خستنەپاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خستنەپاڵ (خستنەسەر)، ئەم زاراوایە لە بڕگەی (nexus)ی لاتینیەوە وەرگیراوە کە بەمانای پێکەوەبەستن دێت، بەڵام لەرووی سیاسییەوە بەمانای خستنەپاڵی ھەرێمێک یان ناوچەیەک دێت بۆ سەر قەوارەیەکی سیاسیی خاوەن جوگرافیا کە لەباری ئاساییدا ھەمیشە ناوچەی لاوازو خاوەن دانیشتوانی کەم دەخرێتەسەر لایەنی بەھێز، بەکردەوەش ئەم ھەنگاوە نە بەڕێککەوتن دەکرێتو نە ھەردوولا داوایان لێدەکرێت، بەڵکو زیاتر کردەوەیەکی تاکلایەنانەیەو ناوچەیەکە لەلایەن دەوڵەتێکەوە دەستیبەسەردادەگیرێتو ھاوکات لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە دانیپێدادەنرێت، وەک ئەو حاڵەتەی لە پاش جەنگی دووەمی جیھانەوە بەسەر ھەندێک ناوچەدا ھات، لەوانە خستنەسەری ئۆگەندا لەلایەن ئەسیوپیا لە ساڵی ١٩٥٤، ھەرێمی تبت لەلایەن چین-ەوە لەسەرەتای ١٩٥٠-دا، ھەروەھا تەیموری ڕۆژھەڵات لەلایەن ئیندۆنیزیا لە ١٩٧٥.