دادگای باڵای ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دادگای باڵای ئوسترالیا
دامەزران١٩٠٣
دەسەڵاتی دادوەری ئوسترالیا
شوێنکانبێرا
ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا
جۆری پێکھێنانھەڵبژێردراوە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ئوسترالیا و لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران
توانایی کەڵک وەرگرتن لەدەستووری فەرمی ئوسترالیا
دەورەی دادوەریتا ٧٠ ساڵەیی
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان٧، بەپێی ئەساسنامە
ماڵپەڕwww.hcourt.gov.au
بەڕێوەبەری گشتی دادگای ئوسترالیا
لە ئێستاداڕۆبێرت فرێنچ
لە١ی سێپتەمبری ٢٠٠٨

دادگای باڵای ئوسترالیا ھێزی باڵای دادوەری لەم وڵاتەی لە دەست دایە کە دەستووری یاسایی و یاسا دانپێدانراوەکانی لەلایەن پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا دابین دەکرێن و پێی قاییل دەبن.

کارەکانی[دەستکاری]

دادگای باڵای ئوسترالیا سەرووترین پێگەی داواکارییە لە ئوسترالیا و دەسەڵاتەکانی خوارەوەی ھەن:

  • وەرگێڕانی دەستووری فەرمی
  • بەدواداچوونی کێشە یاسایییەکانی نێوان دەوڵاتی فیدراڵ و دەوڵەتە ویلایەتییەکان و کێشەکانی نێوان شارۆمەندان لە ویلایەتە جیاوازەکان
  • بەدواداچوونی داواکاری لە فەرمانی دادگای فیدراڵ و دادگا ویلایەتییەکان
  • بەدواداچون بۆ ھەر شتێکی کە لە ئامانجی ڕێککەوتنە نێونەتەوەیییەکان و نوێنەرایەتییە سیاسی و کۆنسووڵییەکان ڕوودەدات.

لە ھەندێک بابەتی تایبەت دا، لایەنەکانی کێشەکە دەتوانن بەرامبەر بە فەرمانی دەرکراو لەلایەن دادگای باڵای ویلایەتی لەلایەن شۆڕای تایبەتی حکوومەتی گازندە بکەن. ئەم جۆرە داوایە تەنیا کاتێک بەردەستە کە لایەنی یاسایی، تەنیا لە یاسای ویلایەتی ھاتبێ، و بە ھیچ شێوەیەک فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵ بۆ داواکردن ناچێتە شٶڕای تایبەتی حکوومەتی. ئەم مافە لە ١٩٨٦ دا ھەڵوەشایەوە.

ئەندامان[دەستکاری]

ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵ بریتین لە: سەرۆکی دادگا و شەش دادوەری تر کە ھەموویان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی لە شۆڕا دا ھەڵدەبژێردرێن. ئەم کەسانەی ئاماژەیان پێکرا و ھەروەھا ئەندامانی دادگا فیدراڵەکان لە ویلایەتەکانی تر ناکرێ دەربکرێن، مەگەر لە دوای بەدەرفەتزانینی دەسەڵات یان کەمکاریان لە ھەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سێنا بسەلمێندرێ و دواتر بەرێوەبەری گشتی ئوسترالیا دەتوانێ ئەم چەشنە کەسانە لەکار لابات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]