دەکشنی چونەژوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کابرێتەر[بەستەری مردوو] بەکاردێت وەک ئینتەیک ڕەنەرێک
وێنەی[بەستەری مردوو] دەکشنی ڕەسەنی تراکتۆری فۆردسەن (کە پێکدێت لە ئینتەیک مانیفۆڵد، ھەڵمێنەر، کابرێتەر، و ھێڵەکانی سووتەمەنی)

وشەی مانیفۆڵد وەرگیراوە لە وشەیەکی کۆنی ئینگلیزی کە مانیگ فیڵدە (کە مانیگ بە مانای زۆر دێت و فیڵد بە مانای دووبارەبوونەوە). کە ئاماژەیە بۆ چەند جارە کردنی بۆڕیێک. ئێکزۆست مانیفۆڵد گازە خەوشەکان کۆ دەکاتەوە لە چەند سلندەرێک بۆ ژمارەیەکی کەم بۆڕییەکان بە زۆری بۆ بۆڕیێک.

پێچەوانەوە دەکشنی دەرچوون گازە دەرچووەکان کۆ دەکاتەوە لە چەند سایلەندەرێک بۆ ژمارەیەکی کەمتر بۆڕی- بە زۆری بۆ یەک دانە.

فەرمانی سەرەکی بۆ دەکشنی چونەژور بریتییە لە یەکسان دابەشکردنی تێکەڵەی سووتان (یان تەنھا ھەوا بە ئاڕاستەی ئامێری نۆزڵ) بۆ ھەریەک لە بەندەری ئینتەیکەکە یان سەری سلندەرەکە. دابەشکردن بەیەکسانی گرنگە بۆ زۆرباش بەکارھێنانی دەربڕینی چووستی. ھەروەھا خزمەت دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی (کابرێتەر، دەمەوانەی ھەوا، نۆزڵ) و پێکھێنەرەکانی تری ئامێرەکە

بەھۆی جوڵەی پیستۆنەکان کە بەرەو خوارەوەیە و بەستنەوەی بەھۆی دەمەوانەی ھەوا، لە ئاڵوگۆڕکردنی سپاڕک ئیگنەیشن ئامێری پیستۆن، بەشی بۆشایی (خوارووی پەستانی ئەتمۆسفیر) لە دەکشنی چوونەژوور ھەیە. ئەو بۆشایی دەکشنە ھەستی پێدەکرێت، و دەتوانی بەکاریبێنی وەک سەرچاوەیەک بۆ ھێزی بەردەست لە ئۆتۆمبێل بۆ دیاریکردنی سیستەمی یاریدەر: ھێزی یارمەتیدەری وەستان، ئامێری کۆنتڕۆڵی دەرپەڕاندن، کۆنتڕۆڵی خێرایی، پێشنیارکردنی داگیرسان، ئامێری سڕەر، ھێزی پەنجەرەکان، دەمەوانەی سیستەمی ھەواگۆڕین، ھتد.

ئەم بۆشایییە ھەروەھا دەتوانرێت بەکاربێت بۆ کێشانی ھەر گازێک کە دەربدرێت لە پەستێنەوە لەلایەن ئامێری کڕانکەیس. ئەم کردارە ناودەبرێت بە سیستەمی ھەوا گۆڕینی ئەرێنی. لە ھەر گازێک کە دەسوتێت لەلایەن تێکەڵەی سوتەمەنی/ھەوا.

ئامێری دەکشنی چوونەژوور لە ڕابردوو لە ئەلەمنیوم یان ئاسن دروست دەکرا، بەڵام بەکارھێنانی مادەی پلاستیکی نەرم زیاتر باو بوو لەناو خەڵکدا.

گێژەڵۆکە[دەستکاری]

کابرێتەرەکە دڵۆپێکی بچووک لە سوتەمەنی دەخاتە ناو دەکشن. بەھۆی ھێزی ھێزی کاڕەبای ھەندێک لە سوتەمەنییەکە پووڵ بێکدەھێنێ بە درێژایی دیواری دەکشنەکە، یاخود دەبێتە دڵۆپێکی گەورەتر لە ھەوا. ھەردوو حاڵەتەکە نەخوازراوە چونکە دەبێتە ھۆی دروستکردنی ناچوونییەکی لە ڕێژەی سوتەمەنی- ھەوا. شڵەژان لە دەکشن دەبێتە ھۆی دروست بوونی ھێزی نایەکسان، کە یارمەتیدەرە بۆ بە گەردیلە کردن.

بە گەردیلە کردنی باشتر ڕێگە بە سووتانی زیاتر دەدات لە ھەموو سوتەمەنییەکە و یارمەتی کەمکردنەوەی لێدانی بزوێنەر دەدات بەھۆی فراوانبوونی بەڕەی سووتان. بۆ دەستکەوتنی ئەو گێژەڵوکەیە وا باوە ڕووی چونەژورو لێواری چونەژو بەزبری و بێ پۆڵیشکردن بەجێ بھێلی.

