سەنتەری شادی فێرکای بۆ پزیشکی خێزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەنتەری شادی سەنتەرێکی ‌حکومی سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانە دەکەویتە شاری هەولێر گەرەکی شادی تەنیشت گردی کلك مشك نزیک نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٣ کراوەتەوە بەردەوام بووە لە کار و چالاکیەکانی لە چارەسەر کردنی نەخۆشەکان تا ساڵی ٢٠١٦ بوو بە پۆڵی کلینیک بە هەوڵ و کۆششی بەڕێوبەری پۆلیکلینکەکە ( د.سوزی جانباز ) لە ٢٠١٧ سەنتەری شادی کرا بە سەنتەرێکی خێزانی بۆ پێشوازی کردن لە نەخۆشە کان بە شیوەیێکی هاوچەرخ پێشکەوتوو وەکو وڵاتانی دراوسێ ئەویش بە ناونووس کردنەوەی پەڕاو بۆ نەخۆشەکان بە گشتی وە بە تایبەتی بۆ نەخۆشە درێژ خایەنەکان و بە تەمەنەکان کە هەموو چارەسەر و دەرمانەکان کاتی سەردانیان لە پەڕاوەکە دەنوسرێ تا لە کاتی پێویست بۆ چارەسەر هەموو زانیاریاکان بەردەست بێت بۆ کار ئاسانی وە بە کەمترین کات باشترین شیوە چارەسەر بکراین.

کارمەندەکان[دەستکاری]

کۆیان ٥٠ کەسە (١ بەڕێوبەڕی نەخۆشخانە ، ١ بەڕێوبەری کاریگەری ، ١ بەڕێوبەری خزمەتگوزاری ، ٢٦ دکتۆر،٢ دەرمانساز،٧ پەرستیار،٧ کارمەندی پسپۆری شیکردنەوەی نەخۆشیەکان(موختەبەر)،٢ بەردەست، ٢ پلێت بڕ،١ کارمەن لە بەشی تیشك)


بەشەکان و پزیشکەکان( راویژکاریەکان)[دەستکاری]

١.بەشی خۆیەتی[دەستکاری]

بریتیە لە هەلسان لە راپەراندنی کارەکانی فەرمانی وەکو هاتن و دەرچوون وە بۆ راگەیاندنی فەرمەکانی سەنتەرەکە.

٢.بەشی خزمەت گوزاری[دەستکاری]

١ بەرێوبەری خزمەت گوزاری و ٢ بەردەست هەن، ئەم بەشە پاك و خاوێنی و رێك و پێکی سەنتەرەکە لەخۆی دەگرێت لەم سەنتەرە پاکو خاوێنی بەشێوەیێکی بەرچاو بەرجەستەیە لەگەڵ ئەمەش زۆر کاری جوانیان ئەنجام داوە بۆ کارئاسانی نەخۆشەکان ئەوانیش بریتیین لە: هەر لە چوونە ژوورەوە لە دەرگای سەنتەرەکە لەسەر زەمین شریتی ڕەنگاو ڕەنگ بەرچاو دەکەوێت کە بە درێژای هەموو زەمینی سەنتەرەکە دەبینرێت ئەم شریتانە مەبەستیان رێ نیشان دانی نەخۆشەکانە بو ئەو بەشەی سەردانی دەکەن لە دیوار ڕۆنگەکان و بەشی پەیوەندیدار نووسراوە هەروەها چونکە ئەم سەنتەرە پێشوازی لە بەساڵاچوان دەکات لە دیوارەکەن شوێنی دەست گرتن تەڕخان کراوە.

٣.بەشی فریاکەوتن[دەستکاری]

پێشوازی لەو نەخۆشانە کە تەندروستیان جێگیر نییە پێویستیان بە چارەسەرێکی بەپەلەو راستەوخۆیە لەم بەشە بە بەردەوامی دوو پەرستیار و پزیشکێکی ئەخسائی کە پزیشکی خێزانیە ئامادەن لە پێشوازی کردن و چارەسەری نەخۆش، ئەو جۆرە نەخۆشانەی کە پێشوازی دەکرێن بەزۆری بریتین لە (بەرز بوونی فشاری خوێن، بەرز و نزم بوونی ڕێژەی شەکرە)وە هەموو جۆرە روداوێك کە چارەسەری سەرەتای بە پەلەی بۆ دەکێت و رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری، بەشی فریاکەوتن پێك دێت لە ٤ قەروێلە و ئامێرەکانیش بریتین لە ( ئامێری پێوانی شەکرە،ئامێری پێوانی پاڵەپەستۆی خوێن،کەرستەکانی دورینەوە).

