دەروازە:دایناسۆڕ/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی (بە ئینگلیزی: Jurassic World Dominion) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە. لە دەرھێنانی کۆڵین ترێڤۆرۆ، کە ھاوبەشی سیناریۆی فیلمەکەی لەگەڵ ئێمیلی کارمایکل لە چیرۆکێکی دێریک کۆنۆلی و ترێڤۆرۆ نووسیوە. ئەم فیلمە پاشکۆیەکە بۆ فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (٢٠١٨)، سێیەم و کۆتا قۆناغە لە بەشەکانی جیھانی جوراسی و شەشەم قۆناغە بە گشتی لە زنجیرە فیلمەکانی پارکی جوراسی، و کۆتایی بەو ھێڵی چیرۆکە ھێنا کە لە پارکی جوراسی (١٩٩٣) دەستی پێکرد. فیلمەکە چەند ڕۆڵگێڕێکی پڕ ئەستێرەی ھەیە کە بریتیین لە: کریس پرات، بڕایس داڵاس ھاوارد، لاورا دێرت، جێف گۆڵدبڵوم، سام نێڵ، دیواندا وایس، عومەر سی. دێرن و گۆڵدبلوم و نیل ڕۆڵی خۆیان لە بەشەکانی پارکی جوراسی دووبارە دەکەنەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای فیلمە ڕەسەنەکەوە پێکەوە دەردەکەون. فیلمی جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی چوار ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو دانراوە، لەگەڵ دایناسۆرەکان کە ئێستا شانبەشانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەژین.

زیاتر...