بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سدیق بلووکینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سدیق بلووکینی : ( ١٩٢٧ - ١٩٦٢ ) مەلا و سیاسەتوان و خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی کوردی - عەرەبیی حەفتانەی (ڕای گەل- رأي الأهالي)ی بوو

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]
سدیق بلووکینی

سدیق کوڕی عەلی کوڕی  حەسەن کوڕی حسێنە، لە ساڵی ١٩٢٧ لە دێی (بلووکین)ی سەر بە ناوچەی (ئاغجەلەر)ی قەزای چەمچەماڵ ھاتووەتە دنیاوە . بە منداڵی چووەتە حوجرە، لای مەلا عەبدولعەزیزی شیلە خانی (عەبدولعەزیز کوڕی محەمەد گووروون) لە مزگەوتی حاجی قادری عەللاو و مزگەوتی عەبدولڕەزاق لە شاری کەرکووک خوێندوویە، ھەموو زانستێکی دینیی تەواوکردووە و ئیجازەی لێ وەرگرتووە. پاشان پێشنوێژ و مامۆستایەتیی لە مزگەوتی (سەججاد) کردووە. لە مزگەوتی حاجی قادر عەللاویش کە ھاوزەمان پەیمانگای ئیسلامی بووە، دەرسی وتووەتەوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری

[دەستکاری]

سدیق بلووکینی، لە ڕۆژی ٥/١١/١٩٤٧ ژنی ھێناوە و لە خاتوو "نازدارە کچی مەلا عەبدولعەزیزی محەمەد گووروون" منداڵەكانی بەناو ساڵی لەدایك بوونیان (ئاواز ١٩٤٩، کەنعان ١٩٥٣، دڵشاد ١٩٥٦، ئازاد ١٩٥٧، نەوزاد ١٩٦١، نەزەھات ١٩٦٣ ) .[١][٢]

چالاکیی سیاسی

[دەستکاری]

دووکانی فرۆشتنی کەرەستە و ئامێری کارەباییی لەسەر جادەی مەجیدییە و جادەی ئەتڵەسیش ھەبووە، ڕۆژنامەی "ڕای گەل - رأي الأهالي"ی خۆیی لەمەی دوایییاندا فرۆشتووە. ھەر لە لاوی و ئاخرو ئۆخری ساڵانی سییەوە تێکەڵی سیاسەت بووە و بە ئەندامی (حیزبی ھیوا) وەرگیراوە. پاشان چووەتە ڕیزی (پارتی دیموکراتی کورد). ھێندە چالاک و ھەڵسووڕاو بووە، بووە بە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی کەرکووکی پارتی. ١٩٥١ بەر لە سازدرانی دووەم کۆنگرەی پارتی، بووە بە لایەنگری باڵی ساڵح ڕوشدی دژی باڵی ھەمزە عەبدوڵڵای سکرتێری ئەوسای حیزب.[١][٢]

لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عیراق

[دەستکاری]

تێکەڵی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عیراق بووە، بە تایبەت حیزبی نیشتمانیی کامیل جادرچی، بەتایبەت بووەتە بەرپرسی لقی کەرکووکی ئەو حیزبە و خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی کوردی - عەرەبیی حەفتانەی (ڕای گەل- رأي الأهالي)ی ئۆرگانی حیزبەکەیش کە لە کەرکووک دەرچووە .[١][٢]

كۆچی دوای

[دەستکاری]

تاقمێک تورکمانی ناحەز ڕۆژی ١٧/٨/١٩٦٢ غافڵکوژیان کردووە. ئیدی منداڵەکانی لای باپیریان لە دایکەوە دەستی سۆزیان بەسەردا کێشراوە و گەورە کراون.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ئەوەی زانراوە، یەکەم ژمارەی ڕۆژی ٦/٩/١٩٥٩ و ژمارە ٧١ی ٥/٩/١٩٦١ بڵاوبووەتەوە. مام جەلال، ھەندێ لە بیرەوەرییەکانم لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر، ڕۆژنامەی "کوردستانی نوێ"، سلێمانی، ژمارە ٢١٢٢، ١٧/٤/٢٠٠٠؛ مام جەلال، ھەمزەیی و ساڵحی لە پارتی دا، گۆڤاری "خاک"، سلێمانی، ژمارە ٢٠، ١٠/٢/١٩٩٩؛ زانیاریی ڕۆژانی ٨/٩ و ٥/١٠/٢٠١٦ ی بەڕێز نەوزاد سدیق بلووکینی سەبارەت بە ژیانی باوکی.
  2. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7958 - 7959 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .