دڵ لە قورئاندا
قورئان و دڵ
[دەستکاری]دڵ دەتوانرێ بکرێ بە دوو بەش بۆ باسکردنی بە شیوەکی تێروتەسەل و پوختە پێکدێت لە
دڵی فیزیکی و دڵی مێتافۆریکی
دڵی فیزیکی؛ ئەندامێکی ماسولکەییە کە بەرپرسە لە پەمپکردنی خوێن بۆ سەرتاسەری لەش، گەیاندنی ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان لە هەمان کاتدا پاشماوەکان لادەبات. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی سوڕی خوێن و بەردەوامبوونی ژیان.
دڵی مێتافۆریکی؛ لە قورئاندا دڵ بە شێوەیەکی مێتافۆریک وەک ناوەندی تێگەیشتن و هۆشیاری و ڕۆحانیەت،ئاماژەی پێکراوە. جەختی لەوە کردۆتەوە کە دڵ ئەو شوێنەیە کە ئیمان و باوەڕ تێیدا نیشتەجێیە. بەڵام قورئان دان بە گرنگی عەقڵ و عەقڵیشدا دەنێت لە تێگەیشتن و قبوڵکردنی ئیماندا. کەواتە، هەردوو (دڵ و عەقڵ) ڕۆڵی جەوهەری دەگێڕن لە گەشتە ڕۆحی و فیکریەکانی کەسێکدا بەپێی فێرکارییەکانی قورئان.
- ئەو ئایەتانەی قورئان، کە ئاماژە بە دڵ دەکەن زۆرجار جەخت لەسەر تێڕامان و تێگەیشتن دەکەنەوە. لە کاتێکدا قورئان دان بە عەقڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤیشدا دەنێت، بەڵام تواناکانی بیرکردنەوەی سەربەخۆ، ناگەڕێنێتەوە بۆ دڵی فیزیکی. بەڵکو هانی باوەڕداران دەدات کە دڵ و دەروونیان لە گەڕان بەدوای زانست و تێگەیشتندا سەرقاڵ بکەن.
•وشەی دڵ بە نزیکەیی ١٣٢ جار لە قورئاندا هاتووە، ئەمەش بەپێی وەرگێڕان و لێکدانەوە.
•وشەی مێشک لە قورئاندا باس نەکراوە، ئەوەی هەیە باسی عەقڵە.
قورئان چۆن باس لە دڵ دەکات؟
[دەستکاری]چەمکی قورئانی دڵ لە ئەندامی فیزیکی تێدەپەڕێت و ڕەهەندە ڕۆحی و سۆزداری و ئەخلاقیەکانی مرۆڤ لەخۆدەگرێت. هێمای ناوەندی ئیمان و تێگەیشتن و نیەت و گۆڕانکارییە، ڕێنمایی پێشکەش دەکات لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانێکی ڕۆحی پڕ لە جێبەجێکردن.
قورئان لە ڕووی ڕۆحی لە دڵ دەڕوانێت نەوەک ئەناتۆمی، زانستی مۆدێرن مێشک وەک ئەو ئەندامە دەناسێتەوە کە بەرپرسە لە ئەرکە مەعریفیەکان و بیرکردنەوە و پرۆسەی فیکری مەبەستیش خودی عەقڵە کە قورئان بایەخێکی زۆری پێدەدات هەر بە پاڵپشتی ئەو ئایەتانەی کە وشەی (یعقلون) و هاوشێوەکانی کە خودی (عقل) لەو وشانە هەڵێنجراوە و سەرچاوەی گرتووە، لە کاتێکدا قورئان لە وردەکارییە زانستییەکانی ئەناتۆمیدا قووڵ نابێتەوە، بەڵام جەخت لەسەر بیرکردنەوە و تێگەیشتن و تێڕامان دەکاتەوە. ئەم چالاکییانە پەیوەستن بە عەقڵەوە، کە لە تێگەیشتنی هاوچەرخدا، پەیوەندییەکی نزیک بە مێشکەوە هەیە.
جۆرەکانی دڵ لە قورئانـدا
[دەستکاری]بیست (٢٠)جۆر لە – دڵ – لە قورئاندا باسکراوە ، کە ۸ دانەیان ساغە و ۱۲ دانەیان نەخۆشە :
۱. دڵی ساغ : کە ئەمە دڵێکی پاک ڕاگیراوە تەنها بۆ خودا و خاڵییە لە کوفر و نیفاق و زەلیلی ..
(إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ)(٨٩)الشعراء
۲. دڵێکی تەوبەکار : ئەمەش دڵێکی بەردەوام تۆبەکار و کە ئەوەش دڵێکە هەمیشە ئەگەڕێتەوە لای خودا و طاعەتەکانی .
(مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاء بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ)(٣٣)ق
۳. دڵێکی ملکەچ : ئەمەش دڵێکی ملکەچی دڵنیای ئارام و خۆگرتووە.
(فتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ)(٥٤)الحج
٤. دڵێکی ترساو : ئەو دڵەیە کە ئەترسێ خودا کارەکانی قبووڵ نەکا و ڕزگاری نەبێ لە عەزاب .
(وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ)(٦٠)المؤمنون
٥. دڵێکی تەقوادار : ئەمەش ئەو دڵەیە کە شعائرەکانی الله تعالی بەرز ڕائەگرێ .
(ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)(32)الحج
٦. دڵێکی مهدی : ئەمەش دڵێکی ڕازییە بە قەزا و تەسلیمی ئەمرەکانی خودایە .
(وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ)(11)التغابن
۷. دڵێکی دڵنیا : ئەو دڵەیە کە ئارام ئەگرێ بە بەتاکپەرستنی الله و یادکردنی .
(وتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّه)(28)الرعد
۸. دڵێکی زیندوو : ئەمەش ئەو دڵەیە کە بیرئەکاتەوە و تێئەفکرێ لە کەلامی الله .
( إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ)(37)ق
۹. دڵێکی نەخۆش : ئەمەش ئەو دڵەیە کە گومان و نیفاق لێیداوە و نەخۆشی شهوەتی حەرامی تیایه .
(فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ)(32)الاحزاب
۱۰. دڵێکی کوێر : ئەو دڵەیە کە نابینێت و درک بە حەق ناکات .
(وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ)(46)الحج
۱۱. دڵێکی بێ ئاگا و سەرگەردان : ئەمەش دڵێکی بێ ئاگایە لە قورئان و سەرقاڵ بە دونیا و ئەوەی تیایەتی .
(لاهِيَةً قُلُوبُهُمْ)(3)الأنبياء
۱۲. دڵێکی ژەنگاوی و ناپووخت : ئەو دڵەیە کە شهادە و حەق ئەشارێتەوا .
(وَلاَ تَكْتُمُواْ الشَّهَادَةَ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ)(283)البقرة
۱۳. دڵێکی خۆبەگەورەزان : ئەو دڵەیە کە مستکبرە بەرامبەر توحید و گوێڕایەڵی الله تعالی ، وە زۆرداره بەهۆی ستەم و دژایەەی کردنی زۆرییەوە .
(قلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ)(35)غافر
۱٤. دڵێکی تووند و بێ ڕەحم : ئەو دڵەیە کە نەرمی و ڕەحمەتی لێ دەرکراوە .
(وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ)(159)آل عمران
۱٥. دڵێکی مۆرکراو : ئەو دڵەیە کە گوێی لە پەیامەکە نابێ و بیریشی لێ ناکاتەوە .
(وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ)(23)الجاثية
۱٦. دڵێکی ڕەق : ئەو دڵەیە کە نەرم نابێ بۆ ئیمان ، وە وازی هێناوە لە یادی الله تعالی .
(وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً)(13)المائدة
۱۷. دڵێکی بێ ئاگا : ئەو دڵەیە کە یادی خودا ناکا و هەواوهەوەسی کاریگەری کردووە لەسەر تاعەتی خودا .
(وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا)(28)الكهف
۱۸. دڵێکی داخراو : ئەمەش دڵێکی داخراوە و کەلامی رسول الله ناچێتە ناوی .
(وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ)(88)البقرة
۱۹. دڵێکی لار و لادەر : ئەو دڵەیە کە مەیلی بۆ حەق هەیە بس لادەدات لێی .
(فأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ)(7)آل عمران
۲۰. دڵێکی دوودڵ : ئەمەش دڵێکە کە محتارە و گومانی هەیە .
(وَارْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ)(45)التوبة
≈ وە گرنگە ڕۆڵی دڵی فیزیکیش لەبەرچاو بگرین هەموو ئەندامەکانی جەستە تەواوکەری یەکترین