دانوستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانوستان دیالۆگێکە لە نێوان دوو یان چەند کەس کە بۆ مەبەستێکی تایبەت ئەکرێ. مەبەستەکە زیاتر یەکێک لەمانەیە: لێکتێگەیشتن، دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ جیاوازییەکان، گەیشتن بە سوود یان قازانجێک لە ئاکامی دیالۆگەکە، ڕێککەوتن لەسەر ئەو ھەنگاوانەی کە ئەبێ لە داھاتوودا ھەڵبگیرێن، چەقەکردن لەسەر ئەو شتە وا کەڵکی تاک یان کۆمەڵی تێدایە، یان دەستخستنی ئاکامگەلێ کە ڕەزامەندیی کەسانی گیرۆدەی پرۆسەی دانوستانی بەدواوە بێ.

دانوستان پرۆسەیەکە کە تێیدا ھەر لایەن ھەوڵ ئەدا لە کۆتاییدا سوودی زیاتری بەر کەوێ. قەست و نیازی سەرەکی لە دانوستاندا سازشکردنە.