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی ھەر لەوێ تەواوکردووە . [١][٢]
پیشەی وەزیفی[دەستکاری]
بووە بە فەرمانبەر. کاتبی دائیرەی مەعاریف بووە و درێژەی بەو وەزیفەیە داوە. ساڵی ١٩٣٧ کارمەندی دائیرەی ئیستیھلاکی قەرەداغ و ساڵانی ١٩٥٢-١٩٥٣ لە ناحیەی تانجەرۆ کاتب بووە.[١][٢]
شعر و ئەدەب[دەستکاری]
فەوزی، شیعری لە ڕۆژنامەکانی "بانگی کوردستان" و "ڕۆژی کوردستان" و "ئومێدی ئیستیقلال"یشدا بڵاوکردووەتەوە و دیوانێکی چاپ نەکراوی ھەیە .[١][٢]
کۆچی دوای[دەستکاری]
ڕۆژی ٩/٢/١٩٥٨ کۆچی دواییی کردووە. [١][٢]