شلەی گازی دووکەڵی دیزڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شلەی[بەستەری مردوو] گازی دووکەڵی دیزڵ DEF لە دەفری ٥ لیتری
لۆريى[بەستەری مردوو] هينۆ  (Hino)و كەم كەرەوەی هاندەرى هەڵبژێردراوەکەی (SCR) لەتەنيشت فلتەرى پەیوەندیدار بە ديزل (DPF) لەگەڵ پڕۆسەی نوێ كردنەوە لەلايەن دەرزيى پڕژێنەر تا پلەى گەرميى گازی دووکەڵەکە كۆنترۆل بكات و پیسیەکان بسووتێنێت

شلەى گازی دووکەڵی ديزل (DEF) چارەسەريێكى ئاوی یۆریایە کە دروستكراوە لەگەڵ ٣٢.٥٪ يۆريا و ٦٧.٥٪ ئاوی پاڵاوتە کراو. ئەو بە AUS 32(چارەسەريى ئاوی يۆريا) بەپێوانەیی کراوە لە ISO22241. DEF كەم كەرەوەی هاندەرێکی هەڵبژێردراوە لە (SCR) کە بەکار دێت چونکە ڕێژەی چڕی (NOx)نزم دەكاتەوە لە دەرچوونى گازی دووکەڵی ديزل لە بزوێنەری ديزلەوە.

كۆمەڵەى پيشەسازيى ئەوتۆمۆتیڤی ئەڵمانی VDA نيشانەى بازرگانى [AdBlue]ى تۆمار كرد بۆ AUS 32.

کیمیا[دەستکاری]

بزوێنەری ديزل دەتوانرێ بەڕێوە ببردرێ لەگەڵ سووتانێکی لاواز  لە ڕێژەى ھەوا-بۆ-سووتەمەنی(ڕێژەی ئۆڤێرستۆيچيۆمێتريك)overstoichiometric ratio، تا پیسیەکان بە تەواوی بسووتێنرێن و تا ڕێگە بگرێت لە دەرچوونی ئەو سووتەمەنیانەی کە نەسووتاون. هەواى زياد بە شێوەیێکی پێويست ڕابەری دەکات لە نەوەى نایترۆجین ئۆكسایدەکان (NOx)، كە پیسکەری ژینگەن، لەو نایترۆجینەی کە لە هەواكەدا ھەیە. كەم كەرەوەى هاندەريى هەڵبژێردراو بەکار دەھێنرێ بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی ئەو NOx انەی كە لە كەشەكەدا بڵاو بوونەتەوە. شلەى گازی دووکەڵى ديزل (DEF) لە تانكێكى جوداوە دەپڕژێتە ناو هێڵى بۆڕيى گزوز، وە ئاوی يۆرياکە دەبێت بە ھەڵم و شى دەبێتەوە بۆ شێوەی ئامۆنيا و دوانەئۆكسايدى كاربۆن. لە نێو پەرەپێدەرى كارلێكى كيمياييى ئێس سى ئاڕ(SCR)، NOx ەکانیش كەم دەكرێتەوە لەلايەن ئامۆنياكەوە(NH3) بۆ ئاو (H2O) و نایترۆجین (N2)، کە ھەردووکیان بێ زیانن؛ و ئەمانە پاشان بڵاو دەکرێن بە ناو گزۆزەکە.

DEF ەكە ٣٢.٥٪ گیراوەی يۆريا، (NH2) 2CO. كاتێك کە دەپڕژێتە ناو چەمى  گازی دووکەڵی گەرم، ئاوەكە دەبێتە ھەڵم و يۆرياكە گەرمیانە  شى دەبێتەوە تا ئامۆنياو  ترشی ئایزۆسایانیک(isocyanic acid) دروست بکات:

(NH2)2CO → NH3 + HNCO

ترشی ئایزۆسیانیک شی دەبێتەوە بۆ کاربۆن دایئۆکساید و ئەمۆنیا

3HNCO + H2O→ CO2 + NH

بە گشتی، ئەمەیان

NH2)2CO + H2O → 2 NH3 + CO2

لەم خاڵەوە، ئەمۆنیا، لە ئامادە بوونی ئۆکسجین و کاتالیست، کەم دەبێتەوە بۆ نایترۆجین ئۆکساید

4 NO + 4 NH3 +  O2 → 4 N2 + 6 H2O and

NO2 + 8 NH3 → 7 N2 + 12 H2O 6

لە کەم بوونەوەی گشتی NOx بە یۆریا:

