دەروازە:یۆنان/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یۆنان یان ئێلادا (بە یۆنانی: Ελλάδα یان Ελλάς) به فه‌رمی: كۆماری یۆنان (كۆماری ئێلینیک) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورۆپا. پایتەختیشی شاری ئەسینایە ، هاونیشتیمانانی یۆنان بەڕێژەی ٩٩% بە زمانی یۆنانی دەدوێن لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانیەکان لەزمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئاڵمانی دەگەن و ئەم سێزمانەش لە خوێندنگاکان دەخوێنن ، یۆنان لەساڵی ١٩٨١ بوو بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وە یۆنان لە ئێستادا لەڕووی ڕامیاری و ئابوورییەوە هاوشێوەی ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵاتێکی سەرمایەداریە . دراوی ووڵاتی یۆنان یۆرۆیە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی یۆنان ١١,١٢٨,٤٠٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٣.٢ ساڵە. ھەروەھا ٦٢ لەسەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین. پەنابەران و ئاوارەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژانە لە زۆربوونە، پەنابەرانی ئەرمەنی سەد هەزار کەس دەبن و پەنابەرانی هەنگاری سی هەزار کەس دەبن کە زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی یۆنان نیشتەجێن بەڵام پەنابەری تورکی زۆرترین ڕێژەن کەخۆی لە سەد و پەنجا هەزار پەنابەر دەدات.


ھەنووکە ٨٩ وتار لە دەروازەی یۆناندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە