حەمەلاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەمەلاو : (١٩٢٢-١٩٩٨) مامۆستا و نوووسەر

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

حەمەلاو

ناوی محەمەدلاو کوڕی محەمەدعەلی بەرزنجەیییە، ١٩٢٢ لە دێی (بەرزنجە) ھاتووەتە دنیاوە. بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی سەرەتاییی بەرزنجە. کە تەواوی کردووە، چووەتە خانەی دێھاتیی مامۆستایان و پاشان ٢٠/٩/١٩٤٢ بە مامۆستا دامەزراوە و سی ساڵ مامۆستایەتیی لە نزارە، بیارە، خورماڵ، ھەڵەبجە، چەمچەماڵ، ماوەت و ناوشاری سلێمانی کردووە.[١][٢]

بەڕێوبەرایەتی[دەستکاری]

١/٥/١٩٧١ کاتێک بەڕێوەبەری قوتابخانەی بابان و دەرسبێژی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی کچان بووە، خۆی خانەنشین کردووە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١٠/١٠/١٩٩٨ کۆچی¬دواییی کردووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی[دەستکاری]

حەمەلاو، ئەندامی حیزبی ھیوا بووە.[١][٢]

نووسینەكانی[دەستکاری]

نووسینی لە "گەلاوێژ" و "ژین"دا بڵاوکردووەتەوە.[١][٢]

بەرهەمی شانۆیی[دەستکاری]

بەرھەمی شانۆییشی وەرگێڕاوە و ئامادەکردووە بۆ نوواندن لە قوتابخانەدا.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8058 - 8059 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج عومەر مەعروف بەرزنجی، حەمەلاو بەرزنجی ١٩٢٢-١٠/١٠/١٩٩٨ مامۆستایەکی نموونەیی و خەباتکار و نووسەرێکی بەدیمەن، گۆڤاری "سلێمانی"، ژمارە ٤٥، نیسانی ٢٠٠٤، ل٥١-٥٢.