دەروازە:پاریس/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆکتاڤ میربۆ ڕۆژنامەنووس نووسەری دراما و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەرەنسی و نووسەرێکی ئەنارکیست بووە و خاوەنی نامەی ڕەخنەگرتنە و ناوبانگی لەئەوروپادا بڵاوبۆتەوە و کارەکانی بۆ ٣٠ زمانی جۆراوجۆری جیھانی وەرگێردراون ، لە قوتابخانەی فانی یەسوعی خوێندوێتی تا تەمەنی گەیشتۆتە ١٥ ساڵان، دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەکانی بۆنابارتیین بەناوی ئەم و ئەوەوە شتی بڵاوکردۆتەوە دواتر بەناوی خۆیەوە گوزارشتی لەبنەماکانی خۆی کردووە. لە دوای ڕوداوەکانی ساڵی ١٨٨٤ بۆ ساڵی ١٨٨٥ ئۆکتاف میربۆ چۆتە نێو ھێڵی ئاژاوەچێکانەوە و بەتوندی دژی بزوتنەوەی دریفۆس وەستاوەتەوە و پێداگری کردووە لەوەی دەبێت ڕۆرشنبیر دووربێت لەڕەوتە حیزبیەکانەوە و وەکو ڕەخنەگرێکی ئەدەبی تێکۆشاوە، لە جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا بەشداری کردووە و دواتر ڕویکردۆتە کاری ڕۆژنامەوانی و لەڕۆژنامەکانی پاریس ووتاری شانۆگەری و ڕەخنەگرتن و سیاسی نووسیوە، ئۆکتاف میربۆ ڕەخنەگرێکی ھونەری گرنگ بووە لەسەر بزوتنەوە داخراوەکان و پێشکەوەکان شتی نووسیوە و ئەکادیمیای کۆنکۆری دامەزراندووە، زیاتر لە دوو ھەزار کورتە چیرۆک و ووتاری نووسیوە سەرەڕای نووسینی ژمارەیەکی زۆر لە شانۆگەری و چیرۆکی درێژ، بەدرێژایی ژیانی بەدەست بێزاریەوە زیاتر...