حامید فەرەج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حامید فەرەج : (١٩١١ - ١٩٩٥) مامۆستا و سەرهەنگی پۆلیس و نووسەر

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

حامید فەرەج

حامید کوڕی فەرەج کوڕی سڵێمان بەگ کوڕی محەمەد بەگ کوڕی خانە بەگ کوڕی قولی بەگە، ١٩١١ لە گەڕەکی (دەرگەزێن)ی سلێمانی لەدایک بووە. بە منداڵی ساڵێک لە حوجرەی مەلا فاتم خوێندوویە. خوێندنی سەرەتاییی ١٩٢٣ لە مەکتەبی مەحموودیی سلێمانی دەست پێکردووە. تشرینی یەکەمی ١٩٢٩ چووەتە مولحەقی یەکەمی ناوەندی، پاش دوو ساڵ لە حوزەیرانی ١٩٣١دا قۆناغەکەی بڕیوە. ١٩٣٢ چووەتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا و ٣٠/٩/١٩٣٤ تەواوی کردووە. ١/١٠/١٩٣٤ لە قوتابخانەی ئەییووبییەی سلێمانی دامەزراوە بە مامۆستای کوردی و وەرزش بە مانگانەی ١٠ دینار.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی[دەستکاری]

٤/٦/١٩٣٩ شەفیقەی عارف فەتحوڵڵای ھێناوە.[١][٢]

مەدرەسەی عەسکەریی شاھانە[دەستکاری]

١٥/٩/١٩٣٥ چووەتە مەدرەسەی عەسکەریی شاھانە، ١٩٣٧ تەواوی کردووە و بووە بە مولازمی دووەم. پاشان چووەتە خولی ئەفسەرانی پۆلیس و بە ئیمتیاز دەرچووە .[١][٢]

وەزیفەکانی ئەمانە بوون:

  • موعاوینی پلە سێ (١٧ دینار) لە قەزای قەلعەت ساڵح - عیمارە.
  • لە ١٠/٤/١٩٣٨یشەوە قایمقام بە وەکالەت و قۆمیسەری سنوور.
  • موحەقیقی عەدل.
  • ٢٥/٩/١٩٣٨ موعاونییەتی پۆلیسی کووت.
  • موعاوینی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک لە بەشی (لێکۆڵینەوە).
  • ٢٦/١٠/١٩٤٠ موعاونییەتی ھێزی پۆلیسی گەڕۆک (سەییار).
  • ٢٤/١٢/١٩٤٠ لەبەر کێشەی سەعد صاڵحی موتەسەڕیف لەگەڵ محەمەدئەمینی ئەمیری ڕەبیعە، گواستراوەتەوە بۆ موعاونییەتی پۆلیسی کەڕڕادەی شەرقی لە بەغدا.
  • بە پلەی (٢)ی پۆلی (٣) ٨/٧/١٩٤٢ موعاونییەتی پۆلیسی بەلدەی سلێمانی.
  • ٢٤/٥/١٩٤٣ موعاونییەتی پۆلیسی ھەڵەبجە (٢١ دینار) و وەکیلی قایمقام و پلەکەی کراوە بە ١ی پۆلی ٤ (٢٥ دینار).
  • ١/٣/١٩٤٤ موعاونییەتی پۆلیسی قەڵادزێ و وەکیلی قایمقام تا ١١/٥/١٩٤.
  • پاش شەش مانگ موعاونییەتی پۆلیسی سوارە (خەییالە)ی سلێمانی.
  • موعاونییەتی پۆلیسی بەلدەی عەششار- بەسرە.
  • ١٠/٧/١٩٤٧ موعاونییەتی پۆلیسی (باب النبي)- مووسڵ.
  • لەپاڵ ئەوەدا ٨/٥/١٩٤٨ وەکیلی بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێریش بووە.
  • ٧/١١/١٩٤٨ بەڕێوەبەری پۆلیسی پشکنینی تەکنیکی (التحريّات الفنيّة) بووە لە ھێزی گەڕۆک.
  • ١٥/٥/١٩٤٩ کە ڕەئیسی ئەووەل بووە (بە مانگانەی ٣٠ دینار) لە ھەولێر براوە بۆ موعاونییەتی پۆلیسی کەڕڕادەی شەرقی و بووەتە بەڕێوەبەری ھێزی گەڕۆک و بەڕێوەبەری پۆلیسی تەحەررییاتی فەننی.
  • دووەم دامەزرێنی تەحەرییاتی جینائی بووە، بووەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی مینا- بەسرە و مووچەکەی بە ٣٠ دینار چەسپێندراوە.
  • ١٦/١٢/١٩٤٩ بەڕێوەبەری پۆلیسی کووت.
  • لەبەر ئەوەی لەگەڵ سەعد ساڵحی موتەسەڕیف تێکچووەوە، بە فەرماندەی فەوج برایەوە بۆ ھێزی گەڕۆک (٣٠ دینار).
  • ١١/١١/١٩٥٠ بەڕێوەبەری پۆلیسی لیوای دلێم و وەکیلی موتەسەڕیف.
  • بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕومادی.
  • ٤/٦/١٩٥١ بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک.
  • کۆتاییی ١٩٥٢ لەبەر ناکۆکیی توندی حیزبایەتیی نێوان نووری سەعید و ساڵح جەبر کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی مەدرەسەکان و وەکیلی عەمید، ١٩٥٤-١٩٥٦ عەمیدی کوللییەی پۆلیس.

كۆچی دوایی[دەستکاری]

٢١/١١/١٩٥٦ کە پلەی عەقیدی ھەبووە (بە مانگانەی ٧٥ دینار) بە داوای عومەر نەزمیی لایەنگری نووری سەعید بۆ ٥ ساڵ لە وەزیفە دەرکراوە، بە پلەی سەرھەنگ (عەقید) خانەنشین بووە. پاشان تا ١٩٨٤ ئیجازەی لە دەرەوەھێنانی کەرەستەی کارەباییی وەرگرتووە و دووکانی لە کەڕڕادەی شەرقی ھەبووە. لە ١٩٩٠ەوە تووشی نەخۆشیی دڵ بووە، تا لە ١٠/٥/١٩٩٥دا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی[دەستکاری]

حامید فەرەج، نووسینی لە (گەلاوێژ، ھاوار، ڕۆشنبیری نوێ)دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

دوو بەرھەمی لەچاپدراوی ھەن:

  1. ئەلفوبێی کوردی، چاپخانەی حکوومەت- بەغدا، ١٩٣٦
  2. ڕێنووسی کوردی لە سەدەیەکدا، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد- بەغدا، ١٩٧٦

بەرھەمە دەستنووسەکانیشی ئەمانەن:

  1. جەیمس مۆرێر، حاجی بابای ئەسفەھانی، لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی
  2. گەلگامێش، وەرگێڕان بۆ کوردی
  3. فەرھەنگۆکی کارەکانی کوردی و گەردانیان
  4. فەرھەنگۆک: عەرەبی- کوردی
  5. خوێندەواریی ھەڕەمە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت یادگاری لاوان و دیاری لاوان، چ٢، ئامادەکردنی سدیق ساڵح و ڕەفیق ساڵح، بنکەی ژین- سلێمانی، ٢٠٠٥، ل٢٢؛ جمال بابان، أعلام كرد العراق، ص228.
  2. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8049 - 8051 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .