دەروازە:تەلەڤیزیۆن/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیسۆن ستاتھام لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٧ لە بەریتانیا. ئەکتەرێکی ناسراوی ئینگلیزییە. لە ساڵی ١٩٩٨ لە فیلمی (قوفڵ، ستۆک و دوو بەرمیلی جگەرەکێشان) بەڕۆڵی باکۆن بۆ یەکەمین جار دەرکەوت. لەچەندین زنجیرە فیلمی بەناوبانگ ڕۆڵی گێڕاوە بەتایبەت (پێشبڕکێی مەرگ) و (بەکرێگیراوەکان) و (خێرا و تووڕە) و (گواستنەوە). لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری کرد لەفیلمی (تووڕەیی ٧) کەبەماوەی دوو حەفتە زۆرتر لە ١ ملیارد دۆلاری داھاتبوو. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ستەیتم لە فیلمیێکی تایبەت بە قرشەکان دەرکەوت بەناوی قرشە زەبەلاحەکە، کە تێیدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا. ستەیتم لە ساڵی ٢٠١٩دا لە فیلمی ھۆبس و شۆودا دەردەکەوێ لە پاڵ ئاکتەر دوەین جانسن. فیلمەکە لقێکە لە فیلمەکانی خێرا و تووڕە کەوا ستەیتم لەوێدا ڕۆڵی شۆوی دەگێڕا.

زیاتر...