بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سیبغەتوڵا مزووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیبغەتوڵا مزووری :(١٩٢٦-٢٠٠١) نووسەر و شاعیر و چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]
سيبغەتوڵا مزوورى

سیبغەتوڵا کوڕی ئەمین کوڕی حەسەن مزوورییە، ساڵی ١٩٢٦ لە بنەماڵەیەکی دینپەروەری دێی (باوان)ی ناوچەی دەشتازێی پارێزگای دھۆک لەدایک‌بووە. بە منداڵی لای باوکی و براکەی و لە مەدرەسەی دینیی بنەماڵەکەیان دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووە، پاشان ساڵی ١٩٣٩ چووەتە مەدرەسەی مەلا یەحیای مزووری لە ئامێدی و درێژەی بە خوێندن نەداوە. ساڵی ١٩٤٠ ڕووی‌کردووەتە مووسڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دینی لە مەدرەسەی حاجی زەکەریا و فەیسەڵییە و ١٩٤٦ تەواوی‌کردووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی

[دەستکاری]

١٩٤٢ بووەتە ئەندامی لقی مووسڵی حیزبی ھیوا. کە ١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کورد- عیراق دامەزرێنراوە، بووەتە ئەندامی لقی مووسڵی پارتی. ئەو دەمە پێشنوێژی مزگەوتی (عومەرییە) بووە و مزگەوتەکەی کردووەتە مەکۆی نھێنیی حیزب، بۆیە پۆلیس لە ئاداری ١٩٥٢دا ھەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتەکە و ژوورەکەیی پشکنیوە. نزیکەی پازدەساڵ دوورخراوەتەوە بۆ بەعقووبە. لەوێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی زەوی‌وزاری ئەمیری بووە. کە شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگیرساوە، دەستگیرکراوە و ٢٥/٩/١٩٦٢ براوەتە بەردەم مەجلیسی عورفیی عەسکەری.[١][٢]

بەیاننامەکەی حکوومەتی عەبدولڕەحمان بەززاز

[دەستکاری]

ساڵانی ١٩٦٢-١٩٦٦ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراوە و دوچاری تەنگانە بووە، پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەکەی حکوومەتی عەبدولڕەحمان بەزاز لە ٦/٩/١٩٦٦دا ئازادکراوە. نووسەری ڕۆژنامەی "التآخی" بووە. لە ١٩٧٥ بەدواوە کەنارگیربووە و لە ماڵی خۆی دانیشتووە. ئەم دوایییە وتاری مێژوویی نووسیوە و لە گۆڤاری "مەتین"دا بڵاوی‌کردوونەوە.[١][٢]

كۆچی دوایی

[دەستکاری]

ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٠١ کۆچی‌دواییی کردووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی

[دەستکاری]

سیبغەتوڵا نووسینی لە "گەلاوێژ" و ڕۆژنامەکانی "الأهالي"، "السجل"، "خەبات"ی بەغدا و ئەم دوایییەیش گۆڤاری "مەتین"دا بڵاوکردووەتەوە. دیوانێکی شیعر و فەرھەنگێکی کوردی- عەرەبیی لەپاش خۆی بەجێ‌ھێشتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ، بەرگی یازدەهەم/ بەشی یەكەم- ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٦، ل8102-8103
  2. ^ ئ ا ب پ ت صبغة الله أمين حسن المزوري، مجلە "دھوک"، العدد ١٦، آذار ٢٠٠٢، ص٦٢؛ پ. د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، دبیرھاتنا چوارێیا وەغەرا وییا داویێدا: چالاکیێن رەوشەنبیریێن سوبغەتوللا ئەمین باوانی مزوری ژووری، گۆڤاری "دھۆک"، ژمارە ٢٩، کانونا ئێکآ ٢٠٠٥، ل١٨-٢٤؛ دوو لاپەڕەی ژیاننامەکەی بە دەستخەتی بەڕێز ئازادی کوڕی، لە ڕێی بەڕێز عەبدوڵڵا زەنگەنەوە بەدەست گەیشتووە