دەروازە:بی بی سی/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بی بی سی (BBC) کورتکراوەی (British Broadcasting Corporation) بە واتای بنکەی وەشاندنی بەریتانی دامەزراوەیەکی میدیایییە لە لەندەن، شانشینی یەکگرتوو.

بی بی سی لە ساڵی ١٩٢٢ی زایینی لەژێر ناوی «بنکەی وەشاندنی بەریتانی بە بەپرسیارەتی سنووردار» دامەزرا. لە ساڵی ١٩٢٧ پاش وەرگرتنی مۆڵەتی پاشایەتی بوو بە کۆمپانیایەکی دەوڵەتی. بواری سەرەکیی کارەکانی بی بی سی ھەواڵ و زانیارییە کە لە ڕێگەی ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن، و ئینتەرنێتەوە بڵاودەکرێتەوە. دروشمی بی بی سی ئەمەیە: «ھەر نەتەوەیەک دەبێت بە ئاشتی و ھێمنییەوە لەگەڵ نەتەوەیەکی دیکە وتووێژ بکات.»

بی بی سی کۆمپانیایەکی دەوڵەتیی نیوەسەربەخۆیە. ئەم کۆمپانیایە لەلایەن دەستەی بڕواپێکراوانی بی بی سییەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم کۆمپانیایە ئیدعا دەکات کە لەژێر ھیچ جۆرە کاریگەرییەکی بازرگانی و سیاسی نییە و تەنیا لە بەرامبەر بەردەنگەکانی خۆیدا وەڵامدەرە.

بووجەی تەواوی بەشەکانی بی بی سی جگە لە بەشی جیھانیی بی بی سی لەڕێگەی ئەو پارەوە دابین دەکرێت کە خەڵکی بەریتانیا دەبێت بۆ تەماشاکردنی تیڤی بیدەن. بووجەی گشتیی بی بی سی لەو پارەیە دابین دەبێت کە ھەریەک لە خێزانگەلی خاوەن-تیڤی لە بەریتانیا مانگانە دەیدەن.