دەروازە:ئەندرۆید/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی ٣.٥٠٠٠٠٠٠ سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.


ھەنووکە ١٣ وتار لە دەروازەی ئەندرۆیددا هەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە