دەروازە:ئەرژەنتین/ژیاننامەی هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات. لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی

زیاتر...