NH2)2CO + 4 NO + O2 → 4 N2 + 4 H2O + 2 CO2 and) 2

(NH2)2CO + 6 NO2 → 7 N2 + 8 H2O + 4 CO

‎كردار لە كاتى زستان[دەستکاری]

DEF لە پلەی گەرمی  −١١ سیلزی (١٢ فەھرانھایت)دەیبەستێت. بۆ SCR کە سیستەمی پاك كەرەوەی گازی دووکەڵ تا كار بكات لە پلەى گەرمی نزم، بە زووترین کات دەبێت ڕێژەیێکی تەواو لە DEFی بەستراو بتوێنرێتەوە، باشتر وايە لەسەر فەرمانى خولەك بێت. بۆ نموونە، ٢٠١٠ ئى پى ئەى(2010 EPA) یەکێک لە  پێداويستيەکانی دەرچوون ئەوە بوو کە ساردكەرەوەى تەواوی DEF دەبێت لە ماوەی ٧٠ خولەك بێت.

بە شێوەيەكى نموونەيى، DEFە بەستراوەکە دەتوێتەوە بەھۆی گەرمى بزوێنەرەکە، بۆ نموونە تێ پەڕينى ساردكەرەوەى مەكينە بەناو تانكى DEF، فەرمانڕەواييى كراوە لەلايەن زمانەى كۆنترۆڵى ساردكەرەوەى گەرمى. ئەم ڕێگەيە لەوانەيە كاتێکی گرنگ ببات پێش ئەوەی(SCR) سیستەمی پاک کردنەوەی گزۆز بە تەواوی کارا بێت، زۆرجار زیاتر لە كاتژمێرێک.

ڕێگەيێكى تر بۆ ئەوەی DEF بتوێتەوە (و بەم شێوەیە ڕێگە بدرێت بە كردارى تەواوی SCR ) ئەوەيە کە هيتەرێكى كارەبايى دابنرێت بۆ تانكى DEF. ئەم هيتەرە دەبێت قەبارەیێکی گونجاوی ھەبێت، لە شوێنێکی ڕێک دا بنێرێت، وە دەبێت توانای تەواوی تواندنەوەی DEF ە بەستراوەکەی ھەبێت. وە پێويستە ھیتەرەکە خۆی ڕێکخەر بێت وە نابێ زیاد لە پێویست گەرم بێت گەر لە دەرەوەی شلەکە بێت. هەروەها دەبێت ڕێکخەر بێت بۆ لابردنی هەر سێنسەرێكى ئاڵۆز و ڕێکخەری پلەى گەرمى. سەرەڕاى ئەوەش، نابێ پلەی گەرمی هيتەرەكە لە ٥٠–٦٠°C (١٢٢–١٤٠ °F)زیاتر بێت، DEF دەست بە شى کردنەوە دەکات لە دەوروبەری پلەی گەرمی ٦٠°C (١٤٠ °F). هيتەرى PTC زۆرجار بەکار دەھێنرێن بۆ ئەوەی ئەم کردارە بەدەست بهێنن.

ھەڵگرتن[دەستکاری]

سيستەمەکانى SCR ھەستیارن بۆ پیسی شاراوەی كيمياويى لە گیراوەى يۆريا، بۆيە توێنەرەکە ئاوی دووبارە کانزایی کراوە. گیراوەی يۆريا ڕوونە، نا ژەهراویە و سەلامەتە گەر کاری پێ بکرێت. ھەروەھا دەتوانێت هەندێك كانزا داخورێنێت و دەبێت بە وریایی ھەڵبگیرێت و  بگوازرێنەوە.

DEF ھەڵدەگیرێت لە تانكێك لە ئۆتۆمبيلەكە، و دەپڕژێنرێتە ناو شەپۆلی گازی دووکەڵەکە بە سيستەمی پێوانەیی مەتری. ڕێژەى پڕژان لە دوایی پشت دەبەستێت بە سيستەمى چارەسەر کردنی دياريكراو، بەڵام بە شێوەيەكى نموونەييە ٢–٦٪ى قەبارەى بەكارهێنانى ديزل. کەمی ڕێژەى ژەمەکە دڵنيایی دەدات لە پڕبوونی شلە و قەبارەى تانكەکە كەم دەكاتەوە (و دەچێتە ناو بۆشایی ئۆتۆمبێل). يەكەی كۆنترۆڵى ئەليكترۆنى شلە کۆکراوەکان ڕێك دەخات بەگوێرەى تایبەتمەندی پلەى گەرمى و خێرايى بزوێنەری کار پێ کراو.

