سکۆلەرشیپ
سکۆلەرشیپ یان پشتگیریی دارایی جۆرێکە لە یارمەتیی دارایی، کە بە خوێندکاران دەدرێت، بۆ درێژەدان بە خوێندن. ئەم یارمەتییانە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک دەبێت.[١]
جۆرەکانی سکۆلەرشیپ[دەستکاری]
دەتوانرێت پێدانی سکۆلەرشیپەکان دابەش بکرێت بەسەر ئەو بنەمایەدا کە لەسەری بنیاتنراوە وەک:
- شایستەیی
- وەرزش
- پێویستی
- نەژاد
- دامەزراوە
- گشتی، بەردەستە بۆ ھەمووان
سکۆلەرشیپ بەپێی دامەزراوەکان[دەستکاری]
سەبارەت بەو دامەزراوانەی کە سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکەن، ھەمەجۆرن، لەوانە:
- حکوومەتەکان وەک زۆرێک لە حکوومەتەکانی جیھان سکۆلەرشیپ پێشکەش بە ھاووڵاتیانی خۆیان یان خوێندکاری بیانیی دەکەن بۆ ئەوەی تێیدا بخوێنن، بۆ نموونە سکۆلەرشیپی حکوومەتی تورکی.
- زانکۆکان زۆربەی زانکۆکانی جیھان سکۆلەرشیپ پێشکەش بە خوێندکارە ناوخۆیی و بیانییەکانیان دەکەن، جا بە ھۆکاری ئەکادیمیی بێت یان مرۆیی. لەکاتێکدا زۆرێک لە زانکۆکانی وڵاتانی پێشکەوتوو گرنگی بە پێدانی سکۆلەرشیپ دەدەن بەمەبەستی ڕاکێشانی خوێندکاری بیانی.
- ڕێکخراوە خێرخوازییەکان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Scholarship", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-08-22, retrieved 2022-09-07