٤.راوێژکاری پزیشکی خێزانی[دەستکاری]

کە ٦ یان پزئشکی پسپۆر و ٣ یان پزیشکی نشتەجێی دێرین واتە ٩ پزیشک بە کۆ بەپێی خشتە ڕۆژانە یێك لەم پسپۆرانە ئێشك گر دەبێت لە بەشی فریاکەوتن لە کاتژمێر ٨ بەیانی تاکە ٢ ی دوای نیوەڕۆ، رۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمی ٤ پسپوڕی پزیشکی خێزانی لە ٤ ڕاوێژکاری خێزانی پێشوازی نەخۆش دەکان کارەکان بەم جۆرە دابەش دەکرێت: یێکێکیان تایبەتە بۆ نەخۆشیە درێژ خایەنەکان (شەکرە،نەخۆشیەکانی دڵ،فشاری خوێن)،ئەوی تریان پێشواری لە بەساڵاچوان دەکات،سێیەمیش پێشوازی لە نەخۆشانی سنگ و هەناسە، چوارەمیش بۆ نەخۆشیەکانی هەناو) سەرباری کاری پزیشکی رۆژانە بە هەمەهەنجی لەکەڵ کۆلێژی پزیشکی هەولێر بەگوێرەی خشتە خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بۆ فێر بوون بۆ لای پزیشکە پسپۆرەکان دابەش دەبن بە شێوەی گروپ وە هەر گرەپێك بە سەر پەرشتی پزیشکێکی پسپۆری بۆ وتنی وانە لەسەر ئەو نەخۆشانەی کە ئەە رۆژی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.

٥. راوێژکاری پزیشکی چاو[دەستکاری]

٢ پزیشکی پسپۆر پێشوازی لە نەخۆشەکەن دەکەن ، ئەو ئامێرانەی بەردەستن بۆ دەستنیشان کردن و چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی چاو بریتین لە (ئۆتۆ رفراکتۆ مئتەر{ بۆ فەحسی دەرەجەی چاو بە کۆمپیوتەر}،سلیت لامپ [بۆ هەموو جۆرە فەحسی چاو]،لێنسۆ میتەر، دیخیتەڵ سنێلن چارت{ بۆ فەحسی دەرەجەی چاو}، ئۆففالمۆسکۆپ[ بۆ فەحسی فشاری خوێنی چاو]، ترابەڵ سێت {بۆ فەحسی عەدەسەی چاو}).

٦. راوێژکاری پزیشکی قوڕگ و لوت و گوێ[دەستکاری]

٢ پزیشکی پسپۆر پێشوازی لە نەخۆش دەکەن،ئامێرە بەردەستەکانی ئەم بەشە برییتین لە ( گلۆپی فەحسی نەخۆش {هێدلایت بیم}،ئۆرۆسکۆپ [بۆ فەحسی گوێ]،سەکەر{بۆ پاک کردنەوەی چێم و پیسای، ئاورەل سرنج[ بۆ ششتنەوەی ناو لوت و گوێ و دەم]،نێیزەل سپێکیولەم { بۆ فەحس کردنی لوت}،توث پەیس[بۆ فەحسی دەم]،تەنگ دیپرێسەر{ بۆ فەحس کردنی قورگ و دەم}).

٧. راوێژکاری پزیشکی میزەڕۆ[دەستکاری]

٢ پسپۆر پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکەن و چارەسەریان دەکەن.

٨. راوێژکاری پزیشکی بەساڵاچوان[دەستکاری]

ئەم بەشە بەشێکی مۆدرێنی تازە پەیرەو دەکرێت لە کوردستان هەر وەکو پێشتر ئامەژەمان پی کرد کە بە هەوڵ و کۆششی بەریوبەری نەخۆشخانە بۆ کردنەوەی ئەم بەشە کە بەشی بە ساڵاچوانە ئەویش بەشێیە لە بە شەکانی پسپۆری خێزانی .

٩.راوێژکاری پزیشکی دەم و ددان[دەستکاری]

ئەم بەشە پێك دێت لە ٦ پریشکی شارەزا لە دەم و ددان پێشوازی دەکەن بە تایبەتی لەو نەخۆشانەی کە ئازاری ددانیان هەیە یاخود کێشەی ددان و دەمیان هەیە.

