دەروازە:کارتۆن/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارتۆن فۆرمێکی هونەری دوو ڕەهەندی و وێناکردنی هونەری بینراو هەرچەندە پێناسەی کارتۆن بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام بەکارهێنانی مۆدێرن وایکردووە پێناسەکەی وەک وێنەکێشانێکی نا واقیعی یان نیمچە واقیعی کە مەبەست لێی تەنز، کاریکاتێر، نوکتە، یان هەر هونەرێکی لەو جۆرەیە، هونەرمەندێک کە کاریکاتێر ئامادە دەکات بە کاریکاتێریست ناسراوە. ئەم زاراوەیە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە و سەرەتا وەک وێنەکێشانێکی ئامادەکاری بۆ جۆرێک لە هونەر وەسف کراوە، وەک نیگارکێشانی پانێڵ، فرێسکۆ، تابلۆ و نیگارکێشانی شووشە. لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بە وێناکردنی گاڵتەجاڕانە ناودەبرا و لە سەرەتای سەدەی بیستەم بەدواوە بە کۆمیک ستریپ و فیلمی ئەنیمەیشنی ناودەبرا.