سێ مەغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە تابلۆکانی بیزەنتیندا، بەزۆری سێ سەغەکە لە جل و بەرگی فارسیدان،

سێ مەغ, سێ مەجووس, سێ مەجووسیی ڕۆژهەڵاتی, سێ پاشا, سێ پاشای پیرۆز و سێ حەکیم، چەند کەسایەتی ئایینی بوون بە ناوەکانی کاسپار، مێلکیۆر و بالتازار کە بەپێی ئینجیلی مەتا, چوون بۆ بەرەوپیری عیسا؛ و زێڕ و موڕ و بخووریان بە دیاری برد بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی. مەتا تاکە ئینجیلێکە کە ناوی سێ مەغەکەی تێیدا هاتووە و بە چەند کەسێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات دەیانناسێنێت، کە هاتوون بۆ پەرستنی مەسیحی پاشای جوولەکەکان. هەرچەندە ژمارەی سێ مەغەکە لە کتێبی پیرۆزدا دیار نییە، بەڵام بە پشتبەستن بەو سێ دیارییە، وا گریمانە دەکرێت کە سێ کەس بوون.\