دەروازە:فلۆریدا/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕەکانی سیمینۆل (ھەروەھا بە شەڕەکانی فلۆریدا ناسراوە) بریتییە لە سێ شەڕ کە لە ناوچەی «فلۆریدا» لە نیوان ھێزەکانی سوپای «ویلاتە یەکگرتووەکان» و «سیمینۆل»ەکان کە جەماوەری خۆجێی ناو «ئەمریکا» بوون و لەماوەی ساڵەکانی سەرەتای سەدەی ھەڤدەدا لەناو «فلۆریدا»دا لەگەڵ جەماوەری «ئیسپانی» تێکەڵ ببوون ڕوویدا. ئەم شەڕانە لەماوەی ساڵەکانی نێوان ١٨١٦ تا ١٨٥٨دا ڕوویان‌دا و لەم ماوەیەدا دوو ئاشتی لە نێوان لایەنەکاندا جێگر بوو. ھەم لە باری تێچووی مرۆڤی و ھەم لە باری تێچووی ماڵییەوە شەڕی «سیمینۆل» یەکێک لە درێژخایەن‌ترین و گرانترین شەڕەکان لە ناو مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بووە. شەڕی یەکەمی «سیمینۆل» بە گەشتی «ژەنەراڵ ئاندرۆ جەکسن» بە ناو «فلۆریدای ڕۆژئاوایی» و «فلۆریدای ڕۆژھەڵاتی»یەوە دژ بە شەڕی ساڵی ١٨١٢ی «سیمینۆل» ـەوە دەسی پێکرد. حکومەتی بەریتانیای مەزن و «ئیسپانیا» ھەر دووکیان زۆر ناڕازی بوون لەم ھێرش ھێنانە

زیاتر...