١٠. راوێژکاری پزیشکی منداڵان[دەستکاری]

١ پسپۆر لەم بوارە پێشوازی دەکات لە مناڵی نەخۆش(تازە لە دایک بوو-١٢ ساڵی).

١١. پزیشکی ئافرەتتان و رێکخستنی خێزانی[دەستکاری]

٢ پسپۆر لەم بوارە پێشوازی نەخۆش دەکەن.

١٢.یەکەی دەروونی[دەستکاری]

١ پسپۆر پێشوازی لە نەخۆشیەکانی دەروونی دەکات، یەك کارمەندیش ناوی نەخۆشەکان تۆمار دەکات.

١٣. تاقیگە[دەستکاری]

ا.تاقیگەی بایلۆجی ٣ کارمەند و٢ خۆ بەخش ئەو ئامێرانەی بەکار دێن بۆ شێکردنەوەی نەخۆشیەکان (٢ئیکتیوبەیتەر، سپێکترۆفۆتۆمیتەر{بۆ پێوانی ڕێژەی چەوراتی لە لەش}،سەنتەرفیوج،٢ مایکرۆسکۆپ ،ئیلایزە تێست،....)

تاقیکەی کمیاوی[دەستکاری]

٢ کارمەند و ٤ خۆبەخش تیایدا پێشوازی لە نەخۆش دەکەن.

١٤.بەشی کوتان(تەلقیحات)[دەستکاری]

ئەم بەشەش هەڵدەستێت بە هەڵمەتی کوتان لە ساڵێ چەند جارێک بە گوێرەی بەرنامەی دارێژراو لەلایان وەزارەتی تەندروستی.

١٥. بەشی تەندروستی قوتابخانەکان[دەستکاری]

کە ساڵانە چەند جارێک سەردانی قوتابخانەکانی ناوچەکە دەکرایت بە مەبەستی چاودێری و چارەسەری نەخۆشی و کێشەی پزیشکی قوتابییان.

١٦.بەشی پتەوکردن و هۆشیاری تەندروستی[دەستکاری]

ساڵانە بە هەمەهەنگی لەگەڵ قوتابخانەکەن سەردانی قوتابخانەکان دەکرێت بە مەبەستی راهێنانی مامۆستایان و هۆشیار کردنی قوتابیان.

١٧.بەشی تیشك[دەستکاری]

١ یەك کارمەند تیایدا کار دەکات هەروەها ژووری خۆ گۆرینیش هەیە و ئامێری تیشکەکە گوازراوە جێگیر نییە.

١٨. بەشی سۆنەر[دەستکاری]

٥ شارەزای تیشک و سۆنەر لە سەنتەرەکە هەن وە هەروەها ئامێرێککی پێشکەویووی سۆنەر هەیە لە سەنتەرەکە.

١٩.بەشی چاودێری دایکان (فایلات)[دەستکاری]

کە هەلدەسنت بە دروست کردنی فەیل بۆ ئافرەتانی دوو گیان و فەشی رێکخستنی خێزان.

٢٠.بەشی پلت بڕین و تۆمار[دەستکاری]

ئەم بەشە یەکەم بەشی نەخۆشخانەیە کە پێشوازی لە نەخۆش دەکات ٢ کارمەند کاردەکەن لەم بەشە پلێتێکەن بە نرخێکی زۆر کەمە،لە کاتی پلێت بڕین ناوی نەخۆشەکانیش تۆمار دەکرێن بە مەبەستی زانین چەند نەخۆش رۆژانە سەردانی سەنتەرەکە دەکات، پێش پەتای کۆرۆنا ژمارەی تۆمار کراوی ڕۆژانە لە نێوان ٤٠٠-٦٠٠ کەس بوو بەڵام دوای کۆرۆنا ئەم ژمارەیە لەلایان وەزارەتی تەندروستی سنووردار کرا بۆ ٢٠٠ کەس ڕۆژانە.

٢١.بەشی دەرمانخانە[دەستکاری]

٢ دەرمانساز لە دەرمان پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکەن و جۆرەها دەرمان بەردەسنت لە نە سەنتەرەکە.

٢٢.بەشی کۆگا[دەستکاری]

١ پزیشك و ٢ معاون تەبی ئەم بەشە بەرێوە دەبەن کە ئەرکیان دەستنیشان کردنی پێداوستیەکانی دەرمان و ئامێری سەنتەرەکەیە بەرپرسیاری کۆگای دەرمانن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

چاو پێکەوتن لەگەڵ بەرێوبەر(د.سوزی جانباز)و ستافی سەنتەرەکە.