سابیر ئیسماعیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سابیر ئیسماعیل :(١٩١٠–١٩٧٢) مامۆستا و چالاکی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندن[دەستکاری]

سابیر ئیسماعیل

سابیر کوڕی ئیسماعیل کوڕی محەممەد و براگەورەی حاکم بەکرە، ١٩١٠ لە گەڕەکی (بەفری قەندی)ی شاری کۆیە لەدایک‌بووە. بە منداڵی خراوەتە حوجرە و ١٩٢٠ قوتابخانەی ئوولای کۆیە وەرگیراوە، ١٩٢٦ تەواوی‌کردووە. ١٩٣٠ چووەتە (خانەی دێھاتیی مامۆستایان) لە بەغدا و پاش سێ ساڵ بە سەرکەوتوویی بڕیویە. ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ دامەزراوە بە مامۆستا لە قوتابخانەی شەقڵاوە.[١][٢]

چالاکی سیاسی[دەستکاری]

ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد)، (کۆمەڵی دارکەر) و (حیزبی ھیوا) بووە. ١٩٤٤ بە تاوانی بەرپاکردنی ڕاپەڕین لەتەک چەند کەسێکی‌تر گیراوە و بە ھەوڵی دڵسۆزان بەردراوە.[١][٢]

١٩٤٥ وەک بەڕێوەبەری بەشی قوتابیانی خانەی دێھاتیی مامۆستایان دوورخراوەتەوە بۆ ناحیەی (مەحاویل)ی شاری حللە. ١٩٤٨ گەڕێندراوەتەوە بۆ کۆیە. بەشداری ھەردوو کۆنگرەی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ی مامۆستایانی کوردستان و پێشتریش ئەندامی بزووتنەوەی ئاشتی بووە. پاش کودەتاکەی شوباتی ١٩٦٣، ١/٧ی ئەو ساڵە لە ڕەشبگیرەکەی کۆیەدا دەستگیرکراوە. تشرینی دووەمی ١٩٦٣ کراوەتەوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانست لە کۆیە. ١٩٦٦ خانەنشین‌کراوە.[١][٢]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

سەرەتای ساڵانی حەفتا دوچاری نەخۆشیی شێرپەنجە ھاتووە. ٢٠ی ئابی ١٩٧٢ بەو دەردە لە بەغدا کۆچی‌دواییی کردووە و تەرمەکەی لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ، بەرگی یازدەهەم/ بەشی یەكەم- ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین، چاپخانەی ڕؤژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٦، ل8104
  2. ^ ئ ا ب پ کەریم شارەزا، سابیر ئیسماعیل محەممەد ١٩١٠–١٩٧٣، ئینسکلۆپیدیای ھەولێر، ب١٠، ل٤٤٩٢–٤٤٩٣