چوستی قەبارەی[دەستکاری]

بەڕاورد[بەستەری مردوو] کردنی دەکشنی چونەژوور بۆ ڤۆڵگس واگن بزوێنەری ١٫٨ (سەرەوە). بە دانەیەکی تایبەت دروست کرراو بۆ پێشبەرکێ (خوارەوە).

دیزاین و ڕێکخستنی بڕی وەرگیڕاوی دەکشن فاکتەرەکی سەرەکییە لە چوستی قەبارەی لە مەکینە. ھێڵکاری گشتی لەناکاو گۆڕان دەکات لە پەستان. وەلە ئەنجامی ھەوای گەرم (یان بەنزین) دەچێتە ژوری سووتان. ئەو دەکشنانەی دروست کراون بۆ ئیشکردن بە خێڕایییەکی بەرز کە سافن دەنگە دەنگ دروست ناکات.

مۆدێرن دەکشنی چونەژور ڕەنەر بەکار دەخت. بۆڕی تاک تاکە دڕێژبونەوە بۆ ھەڕییەک لە ئینتەیک. بۆڕییەکان لەسەری سلندەرەکە کە ھاتووەتە دەرەوە لە قەبارەیەکی ناوەکی «پلینیوم» لەژێر کابرێتەر. ئامانجی ڕەنەرەکە لە زرینگانەوەی ھێلمۆتس تایبەتمەندی ھەوا. بە ڕەچاوکردنی کڕانەوەی دەمەوانەیەک. کاتێک دەمەوانەکە دادەخرێت. ئەو ھەوایەی ھێشتان نەچوتە ناو ڤاڵڤەکە بڕێکی زۆر لە تەوژم ھەیە کە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر دەمەوانەکە. پەستانی بەرزی ھەوا دەست دەکات بە یەکسان بوون لەگەڵ پەستانی نزمی ھەوا لە دەکشن. بەھۆی بارنەگۆرینی ھەوا؛ و ئەو یەکسان بوونەوە دەست بە لەرینەوەدەکات. سەرەتا ھەوایەکە لە ناو ڕەنەرەکە لە پەستانەکی کەم دادەبێت لە چاو دەکشنەکە. دواتر ھوای ناو دەکشن دەیەوێ یەکسان ببێت لەگەڵ ھەوای ناو ڕەنەرەکە. لەرینەوەکە دووبارە دەبێتەوە. ئەم پڕۆسەیە ڕودەدات لە خێڕای دەنگ.

ھەرچەندە ڕووبەری ڕووی ڕەنەر بچووک بێت. پەستان بەرز دەبێت بەھۆی زرنگانەوەی ھەوای پێداڕۆیشتو. ئەو سیفەتەی ھیڵم ھۆڵتز زرنگانەوە زیاددەکات و ھۆکارێکە بۆ ڤێنتوری ئیفێکت. ئەوکاتەی پستن تاودان دەکات بەرەو خوارەوە. پەستان لە دەرەوەی ئینتەیک ڕەنەر کەمدەکات. ئەو پەستانە کەمە وادەکات بڕوات بەرەو ئینپوت ئیند. ئەو زەختە دووبارە دەڕوات بەرەو ڕەنەرەکە و ھەوا بەناو دەمەوانەکە دا دەڕوا. پاشان دەمەوانەکە دادەخرێ.

بەگوێڕەی کۆنتڕۆڵ کڕدنی ھێزی ھیڵم ھۆڵتز ڕیزۆناس ئیفێکت. کرانەوەی دەمەوانەکان دەبێت لەکاتێکی گونجاو دابێت. ئەگەرنا زەختەکە لەوانەیە کاریگەری خراپی ھەبێت. ئەم ڕاوەستانە کێشەی زۆر گەورە بۆ بزوێنەر دڕوست دەکات. لەوکاتەی کەوا کاتی کرانەوەو داخرانی بەندە بە خێرای بزوێنەرەکە.

وەک ئەنجامێک بۆ زرینگانەوەی دەنگ ھەندێک لە سیستەمی چوونەژووری بە ھەواداچووی سروشتی زیاتر لە %١٠٠ی قەبارەی چوستی خۆی دەکاتە کار. پەستانی ھەوا لە شوێنی سووتان پێش کاریگەری پەستانەکە گەورەترە لە پەستانی ھەوای زەپۆش. بەپێی تایبەتمەندی دیزاینی ئەم دەکشنی چوونەژوورە کە بەکارھێنراوە دەمەوانەی بەکارھێنراو لە کاتی کرانەوەی مەزەندە دەکرێت دەرچوون زیاتر بکات لە سالندەرەکە. دەکشنەکە بۆشایییەک بەدەست دەھێنێت لە سایلەندەرەکە پێش ئەوەی پیستۆنەکان بگەنە لوتکەی پەستان تەواو. دەمەوانەی شوێنی دەرچوونەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە کاتێک دەگاتە بنکی سلندەر. ڵەکاتێکدا ھێشتا ھەوا دێتە ناوەوە.