شلەى گازی دووکەڵى ديزل پێشكەش دەكرێت بۆ بەكاربەر بە چەند جۆرێک لە مەودای تاك يان بەكارهێنانی دووبارە كراوی بچووک،  تا ھەڵگری بە کۆمەڵ بۆ بەكاربەر کەڕێژەیێکی زۆریان لە DEF پێویستە. ھەروەھا ئەوە ڕاسپێردراوە کە DEF لە شوێنێک ھەڵبگیرێت کە ھەوا گۆڕکێیەکی باشی ھەبێت و سارد و وشك بێت و دوور بێت لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر. لە ساڵی ٢٠١٣، ژمارەيەك لە بار ھەڵگر وازدەھێنن لە بەکار ھێنانی پەمپى DEF. ئەمانە زۆر جار نزیکن لە پەمپی سووتەمەنی بۆ ئەوەی شۆفێرەکە بتوانێت هەردوو تانكەکان پڕ بكات بێ ئەوەی جووڵە بە بار ھەڵگرەکە بکات.

قەبارەى DEF بارستايى گونجاوە بۆ كۆگا لە نێو دەفرى پۆليێثەليين(polyethylene) (HDPE، XLPE, FRP)، و تانكى پۆڵا. ھەروەھا DEF زۆرجار لە دەفری کەڵەکەبوونی ناوەندی ڕەفتاری لەگەڵ دەكرێت بۆ كۆگا و ھەناردە کردنی.

پیادە کردن[دەستکاری]

" blue HD " ناوێکی بازرگانی بەكار هێنا بۆ گروپی PSA وەک چۆن خۆیان سيستەمى كەم كردنەوەى هاندەرییان ھەڵبژارد کە لە peugeot, Citroen, و ئۆتۆمبێلەکانی DS بەكار ھێنرا.

ناوی بازرگانی “BlueTec” کە کۆمپانیای (Daimler AG) بەکاری ھێنا کە خۆیان تەكنەلۆجياى كەم كردنەوەى هاندەرییان ھەڵبژارد بە بەكار هێنانی DEF.

کۆمپانیای " FLENDS" ناوی بازرگانی(كورت بۆ كۆتايى نزمی دەرچوون لە سيستەمى ديزلى نوێ) بەكار هێنا بۆ بار ھەڵگری UD کە  خۆیان تەكنەلۆجياى كەم كردنەوەى هاندەریان ھەڵبژارد بە بەکار ھێنانی DEF.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

"Hino Standardized SCR Unit". Hino Motors. Retrieved 30 July 2014.[permanent dead link]

^ "The DPR Future" (PDF). Hino Motors. Retrieved 30 July 2014.

^ "ISO 22241-4:2019 Diesel engines — NOx reduction agent AUS 32". ISO (International Organization for Standardization). 2019-07-01.

^ a b "What is DEF?" (PDF). Cummins Filtration.

^ "How it works". H2Blu.

^ EP 2551009, "Diesel exhaust fluid formulation having a high ammonium content and a low freezing point", published 30 January 2013

^ "AdBlue What diesel vehicle owners need to know". www.rix.co.uk. Retrieved 2019-11-20.

^ Panayi, Adam (2017). "Frequently Asked Questions". discoverdef.com. Retrieved 29 December 2017.

^ "DEF Equipment Delivery & Storage". Cummins Inc. 2017. Retrieved 29 December 2017.

^ "The 5 Facts and Fiction of Diesel Exhaust Fluid". Victory Blue - Diesel Exhaust Fluid. 2016. Archived from the original on 29 December 2017. Retrieved 29 December 2017.

^ "3. Hazard Identification" (PDF). Urea Solution 32,5% Material Safety Sheet. Fertiberia. 2008-08-21. p. 2. 3.1– For Human Health … The product has a low toxicity and it is not considered that it could be harmful to health. … 3.1.5. – Long-term effects: … Urea is a substance that appears in the body as a result of proteins during metabolism, it is eliminated with the urine.

پەیوەندی دەرەوەیی[دەستکاری]

VDA website entry on Adblue

FactsAboutSCR.com North American SCR Stakeholders Group

"AdBlue Material Safety Data Sheet" (PDF). September 2014.