ڕاژەکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە راژەکارەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاژەکار یان سێرڤەر (بە ئینگلیزی: Server) بریتییە لە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەنتەرنیت لە ھەموو جیھاندا و لکێنراوە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ماڵپەری تایبەتی. ئەو ئامێری کۆمپیوتەرەش دامەزراوە لەسەر چەندەھا یەکەی دیاری کراوی بەرز، بۆ بەرزکردنەوە و دابەزاندنی داتا و کارەکان و ھەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی درێژ، و تایبەتە بە کۆمپانیای جۆراوجۆر.

خێراییی ڕاژەکار[دەستکاری]

بەپێی شوێن و ھەلومەرجی خواستی خاوەن کۆمپانیا و یەکەکانی بازرگانی، لە جیھاندا خێراییی سێرڤەر گۆڕانکاری بەسەردادێت ئەمەش پەیوەندی ھەیە بە خواستەکانی کڕیار لەسەر تۆڕەکان و بەستنەوەی ماڵپەڕ بە سێرڤەر. زۆرجار کاتێک کۆمپانیا سێرڤەری دەرەخات بە شێوەیەکی زۆر گونجاو و بە خێرایییەکی تایبەتە بەڵام درەنگ و زوو کردنەوەی ماڵپەڕەکان بە ڕاددەیەکی زۆریش بەستراوەتەوە بە کۆمپانیاکانی پەخشی ئەنتەرنێتی، بۆیە ئەگەر لە وڵاتێک ھێڵی خاو ھەبێ خاوەن ماڵپەر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت سوود لە سێرڤەرێکی باش و نزیک و خێرا وەربگرێت بۆ خێرا کردنەوەی لاپەڕەکانی ئینتەرنێت.

گەورەترین ڕاژەکار[دەستکاری]

کۆمپانیای گووگڵ گەورەترین و زۆرترین سێرڤەری ھەیە لە جیھاندا بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر کە ژمارەیان لە ملیۆنان سێرڤەرە لە شوێنی جیا جیا دا. گووگڵ بە شێوەیەکی ئاسایی (٠٠٠ ٤٥٠) چوار سەد و پەنجا ھەزار سێرڤەر بە تەنھا لە دوو درایڤ بە خۆڕایی دەبەخشێ کە دەکاتە نزیکەی (١٥٠) پێتابایت بەپێی ڕیزبەندییەکانی (بت و بایت و کیلۆبایت و مێگابایت و گێگابایت و تێرابایت و پێتابایت و ئێگزابایت و زێتابایت و یۆتابایت و ئێکسۆنابایت و وێکابایت) کار دەکات لەب ەر زۆری ژمارەی سێرڤەرەکان و ساڵانەش بە ملیۆنان و بلیۆنان دۆلار لە پڕۆژەی چاندنی سێرڤەری نوێ خەرج دەکات و نوسینگەکانیشی پەرەپێ دەدات لە ھەموو شوێنەکانی جیھاندا.

لە بوارەکانی گرێدراو بە کۆمپیوتەرەوە، زاراوەی ڕاژەکار (بەئینگلیزی: Server) بۆ ئاماژە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە بەکار دەبردرێ:

  • بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کە وەکوو ڕاژەیەکی پێشکەشکراو خەریکی بەجێھێنانی پێویستییەکان و داخوازییەکانی بەرنامەیەکی ترە. ئەو بەرنامەیەی داخوزییەکانی بۆ ڕاژەکار دەنێرێ پێدەوتری ڕاژەخواز، کە بۆی ھەیە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بێ.
  • کۆمپیوتەرێکی فیزیکیی تەرخانکراو بۆ گەڕاندنی یەک یان چەند ڕاژەی لەو چەشنە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بەرنامەکانی سەر کۆمپیوتەرەکانی تری ھەمان ڕایەڵە.
  • سیستەمێکی نەرمامێر/ڕەقامێر (واتە ڕاژەیەکی نەرمامێری کە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تەرخانکراو خەریکی گەڕانە) وەکوو ڕاژەکارێکی دەیتابەیس، ڕاژەکارێکی فایل، یان ڕاژەکارێکی چاپ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]