لە ھەندێک لە بزوێنەرەکان شوێنی چوونەژوورەکە دەگاتە کەمترین بەرگری. بزوێنەرێک کە بە لایەنی کەمەوە ٦ سایلەندەری ھەبێت ڕێژەی چوونەژووری ڕۆیشتوو بە نزیکەیی نەگۆڕە و قەبارەی پلێنەم بچووک دەبێتەوە. بۆ دوورکەوتنەوە لە شەپۆڵی جێگیر لەناو پلێنەم دەبێت بەشێوەکی زۆر پتەو و تۆکمە دروست بکرێت. ھەریەک لە ڕەنەری چوونەژوورەکان بەشێکی بچووکتر بەکار دەھێنن لە ڕووکەشی پلێنەم بە بەراورد بە بڕی چوونەژوور کە ھەوای ھەڵگرتووە بۆ پلێنەم بۆ ھۆکاری دینامیکی ھەوا. ھەر ڕەنەرێک بە شێوەک دانراوە کە بە نزیکەیی ھەمان دووریان ھەبێت لە بڕی چوونەژووری سەرەکی.

دەکشنی چوونەژووری درێژی گۆڕاو[دەستکاری]

دەکشنی[بەستەری مردوو] چونەژووڕ لەسەر مازدەی مۆدێل ١٩٩٩ بزوێنەری مایتەر. کە پێکھێنەرەکانی درێژی گۆڕاوی ئینتەیک سیستەم پیشان دەدات

دەکشنی چوونەژووری درێژی گۆڕاو بزوێنەرێکی ناوەکی سوتێنەرە کە چوار بەکارھینانی سەرەکی ھەیە. یەکەم، دوو ڕەنەری چوونەژووری درێژی جیاواز بەکاردێت، و دەمەوانەکە دەتوانێت ڕێگا کورتەکە دابخات دووەم، ڕەنەرەکانی چوونەژوور دەتوانن بنوشتێنەوە بە دەوری پلێنییەمی سەرەکی، و دەمەوانەی خزاو لە یەکتریان جیا دەکاتەوە لە پلێنییەمەکە بە درێژی جیاواز. ئەو ڕەنەرانەی کە خێرایی بەرزیان ھەیە دەتوانن پلاگ بەدەست بھێنن. کە پێکدێت لە ڕەنەری بچووکی درێژبووەوە.

پلێنییەمی ٦ یان ٨ سلندەری دەتوانرێ دابەش بکرێ بۆ نیوە، کە نیوەی یەکەم پێکدێت لە سایلەندەری جووت، و نیوەکەی تر پێکدێت لە سلندەری تاک. کۆکراوەی ھەردوو پلێنییەمەکە و چوونەژوورە ھەوایییەکە دەبەسترێن بە (سەرچاوەی پلێنییەمی سەرەکی). ڵەرینەوەی ھەوا لە نێوان دوو پلێنەمەکە دەبێت لەژێر پەستانێکی زۆر، بەڵام پەستان جێگیر دەبێت لەسەر پلێنەمی سەرەکی. ھەر ڕەنەرێک لە کۆ پلێنەمەکان بۆ پلێنەمی سەرەکی درێژییەکەی دەگۆڕێت.

ئەمانەی خوارەوە دوو کاریگەری سەرەکین لەسەر چوونەژووری ئەندازەی گۆڕاو:

ئەمانەی خوارەوە دوو کاریگەری سەرەکین لەسەر چوونەژووری ئەندازەی گۆڕاو:

کاریگەری ڤێنچوری - لە ئاڕپیئێمی نزم خێرای دەرچوونی ھەوا زیاد دەکات بە دیاریکردنی ڕێگای چوونەژووری ھەوا بە فراوانی دیاریکراو. ڕێگا گەورەترەکە دەکرێتەوە کاتێک قورسایی زیاد دەبێت بۆیە ئەو ڕێژە گەورەیە لە ھەوا دەتوانێت بچێتە ناو ژووری سووتان. لە دوەڵ ئۆڤەر ھێد کام (دی. ئۆ. ئێچ. سی) وا دیزاین کراوە کە ڕێڕەوی ھەوا بە بەردەوامی بەستراوە بە دەمەوانەی چوونەژووری جیاکراو ھەروەھا ڕێڕەوە کورتەکە قەدەغە کراوە لەلایەن دەمەوانەی چوونەژوورە خودی خۆی.

زەختکردن- ڕێچکەی ئینتەیکی ڕێک دەکرێت کاریگەری زەختێکی نزمی ھەبێت ھاوشێوەی (سوپەر چارچەر). سوپەر چارچەری پەستان نزم بەھۆی زرنگانەوەی ھیلم ھۆلتز. بەھەر حاڵ ئەو دیاردەیە تەنھا ڕودەدات لە مەودای خێرایییەکی زۆر تەسک کە ڕاستەوخۆ بەھۆی کاریگەری درێژی ئینتەیکەکەوەیە. دەکرێت ئینتەیکەکی گۆڕاو دەتوانێ دوو یان زیاتر پەڵەی گەرمی پەستێنراو دروست بکاتن. کاتێک خێرای ھەوای ئینتایکەکە بەرزە. پەستانی داینەمیکی زیاتر پاڵ بە ھەوا دەنێت بۆ ناو مەکینە.