دەروازە:دەیەی ٢٠٠٠/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەیەی ٢٠٠٠ یەکەم دەیەی ھەزارەی سێیەمە کە لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ دەستی پێکردووە و لە کۆتا ڕۆژی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کۆتایی ھاتووە. ئەم دەیەیە شایەتی تەشەنەسەندنی جیھانگیری بوو لە سایەی گەشەی ئینتەرنێت، کە یارمەتیدەر بوو لە باشتربوونی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان بەشەکانی جیھاندا. ھەروەھا دەستی کرد بە نیشاندانی کاریگەرییەکانی گەشەی ئابووری لەسەر ژینگە بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر وزە لە ھەمان کاتدا سەرچاوە تەقلیدییەکان کەم بووەوە. لە کۆتایی ئەو دەیەیەدا قەیرانی ئابووری سێبەرێکی ڕەشی خستە سەر کۆمەڵگای پێشکەوتوو و گەشەسەندووەکان کە تا ئەمڕۆش بەدەست کاریگەرییەکانیەوە دەناڵێنن.