بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خۆپیشاندانی شێلادزێ (٢٠١٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شارۆچکەی شێلادزێی پارێزگای دھۆک خۆپیشاندانێک کرا. مەبەستی خۆپیشاندانەکە ئیدانەکردنی کوشتنی چوار کەسی سڤیلی ناوچەکە بوو بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا. سەرەتا خۆپیشاندانەکە لەنێو شارۆچکەی شێلادزێ بوو، دواتر خۆپیشاندەران بەرەوی سەربازگەی سپای تورکیا ڕۆیشتن کە کەوتووەتە کۆمەڵگەی سیریێ. خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەکە و ئاگریان تێ بەردا. لە ئەنجامی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ئەم خۆپیشاندانە، کەسێک کوژرا و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.[١]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]
  • ھەرێمی کوردستان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان – نیگەرانی و دڵگرانیمان بۆ کەوتنەوەی زیانی گیانی و بریندار لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ناوچەی شێلادزێ دەردەبڕین و وێڕای سەرەخۆشی، ھاوسۆزی لەگەڵ کەسوکار و خانەوادەی قوربانیان دەردەبڕین. دەستی گێرەشێوێن لە پشت ئەو ڕووداوانەوە ھەیە، بۆیە دەزگا پەیوەندارەکان بە وردی لێکۆڵینەوەی لێدەکەن و ھۆکارانی پشێوی و گێرەشێوێنان سزا دەدەرێن.[٢]
  • عێراق حکوومەتی عێراق – وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەقەکردنی ھێزەکانی تورکیا لە ھاوڵاتیانمان لە ناحیەی شیلادزێ و کۆمەڵکەی سیرێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک ئیدانەدەکات، کە کەسێک تێیدا بووە قوربانی و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە و دواتر فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاستێکی زۆر نزم بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە و بووەنە مایەی ترساندنی ھاوڵاتیان. نیگەرانی خۆمان بۆ قوربانییەکان و زیانەکان دەردەبڕین، و وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگھێشت دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەربارەی رووداوەکە رادەست دەکات و داواش دەکات جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە. سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاوڵاتییەکانی بە پلەی یەکەم لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکانی حکومەتی عێراقدایە و جەختدەکەینەوە کە عێراق بەردەوام ھەموو دەستدرێژییەک بۆسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق و بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئاسایش و سەلامەتی ھەر وڵاتێکەی دراوسێ ئیدانە دەکات.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان لە شێلادزێ شەھید و برینداری لێکەوتەوە». www.radionawa.com. ڕادیۆی نەوا. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە». cabinet.gov.krd. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «هەڵوێستى حکومەتى عێراق و هەرێم لەسەر رووداوەكەی شیلادزێ پێچەوانەى یەکترە». www.zamenpress.com. زەمەن پرێس. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)