دەروازە:فیلم/ئەکتەری ھەڵبژێردراو/٣
پریانکا چۆپرا خانمەکتەر، گۆرانیبێژ، بەرھەمھێنەری فیلم و نمایشکارێکی جلووبەرگی ھیندییە. لە ساڵی ٢٠٠٠، بە شاجوانی جیهان ھەڵبژێردرا. پریانکا براوەی چەندین خەڵات بووە لەنێویشاندا جارێک خەڵاتی فیلمی نیشتیمانی، و پێنج جاریش خەڵاتی فیلمفەیر ھەن. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان خەڵاتی پادما شری پێدرا. ساڵی ٢٠١٧، گۆڤاری تایم ناوی پریانکای لە ١٠٠ کاریگەرترین کەس لە جیھان دا ھێنا، و لە ساڵی ٢٠١٨، لە گۆڤاری فۆربیس وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنی جیھان ناوی ھێندرا.
یەکەم دەرکەوتنی چۆپرا لە جیھانی فیلم دا لە فیلمی تامیلی (تامیزان)ی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. دوای ساڵێکیش واتە لە ٢٠٠٣ بۆ یەکەمین جار لە بۆلیوود بە فیلمی ( پاڵەوانەکە:چیڕۆکی خۆشەویستی سیخوڕێک) دەرکەوت. بۆ یەکەمین جار وەک کەسایەتیی سەرەکی لە فیلمی (ئەنداز)ی ساڵی ٢٠٠٣ لەپاڵ ئاکشای کومار دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٤، کاتێک لە فیلمی ئیتراز دەرکەوت، ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەشداریی لە فیلمەکانی دۆن و کڕیش کرد کە دوو پڕداھاتترینی فیلمی ئەو ساڵە بوون. لە ساڵی ٢٠٠٨، لە فیلمی فاشیۆن دەرکەوت، کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی نیشتیمانیی بردەوە. پریانکا بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی دۆستانا، کەمینی ، بارفی!، ماری کۆم و باجیراو ماستانی شوێنی خۆی لە بۆلیوود باش کردەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨، لە زنجیرەی ئینگلیزیی کوانتیکۆ لە کەناڵی ئەی بی سی دەرکەوت. دوای ئەم زنجیرەیش بە فیلمەکانی بای واتچ و ئزنت ئت ڕۆمانتیک لە ھۆلیوودیش دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ٢٠١٩، بە دەرکەوتنی لە فیلمی زە سکای ئز پینک گەڕایەوە بۆلیوود.