دەروازە:شەمەندەفەر/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەمەندەفەر یان قیتار ئامێرێکی ھاتوچۆی زۆر درێژە کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل، مرۆڤ و چەند شتی دیکەش بەکاردێت. سەرەتای شەمەندەفەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٥٠٠، سەرەتا ڕێڵی شەمەندەفەرەکان لە دار دروستکرابوون و عەرەبانەکان لەلایەن ئەسپی بەهێزەوە دەکێشران. شەمەندەفەری هەڵم لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠ داهێنراوە، شەمەندەفەر ئامرازێکی بەسوودە بۆ گواستنەوە چونکە بە ئاسانی باری قورس لەسەر شەمەندەفەر ڕادەکێشرێت.