خواناس گەلی وریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خواناس وریا گلیی، لەدایکبووی ساڵی (1998-7-14) لە شاری چەمچەماڵ، لە ساڵی (2023-6-22) لەناو بازاڕی شاری چەمچەماڵ بەبەرچاوی خەڵکەوە بە دەسترێژی گوللە تیرۆرکرا لەلایەن موسڵمانێکی هاوشاریی خۆی بە هۆی جیاوازی فکری ئاینیەوە. .


خواناس وریا گلیی، ھەر لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە خولیایی هونەری نواندن بووە، وە لە ساڵی (2013) دەستی بە یاری کۆنفۆ کردووە، وە ساڵی (2019) ش بەفەرمی دەستی بەکاری شانۆیی کردووە..

بەهۆی نوێخوازی و هۆشیاریەوە لە ساڵی (2018)دا وازی لە ئاینی ئیسلام هێنا و لە ساڵی (2020) دا لە ڕێی بەشداری کردنی لە گۆرانی و کلیپێک لە دژی ئەو ئاینە خۆی ئاشکراکرد و ببوە ڕەخنەگرێکی ئاینی و مرۆڤێکی ئازادیخواز.

لە ساڵی (2015)دا ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنێت و دەبێتە باوکی کوڕێک بەناوی ڕامین.

لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆست چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، بەرهەمی دایکێکی مامۆستا و باوکێکی شانۆکارە و خواناس خۆشی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، هەمیشە پاڵپشتی لە کارە هونەریەکانی کراوە لەلایەن خانەوادەکەیەوە.

وە لە پاش تیرۆر کردنی لە ڕێکەوتی (5-5-2023) لە سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان باجی ئەندامێتی بە پلەی کارا پێدراوە.

وە نازناوی (پـاشای شـەقـام)ی لێنراوە ھۆکاری ئەو نازناوەش بۆ کارە ھونەریەکانی و شانۆکانی دەگەرێتەوە کە لەسەر شەقام پێشکەشی کردووە.

لە پاڵ کارو چالاکییەکانی و کارە ھونەریەکانی چەندین پیشەی جیاوازی دەکرد، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی.

وە دوو مانگ بەر لە تیرۆرکردنی سەردانی وڵاتی دوبەی کردووە بۆ کارکردن دوای دوو رۆژ لە گەرانەوەی بۆ کوردستان تیرۆرکرا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی مرۆڤایەتی .

خواناس خولیایی سەماکردنی ھەبوو ھەر یەک لە جۆری سەماکانی ( کاپۆوێرای بەرازیلی و ماساکانی ئەفریقی و ھیندیە سورەکان ) نمایش دەکرد ، ھەروەھا هونەرمەندێکی شێوەکاریش بوو .

خواناس خاوەنی خەڵاتی ئاڵتونی باشترین ئەکتەری کوردستان شێوەکار و یاریزانی ھونەری جەنگی .

(بەشێک لەشانۆکانی)

١-نە کات نە شوێن

٢- مەرگ لە دەرگا دەدات

٣- سێوێ ٢١, کە لەم شانۆیەدا پێشبینی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبوو

٤- شانۆی فیزیای

٥- ٢٤ خولەک لە تەمدا

(کۆمەلێک شعری لە شعرەکانی)

١-بۆ دایکم https://www.youtube.com/watch?v=6Y5GrAf-u0g


٢- بۆ باوکم ‏https://www.youtube.com/watch?v=SDNHmN4Kgik


٣- پارە و سامان و خۆشبەختی ‏https://www.youtube.com/watch?v=JLnvfuSCmSM


٤-من زیندووم ‏https://www.youtube.com/watch?v=lrhs5cGoRjE[بەستەری مردوو]


٥- ئەو شەوە ‏https://www.youtube.com/watch?v=7q3X89uYHi0


٦-خوداش گریا ‏https://youtu.be/Ko1QSf-ClD8?si=a_SQ8p1QxkY31FdS


٧-تۆڵە ‏https://youtu.be/Y5WPubSzOTw?si=yJ4QjdRf7EJ9wHzX