سمڵ (ڕوەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سمڵی شیرین ، ڕەبناوک یان سۆتکە[١] بە ( ئینگلیزی :sedge , galingale، galangal، گیایەکی بۆنخۆشی بەهارە گوڵەکەی ڕەنگی وەنەوشەییە بالاکورتە گەلا باریک و درێژە، لە دەشتەکان لە نزیک ئاوەکان دەڕوێت و ڕەگی کەمێک خڕە و تووێکڵێکی ڕەشی هەیه. ڕەگەزێکە لە سمڵەکان کە نزیکەی ٦٠٠ جۆر لەخۆدەگرێت.

گیاى سمڵ

جۆری ناسراو بە سۆتکەی تام شیرین دەنکێک بەرهەم دێنێت پێی دەڵێن بنکە سمڵ .

ناوودەنگى[دەستکاری]

لە کوردەواریدا سمڵ و مێخەک دەکرێن بە خەناوکە و وەک خشڵ ژنان لە ملی خۆیان دەکەن

""عـاشقی ڕووی تۆیـە بـۆیـە سینەیی داغانە گوڵ

عەتـری زولفی تۆیە بۆنی مێخەک و موشک و سمڵ ""

سوودەکانى[دەستکاری]

لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەیه و بەشێوەی ڕستەی ئامادەکراو هەیه .

٭ لە درووستکردنی دەرمانی نەخۆشی شەکردا بەکاردێت و زۆر کاریگەرە .

٭ لە درووست کردنی دەرمان بۆ هەوکردنى زێی مێینە بەکار دێت بەتێکەڵی لەگەڵ دووگ و خورما .

٭ چارەسەری ئازاری سک دەکات و کرمکوژە .

٭ چارەسەری مایەسیرى دەکات .

٭ چارسەری تا دەکات .

٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات .

٭ چارەسەری چکەمیزە دەکات .

٭ ژانەسەر ناهێڵێت .

٭ توانای جنسی زیاد دەکات لەگەڵ قەزوان بخورێت .

٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی میزڵدان دەکات .

٭ دڵه کوتێ ناهێڵێت .

٭ میزهێنەرە .

٭ گورچیلە پاک دەکاتەوە لە ڕمڵ و بەرد .

٭ ددان بەهێز دەکات .

٭ هەوکردنی دەم و سوورێنچک و گەدە چارەسەر دەکات .

٭ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت .

٭ لە درووست کردنی صابوون و شامپو بەکاردێت .

٭ لە درووست کردنی دەرمانی مێرو کوشتن بەکار دێت .

٭ ئازاری کاتی شیر پێدانی دایکان ناهێڵێت .

٭ بۆ ساڕێژی برین زۆر بەسوودە .

٭ چارەسەری سکچوون دەکات .

٭ دڵەڕاوکێ ناهێڵێت .[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ [١]*فەرهەنگى ئەناهیتاى کوردی
  2. ^ [٢]*پێگەى گیا دەرمان