سەی ساڵح کەڵھوڕی
سەى ساڵح كەڵهوڕى :( لەدایك بوون ١٨٣٤-١٨٣٥) (كۆچی دوایی ١٩٠٥) شاعیر و نووسەر و كەسایەتی ئاینی
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]سەیید محەمەدساڵح حەسەنیی نیعمەتوڵڵاھیی ماھیدەشتی ساڵی ١٢٥٠ک (١٨٣٤-١٨٣٥) لە دێی (ماھیدەشت)ی سەر بە کرماشان و لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەدایکبووە. لەلاوییەوە لە کەشوھەوای خێڵەکی دوورکەوتووەتەوە و خووی داوەتە خوێندنی ئایینی. پاشان سەفەری کردووە بۆ شاری شیراز، لەوێ چووەتە خزمەتی مونەووەرعەلی شای ڕێبەری بەناوبانگی تەریقەتی (نیعمەتوڵڵاھی). مونەووەرعەلی شا سپاردوویە بە حاجی محەمەد حەسەن (عەبدولعەلی شا). کە عەبدولعەلی شا گەڕاوەتەوە بۆ شاری کاشان، ئەویش لەگەڵی چووە..[١][٢]
تەریقەتی نیعمەتوڵڵاھی
[دەستکاری]پاش ماوەیەکی درێژی بڕینی پلەکانی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاھی، بە پلەی (حەیرانعەلی شاھی) گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی کرماشان و خەریکی ڕێنوێنیی خەڵک و بڵاوکردنەوەی بنەماکانی تەریقەتەکەی بووە و کاری کردووەتە سەر کەسانێکی زۆری وەک ئەبولقاسم خانی لاھووتی و میرزا حسێن خانی فەرھەنگ و محەمەد حەسەن خانی سارمولسەڵتەنە..[١][٢]
بەرهەمەكانی
[دەستکاری]سەیید محەمەدساڵح شیعری بە کوردی و فارسی نووسیوە و ڕێچکەیەکی تایبەتی لە نووسینی شیعری سۆفییانەدا ھەبووە. شیعری لە "گەلاوێژ" و ڕۆژنامەی "دەنگی گێتیی تازە"دا بڵاوبووەتەوە. .[١][٢]
کتێبی (كنز العرفان)ی سەیید محەمەدساڵح، پاش (نزانی)ی دکتۆر سەعید کوردستانی، دووەم کتێبی لەچاپدراوی کوردییە لە ئێران، محەمەدحەسەن خانی سارمولسەڵتەنە لە چاپی داوە و میرزا ئەوڵقادری پاوەییش ھەڵەگریی بۆ کردووە..[١][٢]
كۆچی دوایی
[دەستکاری]سەیید محەمەدساڵح ڕۆژی ١٥/٨/١٩٠٥ کۆچی دواییی کردووە و لە تەنیشت گڵکۆی میرزا محەمەدتەقیی موزەفەرعەلی شا نێژراوە .[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8111-8112
- ^ ئ ا ب پ ت كنز العرفان: ديوان حضرت مير محمدصالح الحسنى النعمهاللهى الماهيدشتى كردى- فارسى، تصحيح ومقابلة و مقدمة و شرح احوال شاعر بة سعى و اهتمام محمدعلى سلطانى، نشر سها- تهران، 1386، ص3-12.