دەروازە:جاڤا/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە. جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا. جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات. جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.