شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دیاگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە پەیوەندیی نێوان چەند هاوڕێ لە فەیسبوکدا پیشان دەدات.

شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پێواژۆی دۆزینەوەی پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ڕایەڵەکان و بیردۆزەی گرافەوە دەوترێت. ئەو پێکھاتانەی کە بە شێوەی ڕایەڵە پێکەوە بەستراون لە گرێ (کەسەکان، خەڵک، شتەکان) و لێوارەکان یان بەستەرەکان (پەیوەندی و کارلێکەکان) ساز دەکرێن. بەستەرەکان گرێکان پێکەوە دەبەستنەوە. ھەندێک لە چەشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لەː تۆڕەکانی میدیای کۆمەڵایەتی، تۆڕەکانی ھاوڕێیەتی، گرافەکانی ھاوکاری، گواستنەوەی نەخۆشی و پەیوەندیی سێکسی. ئەم تۆڕانە زۆربەی کات لە ڕێگەی سۆسیۆگرامەوە وێنا دەکرێن بە شێوەیەک کە گرێکان وەک خاڵ و بەستەرەکان وەک ھێڵ پیشان دەدرێن.

مێژینە[دەستکاری]

ڕیشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی کۆمەڵناسەکانی پێشووە وەک جۆرج زیمێل و ئێمیل دورکھایم، کە سەبارەت بە نەخش و پەتێرنی پەیوەندییەکانی نێوان بکەرە کۆمەڵایەتییەکان دواون. زانا کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستمەوە چەمکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆ سیستمە کۆمەڵایەتییەکان لە پەیوەندیی نێوان کەسی تاوەکوو نێونەتەوەیی بە کار ھێناوە. لە ساڵەکانی ١٩٣٠دا یاکوب مۆرینۆ و ھێلێن جێنینگز کۆمەڵێک شێوازی شیکاریی نوێیان پێناسە کرد.[١] لە ساڵی ١٩٥٤دا جان ئارنۆڵف بارێنز زاراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ پیشاندانی پەتێرنی نێوان گرێکان بە کار ھێنا.

پێوەرەکان[دەستکاری]

Graph betweenness.svg

پەیوەندییەکان[دەستکاری]

دابەشینەکان[دەستکاری]

پردː ئەگەر بەستەرێک تاکە ھۆکاری پەیوەندیی نێوان دوو ھێشوو یان دوو گرێی ناو تۆڕەکە بێت پێی دەوترێت پرد.

ناوەندێتیː ناوەندێتی ئاماژە بە کۆمەڵێک پێوەر دەکات کە گرینگایەتی یان کاریگەریی گرێیەکی تایبەت لەناو تۆڕدا دەکاتە بڕێکی چەندێتی. ھەندێک لە گرینگترین پێوەرەکانی ناوەندێتی بریتین لەː ناوەندێتی نێوانگیری، ناوەندێتیی نزیکایەتی، ناوەندێتیی ئاڵفا و ناوەندێتیی پلە.[٢]

چڕیː  بە ڕێژەی ئەو پەیوەندییانەی کە لە نێوان گرێکاندا ھەن لەھەمبەر ھەموو ئەو پەیوەندییانەی کە شیانی دروستبوونیان ھەیە چڕی دەوترێت.

مەوداː کەمترین ژمارەی گرێ کە پێویستە تاوەکوو دوو ئەکتەر لەگەڵ یەکتر پەیوەندی ساز بکەن.

بۆشایی پێکھاتەییː


کەرتکردن[دەستکاری]

پێکەوەلکاویː پلەیەک کە بکەرەکان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی گرێدەرەکانی پێکەوەلکاوی پەیوەندیییان لەگەڵ یەکتری ھەیە. پێکەوەلکاویی پێکھاتەیی ئاماژەیە بە کەمترین ژمارەی ئەندامەکان کە ئەگەر لە گرووپێک لا ببرێن پەیوەندیی گرووپەکە لەگەڵ تۆڕەکە دەپچڕێنێت.

مۆدێلکردن و بینینیکردنی ڕایەڵەکان[دەستکاری]

کەڵکە کردارییەکان[دەستکاری]

شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زۆر بواردا بە کار دەبرێت. ھەندێک لە کەڵکە باوەکانی بریتین لەː یەکپارچەکردن و کۆڵینی دراوە. مۆدێلکردنی بڵاوبوونەوە لە تۆڕدا، نموونە ھەڵگرتن و مۆدێلکردنی تۆڕ، شیکاریی ھەڵسوکەت و تایمەتمەندیی بەکارھێنەر، شیکاریی کارلێکی پێگە-بنەما، ھاوبەشی کۆمەڵایەتی، پەرەی سیستمە پێشنیارکەرەکان، پێشبینیی بەستەر. ھەندێک لە شوێنە بازرگانییەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ شیکاریی ھەڵسوکەتی کڕیارەکانیان، بازاڕدۆزینەوە، ژیریی بازرگانی بە کار دەھێنن. ھەندێک کەڵکی لە کەرتی گشتیدا پریتییە لەː پەرەدانی ستراتیژییەکانی پەیوەندیی بەڕێوەبەران، شیکاریی سەرقاڵیی گروپ و میدیاکان  و بەکارھێنانی میدیا و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Freeman, L. C. (٢٠٠٤). The development of social network analysis: a study in the sociology of science. Vancouver, B. C.: Empirical Press. 
  2. ^ Opsahl، Tore؛ Agneessens، Filip؛ Skvoretz، John (٢٠١٠). "Node centrality in weighted networks: Generalizing degree and shortest paths". Social Networks. ٣٢ (٣): ٢٤٥–٢٥١. doi:10.1016/j.socnet.2010.03.006.