دەروازە:ئێران/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شیعە یان مەزھەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی ھاوسەری و کچی پێغەمبەر محەممەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد کە لە چەند کتێبێکی ھەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا ھاتووە. شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارھاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنھا بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا ھاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە ھەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزھەبەکانی تردا ھاتووە.

زیاتر