دەروازە:دەیەی ٢٠٠٠/وتارەکان/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵھاتنی گەورە (بە ئینگلیزی: The Great Escape) یارییەکی ڤیدیۆیی ئەکشن و سەرکێشییە، کە لەسەر بنەمای فیلمی ساڵی ١٩٦٣ بە ھەمان ناو دروست کراوە. لەلایەن گەشەپێدەرێکی کۆمپانیای پیڤۆتاڵ گەیمز پەرەی پێدراوە. یارییەکە لەسەر ئێکس بۆکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەی ستەیشن ٢ بڵاوکرایەوە. لە یارییەکەدا ١٨ ئاست ھەیە، بەشێک لەو دیمەنانە لە فیلمەکەوە دروستکراونەتەوە، بەڵام زۆربەیان سیناریۆی ڕەسەنن. ئاستە سەرەتایییەکانی یارییەکە ھەموویان سیناریۆی ڕەسەنن، یەکەم وێنەی کارەکتەرەکان و ھەوڵە سەرەتایییەکانیان بۆ ھەڵھاتن لە کەمپەکانی تری POW(کەمپی زیندانییەکانی جەنگ) نیشان دەدەن. زیاتر...