شانۆی نیشتمانی کلۆدیۆ سانتۆرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیاترۆ ناسیۆناڵ کلۆدیۆ سانتۆرۆ، لە شاری برازیلیای بەڕازیل

شانۆی نیشتمانی کلاودیۆ سانتۆرۆ بینایەکی فرە شانۆیە لە شاری بەڕازیلیای بەڕازیل. دیزاینەکەی لەلایەن ئۆسکار نیمایەرەوە بە شێوازی تەلارسازی مۆدێرن کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٠ دەستی بە دروستکردنی کرد و لە ساڵی ١٩٦٦ تەواو بوو، لە شێوەی ھەرەمێکی کورتکراوەدا دروست کراوە، گەورەترین بینایە لە برازیلیا کە لەلایەن نیمایەرەوە بە تایبەتی بۆ ھونەر دیزاین کراوە. بیناکە لە ساڵی ١٩٧٦ داخرا بۆ نۆژەنکردنەوە، و لە ٢١ی نیسانی ١٩٨١ کرایەوە.[١]

شانۆی نیشتمانی لەلایەن سکرتێری ڕۆشنبیری ناوچەی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێت و سێ شوێنی تێدایە؛ شانۆی ئەلبێرتۆ نێپۆمۆسینۆ کە ٦٠ کورسی تێدایە، شانۆی مارتینز پێنا کە ٤٠٧ کورسی تێدایە و شانۆی ڤیلا-لۆبۆس کە ١٤٠٧ کورسی تێدایە.[٢] ھەروەھا کۆمپلێکسەکە گەلەرییەکی پێشانگای تێدایە کە خەڵک دەتوانێت دەستی پێ بگات[٣] شانۆکە لە یەکەمی ئەیلوولی ١٩٨٩ ناوی شانۆی نیشتمانی گۆڕدرا بۆ شانۆی نیشتمانی کلاودیۆ سانتۆرۆ، وەک ڕێزێک بۆ ئاوازدانەر و کەمانچەژەنی بەڕازیلی.[٤]

شانۆکە زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و تا ئێستاش بەڕووی خەڵکدا داخراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Abandonado, Teatro Nacional de Brasília vira espaço de consumo de drogas – Notícias – R7 Distrito Federal". noticias.r7.com. Retrieved 2016-05-09.
  2. ^ "National Theater". sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. Archived from the original on January 14, 2013. Retrieved December 25, 2012. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Other spaces of the National Theater". sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. Archived from the original on January 15, 2013. Retrieved December 25, 2012. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  4. ^ "Historia do Teatro Nacional". sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. Archived from the original on January 15, 2013. Retrieved December 26, 2012. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە