دەروازە:وەرزش/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی بەرشلۆنە ساڵی ٢٠٠٧
ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی بەرشلۆنە ساڵی ٢٠٠٧

ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان وە بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی "when barca smile again" (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات. ھەروەھا سەرۆکی یانەی بارسا خوان لاپۆرتا لە کاتی بۆندی ڕۆنالدینھۆ بۆ بارسا ئەڵێت (ڕاستە کە ئێمە لە بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکو بێکھام سەر کەوتو نە بوین بەڵام ئێستا من مانگم بۆ ھێناون) دەستپێکی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی گریمۆی بەڕزیلی بووە کە لەساڵی ١٩٩٨لەگەڵ یانەی جامی لیپرتادۆسی بردەوە ھەر ئەوەش بوو یانەکانی ئەوڕووپا کەوتنە گرنگی پێدانی جگە لەوەش لەساڵی ١٩٩٩ کۆپا سۆل وە لەھەمان ساڵیش نازناوی ڕیۆ گراند دو سۆلی لەگەڵ یانەکەی بردەوە، دواجار ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە ئەوڕووپا و یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی ھەڵبژارد. لەساڵی ٢٠٠١ ڕۆناڵدینھۆ چووە یانەی پاریس ساینت جێرمان بەبڕی ٥١٠٠٠٠ یۆڕۆ لەیەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەی توانی ٩ گۆل لەکۆی ٢١ یاری تۆمار بکات سەرەتا لەگڵ یانەکەی بەدرێژی ژمارە ٢١ یاری کرد بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دا ژمارەی درێسی کرد ژمارە ١٠ ی پۆشی

زیاتر...